دەرمانی دەرد
Monday, 03/09/2018, 23:48
داوەرە ئارامی گیانم بۆ چی دووریم لێ دەکەی
رۆژو شەو من چاوەڕێتم تا کودەردم چارەکەی
داوەرە شیرین گووتار تاکەی بە تیرڕێژی نیگات
دەمکوژی جەستەم بە نەشتەردادڕولەت لەت دەکەی
داوەرە من باش دەزانم تۆی هەناسەی سی لەشم
بێ هەناسە چۆن دەژیم تا تا زولف باوەڕ دەکەی ؟
داوەرە هەتوانی من بە من نەخۆشی دووری تۆم
تۆ دەبی چارەم لە سەرچی لێم دەتۆرێی وادەکەی
داوەرە کازیوەی ژین رۆژم بە بێ تۆ توونە توون
لێت دەپرسم چاوڕەشم سوێندت دەدەم یادم دەکەی
داوەرە دەردت گرم بامن ببینم پێکەنینت گوڵبزە
چۆن دڵت دێ لێم دەتۆری بێ منیش تۆهەڵ دەکەی
داوەرە من دەچمە پاردە بۆت دە ڵێم ژانی جودایی
داگەڕێ هێمـن بەلام خۆشم دەوێی رووم تێدەکەی؟
داوەرە شۆخی بە رێزم تۆی گوڵی مانگی گوڵانی
چاوگەشی خاکی وڵاتی دوور مەبە بۆ رادەکەی .
داوەرە بزوێنی هەست لاوێنی دڵ خاسە کەوم
تۆ گەزیزەی ،تۆنەمامی رووناکی چاوودیدەکەی
داوەرە بەژن چناررووباری ژین مەستە نیگا
بۆ فریوم دەدەی بۆچی سەری من ژێ دەکەی
داوەرە دەرمانی دەرد هێزم بڕا هۆشیش نەما
بەسە ئیدی وانەبێ کوانێ ئەوین زارم دەکەی !
٨ / ٩ /٢٠١٦
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست