شەڕکردن بۆ وێنەگرتن لەگەڵ دەسەڵاتداران
Sunday, 26/08/2018, 20:49
هاوڵاتیان بەرپرسن چونکە کۆمەڵگایەکى دواکەوتوو ئاغا و بەگ دروست دەکات ، کۆمەڵگایەکى هۆشیار و پیشکەوتوو دەسەڵاتێک دروست دەکات کە خزمەتى هاوڵاتیان و وڵات و نیشتیمانەکەى بکات . هاوڵاتیانى کوردستان خۆیان بونەتە قەڵغانى دەسەڵاتداران و دەیانپارێزن و شانازى بە خزمەتکاریى دەسەڵاتەوە دەکەن ، دەسەڵاتدارانیش لە خەڵکەکەیان تێگەیشتون و ئەم خەڵکە دواکەوتووە دەکەنە قەڵغانێک بۆ درێژە پێدانى دەسەڵاتیان . هەمیشە جۆرە سیاسەتێک بەکار دێنن بۆ ئەوەى بەردەوام ئەم جۆرە خەڵکە دواکەوتوە لە خۆیان دوور نەکەونەوە . هەمیشە دایاندەپڵۆسێنن بۆ ئەوەى بەردەوەام لە خزمەتى خۆیاندا بەکاری بهێنن ، خەڵکیش خۆى پێى قبوڵە ، چونکە خەڵکەکە خۆشەویستى بۆ دەسەڵاتداران هەیە و شانازى پێوە دەکەن کە وێنەیان لەگەڵ بگرن .
هاوڵاتیانى کوردستان بەردەوام رەخنە و گازندەیان هەیە بۆ دەسەڵاتداران بەڵام ڕەخنە و گازندەکانیان هەمووى هەوایەکە و دەرى دەبڕن هیچى تر نیە ، لەبەر ئەوە دەسەڵاتداران هیچ لە داواکارێکان جێ بە جێ ناکات ، چونکە گەلەکەى خۆیان دەناسن کە ئەو هاوڵاتیەى کە رەخنە یان لێ دەگرێت شەڕ دەکات بۆ ئەوەى کە وێنەیەکى لەگەڵ بگرێت وە ماچى بکات و خۆى بە قوربانى بکات . هاوڵاتیان بەردەوام نمونەى دەسەڵاتدارانى ئەوروپا دەهێننەوە کە چەند بەخزمتن و یاسا سەروەرە ، ئایا بۆ باسى هاوڵاتیانى ئەوروپا ناکەن کە بچوکترین هەڵە لە دەسەڵاتداران قبوڵ ناکەن و هۆشیارن وە هەر پارت و کەسایەتیەک کە دەیبەنە دەسەڵات ئەبێت خزمەتکاریان بێت وە کارو بارى ناوخۆ و دەروە بۆ گەلەکەى فەراهەم بکات و وڵاتەکەى لە ڕووى ئابوورى و سیاسى و پیشەسازى و کشتوکاڵ بەرەو پێشەوە ببات . هەوڵاتیان لە کوردستان حەقە ڕەخنە لە خودى خۆیان بگرن چونکە دەسەڵاتداران بە هۆى هاوڵاتیەوە دەسەڵاتدارە و دەبێت هاوڵاتى خزمەتى دەسەڵاتداران بکات و کۆیلەیان بێت بەمەش وڵات بەرەو دواوە دەبەن . تەنها هۆشیان لاى ئەوەیە کە خۆیان چەند خۆش دەژین . میلەتێک کە زۆرینەى کۆیلەو داردەستیانە باکیان لە هیچ خزمەتگوزاریەکى هاوڵاتیان نیە .
ئەم جۆرە حکومەتداریە تەنها هاوڵاتیان خۆیان بەرپرسن ، بەر پرسێکى حکومەت چەندها هاوڵاتى دەڕۆنە خزمەتى و خزمەتێکى کۆیلانەى دەکەن و وا دەکەن لەو بەرپرسە کە خۆى لێ بگۆڕیت و دەسەڵاتەکەى بۆ خزمەتى خۆى بکار بێنێت و ڕێ ڕەوى حکومدارى بەرپرسەکە بگۆڕێت بۆ تاکەکەسى خۆى . لەبەر ئەوەى هاوڵاتیان هەتا بەم شێوەیە مەیلیان بۆ کەسى دەسەڵاتدار هەبێت چاوەڕێ نەکات کە هەرێمەکەى پێشکەوێت و دەسەڵات خزمەتى هاوڵاتیان بکات . هاوڵاتیان کە پاڵەپەستۆ بکەن بۆ ئەوەى کۆیلەیەتى خۆى بنوێنێت و وێنەیەکى لەگەڵ بگرێت ، نازانم سوودى ئەم وێنە گرتنە لە چى دایە جگە لە بچوککردنەوەى خۆى وەک ژێردەستە و زەلیلى و کۆیلە بوون . تاکە کێشە لە کوردستان دواکەوتویى گەل و خەڵکە . هەتا خەڵکى چەپڵە و وێنەیان لەگەڵ بگرن داهاتووى کوردستان دەکەوێتە مەترسیەکى گەورە، وە ئەگەر بۆ قۆناغى خۆى مەترسى نەبێت بۆ نەوەى داهاتوو ئەبێت باجى ئەم هەڵانە بدوورنەوە .
نوسینى :: جوتیار کەمانگەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست