کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند پرسیارێك لەسەر بارزانی

Friday, 31/08/2018, 21:30


زۆر ڕوونە ئەوەی ئیستا بەسەر كوردستان هات لەقەیرانەكان و لەدەستدانی نیوەی كوردستان و هاتنی سوپای داگیركەران بۆ كوردستان زۆری كاك مەسعود لێی بەرپرسیارە، بەڵام لەلایەكی تریشەوە ئەو هەڵوێستانەی بەرامبەر ئەمریكا و تەسلیمنەبوونی ئەو شەڕە قسەیەی لەگەل ماكگورك (تازە) كردوویانەو ئەو فشارەی بەتەلەفۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەوەی بارزانی بچیتە ئیئتلافی عەبادی و تا ئیستا نەیكردووە.
تەنانەت ماكگورگ هەڕەشەی دەستگیركردنی لێكردووە وەك ( نۆریەگای پەنەما).. ئەوانە ئەگەر زیان بەخشیشە بۆ كورد ، بەڵام هەڵوێستیشە، زۆر خۆشە پیاو سابت بیت و مەبدەئی بێت.
ئەوە لەكاتێكدایە حیزبەكەی و حیزبەكانی تری ریفراندۆم وا دەرگە بەدەرگەی حیزبەكانی تر دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراقی! كەچی ساڵی پار وادەگەڕان بۆریفراندۆم.
هەر بەشداری نەكردنی بارزانی لەهەڵبژاردنی عێراق دیسان هەڵویستە ، با لەرق و قینە دەرچین مناقشە لەسەر ئەو هەڵویستانە بكەین .. ئاخۆ هەڵوێستی بارزانی وەك شەخسی جیایە لەگەڵ حیزبەكەی؟ بەشێك والێك دەدەنەوە ئەوە تەنیا عینادییەو كورد زەرەر دەكات.. بەشێكی تر بەهەڵوێستی مەردانەو كوردانەی لیكدەدەنەوە وەك خۆی.

سەرنجی کوردستانپۆست:
مەسعود بارزانی ئەو پیاوە  ئازا و بەجەرگەیە، کە مەسعود عەبدولخالق لە ریگای سایتەکەی خۆی (ستاندەر) پێمان دەناسێنێت
---------------------
شۆك: بارزانی بۆ مەكگۆرگ: بەم شێوازە قسەم لەگەڵ نەكەی
بەپێی سەرچاوەیەكی پێگەی “شفق نیوز”، برێت مەكگۆڕگ لەكۆبونەوەیەكی لەگەڵ مەسعود بارزانی لە هەولێر، داوای لە بارزانی كردوە بچێتە بەرەی عەبادی، سەدر، حەكیم، عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ونەچێتە بەرەی مالیكی وعامری نزیك لە ئێران.
هەمان سەرچاوە ئاشكرای كردوە كە بارزانی بەتوڕەییەوە وەڵامی مەكگۆرگی داوەتەوە كە بەم شێوازە قسەم لەگەڵ نەكەی. هەروەها پێی راگەیاندوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان وكورد ڤیتۆی لەسەر هیچ كەسێك نیە وكێ داواكاریەكانمان جێبەجێ بكات لەگەڵ ئەو دەبین.
------------------------------
نھێنی گفتوگۆ دوو قۆڵیەکان: مەکگۆرک پەیامێکی توند دەداتە بارزانی ستاندەر ئاشکرای دەکات
بەگوێرەی زانیاریەکان لە دواین کۆبونەوەی نێوان بارزانی و نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا برێک مەکگۆرک دوای ئەوەی لەلایەن بارزانی ڕەت کراوەتەوە داخوازیەکانی ئەمریکا بۆ پشیتوانی لە ھاوپەیمانیەتیەکەی عەبادی بەبێ مەرج ڕازی بێت، برێت مەکگۆرک ھەر وەک لە ماڵپەری (الێوت العراق ) بڵاوکراوەتەوە بە بارزانی وتوە بەو جۆرە مامەڵەیەت دەردەکەوێ وانەتان لە ریفراندۆم وەرنەگرتووە، ئەو وەڵامەش توڕەی بارزانی بەدوای خۆیدا ھێناوە، جێی باسە بەشێک لە چاودێران ئەو پێداگیریەی بارزانی لەسەر ریفراندۆم و نەچونە ژێر باری داخوازیەکان بە خاڵێکی ئیجابی دادەنێن و، بەشێکیش پێیان وایە بێ باج نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە