مالباتی شێمهد حاجی (بەشی دووەم)
Sunday, 26/08/2018, 20:38
بێینه‌وه سه‌ر ژیانی حهمهدعهلی و زێڕینی هاوژینی.
ڕۆژانه بیر و باسیان له‌سه‌ر نه‌زۆكی و مندال نه‌بونیی زێڕین بووه، خزم و دۆست و دراوسێ هه‌رده‌م ڕویانله حهمهدعهلی بووه و هانیان داوه و پێیان گۆتووه داری بێبه‌ر و خشر، بۆ بڕین نه‌بێت بهكهلك هیچ ناهێت،زێڕینیش بێزار و ئومێد بڕاو بووه، هه‌رچه‌نده حهمهدعهلیی له ڕوحی خۆی خۆشتر ویستووه، به‌س لهژێرعهقلییهتی پیاو سالاریدا، هیچ ده‌ستهه‌لاتی نه‌بووه، زێڕین ژنێكی زۆر چه‌له‌نگ و بێده‌نگ و دیندار بووه،هه‌موو شتێكی له‌مه‌ڕ خوداوه زانیوه. دیاره حهمهدعهلی به‌رده‌وام چاوبگێڕ بووه و به‌دوای هه‌لدا گه‌ڕاوه بۆپه‌یدا كردن و هێنانی ژنێكیتر.
له سه‌ره‌تای سالانیپهنجاكاندا، باپیرم كچێكیتاقانهی هه‌بوو به‌ناوی عه‌یشێ،له ته‌مه‌نی تازه بالق بونیدابووه، ڕۆژێك باپیرم له خانه‌قای شێخ ڕه‌شید لۆلانیگوێبیستی وتاری مه‌لای خانهقادهبێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه له دینی ئیسلامدا ده‌لێ، ههرچیكچی عهزهبی لهمالێدا هه‌بێت وبه مێردی نه‌دات، گوناحكاردهبێت و دینداریشی لهكهداردهبێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه مالێ و بانگی عه‌یشێی كچیدهكات و پێیده‌لێت، كچم تۆبالقی، هه‌ڕه‌تی مێرد كردنته،منیش كه‌سێكی خودایی ودیندارم، نامه‌وێ ئۆبالی تۆم له مل بێت، ماوه‌ی دو حهفتهتپێدهدهم، ئازادانه چاو بگێڕه له‌ناو گه‌نجانی گونده‌كه‌ماندا كه‌سێك هه‌لبژێره، كامه‌ت ده‌ست نیشان كرد،به‌دلی تۆ ده‌تده‌مه ئه‌وی، دو حه‌فته ته‌واو بێت و تۆ كه‌ست دیار نه‌كردبێت، من كامهم به‌دل بێت لهویت ماره ده‌كه‌م، عه‌یشێ له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌یی و لاوی‌دا دابووه، ئه‌و سه‌رده‌می شه‌رم و شوره‌یی پشتدهستی مرۆڤهكانبووه به‌تایبه‌تیش گه‌نجان، دو حهفتهكه ته‌واو ده‌بن و عه‌یشێ له‌ڕووی ناهێت باسی مێرد كردن بكات ووه‌لامی نابێت، باپیرم پێیدهلێ مادام تۆ بڕیارت نه‌دا، من بڕیار ده‌ده‌م و له یوسف سۆفی حاجی،ت ماره ده‌كه‌م، چه‌ندی عه‌یشێ ده‌لێ، بابه هێشتان زووه بۆ به‌مێرد دانم، باپیرم ده‌لێ خۆ ناته‌وێ ببیه هۆیگوناحكار بونم و به شه‌ریعه‌تی ئیسلام نانم حه‌ڕامه هه‌تا تۆ به‌مێرد ده‌ده‌م، باپیرم ده‌نێریت بهدواییوسف،دا‌و پرسی پێده‌كات داخوا ڕازییه، عه‌یشێی كچی لێ ماره بكات؟ یوسف له خودای ویستبو و بڕوایبهو خه‌ونه ڕۆژ نه‌كردبو، باپیر بڕیار ده‌دات، عهیشێیش نه‌یتوانیبو له فه‌رمانی باوكی لابدات، هه‌ر له‌و ڕۆژانبڕیاری ماره بڕین درابو، به‌دوای مهلایهكیاندا ناردبو و له یه‌كتریان ماره كردبون، یوسف به یارمهتیئامۆزاكانی خۆی ئاماده كردبو و عه‌یشێ كرابووه بوك و گواستبویانه‌وه. ئیدی یوسف و عه‌یشێ ده‌بنه هاوسه‌ر و خودان مال. ئه‌و سه‌رده‌می هۆشیاری هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه كه ژن و مێرد پێكه‌وه ده‌خه‌وتن و ژنهیبێ ده‌ستهه‌لات مندالدانی پڕ ده‌بو، ده‌نگ و باسی جیرانان هه‌ر ئه‌وه بووه كه گۆتراوه، چ زوو خودائهولادێكی پێیان به‌خشی و دوعای سالح بونیان بۆی كردووه بێ ئه‌وه‌ی بزانن كچه یان كوڕ. هه‌ر ئهوتۆباكیان به نه‌بونی و زه‌بونی و ده‌ستكورتی نه‌بووه، بڕوایان وابووه، كه خودا مندالێكی دا، ڕزقیشی ده‌دات. په‌یدا بونی یه‌كه‌م مندالی نۆبه‌ره‌ی یوسف و عه‌یشێ، كچ بو و ناویان ناوه له‌یلێ. یوسف كه‌سێكی ساده وساویلكه و سۆفییه‌كی ڕیشدار بو، له ماله‌وه حیسابی بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد و هه‌ر خۆی خاوه‌ن بڕیار بو، پاییزیسالی ١٩٦٢ كه برادۆستهكانی ئاواره‌ی توركیا و ئێران ببون، گه‌ڕابونه‌وه و ته‌سلیم به ده‌وله‌تی عێڕاقببونهوه، مالی یوسف و عه‌یشێ له‌گه‌ل خهلكانێكیتر ڕه‌شمالیان ههلدابون له بهستههۆڕێ، له‌و ماوه‌دا،بارانێكی به خوڕ باریبو، له هنده‌ك جێگایان لێمشت هه‌ستابون، یوسف و عه‌یشێ چه‌ند كه‌چه پزگوڕێكی بێكهلكیان هه‌بونه، لێمشت مالی ئه‌وانی گرتبویه‌وه و هه‌رچی هه‌یانبو، به‌به‌ر لافاو كه‌وتبو و هیچیان بۆنهمابویهوه. نازانم له چییه‌وه ناوی یوسف ده‌گۆڕێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه یوسف هه‌ر به ماموسو بانگده‌كرا، ده‌كرێ ماموسو، دو ووشه‌ی بهتورمه بن، واته مام یوسف لێك درابن و كرابێته ماموسو. كه ماموسوبینیبوی، لێمشت ئه‌و ماله نابوتهی هه‌یبو ئه‌ویشی ڕامالیبو و هیچی نه‌مابو، هه‌ست و سۆز‌و غه‌ریبی لێیههلنیشتبو و مهزوب ببو، بۆیان گێڕامه‌وه و گۆتیان، حالی گرتبو، له هیچ نه‌ده‌بووه خودان و هه‌ر ئه‌لله ئهللهیدهكرد و ده‌هات و ده‌چو و ده‌یگۆت، خودایه هه‌ر تۆ و شێخ ڕه‌شید ئاگاداری حالی ئێمه‌ن و دیاره خهتامانههیه، بۆیه وامان به‌سه‌ر ده‌هێنن، خودایه تۆبه له‌مه خراپترمان به‌سه‌ر نه‌هێنن. هه‌رچۆن بێت، خه‌لكان باروبویان بۆ كردبون و هنده‌ك شتیان بۆ كۆكردبونهوه. ئه‌و ئاواره‌یی درێژه‌ی كێشابو و مالی حهمهدعهلی وحاجی شێمهدی برای و ماموسو كه‌وتبونه گوندی چه‌مه‌دوبز له خوار كه‌له‌كی یاسین ئاغا (ناحیه‌ی خه‌بات) له سالی ١٩٦٥ بۆ ١٩٦٦ له‌یلێی كچی ماموسو و عه‌یشێ ته‌مه‌نی ده‌گاته ده‌وری دوازده سالان و مندالێكیبهرچاو بو، ماموسو و عه‌یشێ كچێكیتر و كوڕێكیشیان په‌یدا ببون، كچهكهیتریان ناو نابو گولێ و كوڕهكهیانناو نابو ئه‌سعه‌د حهمهدعهلی و زێڕین هه‌ر بێدوایی و زوڕیه‌ت مابونه‌وه. حاجی شێمهدی برای له ڕوویماموسوی نابو و پێیگۆتبو، ئێمه پسمامین و پاروی له ده‌م ده‌كه‌وێته كۆش، هه‌ر هی خۆمانه، له‌یلێی كچتگهوره بووه و بیده به حهمهدعهلیی برام به‌لكو خودا چه‌ند ئهولادێكیان پێبدات و بێدوایی نه‌مێنیته‌وه، ماموسوڕازی ده‌بێت و فه‌رمان ده‌دات، گه‌مژه مه‌لایه‌ك بانگ ده‌كه‌ن و لێیلێی ته‌مه‌ن مندال له حهمهدعهلیی ته‌مه‌ندار وژندار ماره ده‌كه‌ن. له‌یلێ به‌هۆی مندالیه‌وه هێشتان نه‌یده‌زانی ژن و مێردایه‌تی و مالداری و كابانایهتی،چییه و چۆنه، دایكی ناچار ده‌بێت، ڕۆژانه ئامۆژگاریی ده‌كات و پێیدهلێ تۆ تازه ژنی و خاوه‌ن مێرد‌و مالی‌و ده‌بێ خزمه‌تی مێردت بكه‌یت و فێری شی‌و لێنان و جل و به‌رگ شوشتن و كاری كابانیهتی بیت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌یلێ له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌یی داب‌و، حهمهدعهلیش كه‌سێكی زۆر به ته‌مه‌نتر و زه‌لامێكی شه‌رم لهخۆكهر ودیاری ناو خه‌لكی ده‌وروبه‌ری بو، هه‌رده‌م تێكنهگهیشتنیان هه‌بو و پێكه‌وه نه‌ده‌گونجان، له‌یلێ زیز ده‌بو ودهچووهوه لای دایك و باوكی و ئه‌وانیش به‌زۆر ده‌یانبرده‌وه به‌ر مالی مێردی، ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند ههتالهیلێ توانیی ته‌سلیم به واقعی عه‌قلیه‌ت و نه‌ریت و ژیانی ئه‌و سه‌رده‌م بێت و بزانێت كه ئه‌و بڕیاردهریئاییندهی خۆی نییه و دیل ئاسا ده‌بێ قبولی ئهمرو فه‌رمانی دایك و باوك و مێرد و ده‌وروبه‌ری بكات بۆئه‌وه‌ی ژیانی لێ حه‌رام نه‌كرێت. هه‌ر چه‌نده حهمهدعهلیش كه‌سێكی زۆر باش و مه‌ندو له‌سه‌ر خۆ بو، بهلامنهیتوانی هاوسه‌نگی له به‌ینی دو ژن‌دا ڕاگری و به‌لادا نه‌كه‌وی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌یلێ تازه هه‌رزه و خوێنگه‌رم و زهوقیتر بو له زێڕینی ئومێد بڕاوو ژن بهسهرهاتو، هه‌ر زوو حهمهدعهلی به‌لادا كه‌وتوو ڕوویخۆشهویستیی دایه ژنه تازهكهیی و كۆنه‌كه‌ی خسته قالبی زۆری له‌خۆكردن بۆ هه‌وال پرسین و به‌سه‌ركردنه‌وه و كاری ژن و مێردایه‌تی، بۆیه زێڕینیش ده‌روونییه‌ن خزییه ناو بیری پشت گوێ خراوی و خۆ به ته‌نیا بینی و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیادتر هه‌ست به ناڕێكیی ده‌روونیی زێڕین دهكراو كه‌وته ناو حالاتێكی وهسوهسیدا و نوێژه‌كانیشی به ڕێكی پێ ئه‌نجام نه‌ده‌دران، هه‌تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئیدی زێڕین ته‌واو مالی جیابكرێته‌وه و هه‌رچه‌نده به له‌ش و لار‌و ته‌مه‌ن هێشتان تازه و به‌ژن شێنه‌یی بو، به‌لام له‌باری ده‌روونیدا، خۆیبه پیره ژنێكی له هه‌موو شتێك وه‌ستاودا ده‌هاته به‌رچاوو ههلسوكهوتیشی ته‌واو له مرۆڤێكی به‌هێز وته‌ندروست گۆڕابون بۆ تهمهندارێكی بێ هیواو چاوه‌ڕوانی كۆتایی ژیان و هیچیتر. وهسوهسیهكهیشی ڕۆژله دوای ڕۆژ زیاد ده‌بو، هه‌تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو دراوسێكان گوێبیستی نوێژ كردنی ده‌بون و هیچیلهسهر یه‌ك نه‌بوو به ده‌نگێكی زۆر به‌رز هه‌ر وشه‌یه‌كی چه‌ندباره ده‌كردنه‌وه و هه‌ر قه‌ناعه‌تی نه‌ده‌هات،ده‌یانجار له كاتی سوجده بردندا نوێژی به‌تال ده‌كرد و لهسهریڕا دایدهبهستهوه، هه‌تا نییه‌تی نوێژی ده‌هێنا،هه‌ر ده‌یگۆت: نییه‌ت، نییه‌تم، نیییهتمه نوێژ نیییییهتمه نوێژ بۆ خودای نیییییهتمه نوێژ بۆ خودای خۆم بكه‌م،نییه‌ت نییه‌تم، نیییییهتمه نییییییییییییهتمه، هه‌ی به‌نه‌فره‌ت بی ملعون، بڕۆ وازم لێبهێنه هه‌تا بتوانم نوێژهكهمبكهم، دیسان به ده‌نگێكی زۆر به‌رز، ده‌ستی پێده‌كرده‌وه و هه‌ولی ده‌دا كه نییه‌ت بهێنی و نوێژ دابه‌ستی،به‌لام وه‌سوه‌سه وایلێكردبو، وایده‌زانی نییه‌تی ته‌واو نییه و خودا گوێی لێنابێت و لێی وه‌رناگری، بۆیه دهنگیبهرزتر و به‌رزتر ده‌كرده‌وه و هه‌ولی نییه‌ت له‌دوای نییه‌ت هێنانی ده‌دا و هه‌ر بۆی نه‌ده‌هاته‌وه به‌ر یه‌ك، جارهه‌بووه، به كاتژمێر خه‌ریكی یه‌ك نوێژ ده‌بو و هه‌ر بۆی ته‌واو نه‌ده‌بو، كه ده‌كه‌وته ئه‌و بارودۆخ، گشتدراوسێكان گوێبیستی یه‌كه یه‌كه‌ی ووشه‌كانی ده‌بون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا هێزی تێدابایه، ده‌نگی به‌رزده‌كرده‌وه و هه‌ر قه‌ناعه‌تی نه‌ده‌هات، حهمهدعهلی یارمه‌تیی قوت و جل و به‌رگیی ده‌دا، به‌س ته‌واو له باوهشو خۆشه‌ویستیی هاوسه‌ری و هاوژینی دابڕابون و هیچیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌مابو، سه‌ره‌ڕای دابڕانیشیان،زێڕین ئه‌وه‌نده حهمهدعهلیی خۆشده‌ویست، جار هه‌بو، شه‌كرۆكه و ڕهزیانه و لوقمی ده‌دانه مندالانیدراوسێیان و پێیدهگۆتن، وه‌سف و سه‌نای حهمهدعهلیم بۆ بكه‌ن و خۆیشی هه‌رده‌م به به‌ژن و بالای ئهویههلدهگۆت، زێڕینیش ناوی به زێڕۆ بانگ ده‌كرا، هه‌رچه‌نده له زاراوه‌ی ناوچه‌ی برادۆستدا، ناوی زێڕۆ بۆنێر، واته بۆ پیاوان داده‌نرێ، كه‌چی زێڕین، هه‌ر به زێڕۆ ناودێڕ ببو، زێڕۆ به‌و شێوه هه‌رده‌م له ژوورێكیبچوكدا درێژه‌ی به ژیان ده‌دا، هه‌رجاری حهمهدعهلی مالی گواستبایه‌وه، یانیش به‌هه‌ر هۆێكه‌وه باری كردباله جێگایه‌ك بۆ جێگایهكیتر، زێڕۆیش له‌گه‌لی ده‌ڕۆیشت و حهمهدعهلی و براو ئامۆزای، ژوورێكیان بۆ زێڕۆدابین ده‌كرد و به‌ته‌نیا ده‌ژیا و له ئیش و كاری ناومالێ و خزمه‌تی مندالان، یارمه‌تیی خێزانی حاجی وحهمهدعهلیشی ده‌دا، به‌و شێوه درێژه‌ی به ژیاندا هه‌تا سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی سالی ١٩٩١، چه‌ند ڕۆژێكپێشی كۆچڕه‌وی هه‌مان سال، دیاره ویستبوی خواردن بۆخۆی ئاماده بكات، ئاگر به‌رببووه مالێی،بۆخۆیشی به‌شی هه‌ره زۆری له‌شی سوتابو، له‌و ڕۆژانیشدا، ڕژێمی سه‌ددام تكریتی هێرشی سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌كانی كوردنشینی كرده‌وه و هزاران خه‌لكی مه‌ده‌نی مال و حالیان به‌جێ هێشتن و ڕه‌ویان كرد بۆسنوری توركیا و ئێران، دیاره مالباتی حهمهدعهلی و حاجی شێمهد وه‌ك هه‌رجار لێی ببونه خاوه‌ن و به برینداری و له‌ش سوتاوی، له‌گه‌ل خۆیان بردبو هه‌تا ده‌شتی هێرتێ، به‌س به‌رگه‌ی ئازاری برینی سوتان وسه‌رماو گه‌رماو برسیه‌تیی نه‌گرتبو و ڕوحی پاكی له له‌شی بێهێزی جیاببویه‌وه و چووه‌ته ناو خه‌وی نه‌بڕاوه و مالئاوایی له ژیانی پڕ له ده‌رد و ئازار و ته‌نیایی كردووه. هه‌ر له‌و كۆچڕه‌ودا له‌شی بێ‌گیانی له گوندیجهڕا، له ده‌شته هێرت ژێرگل كراوه.
لهیلێش دوای ئه‌وه‌ی زانیی كه لێناگه‌ڕێن به ته‌مه‌ن و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی هه‌رزه‌ییدا گوزه‌ر بكات، بهناچاریبووه كۆله‌كه‌ی مالی حهمهدعهلی و باوه‌شی گه‌رم و نه‌رمی خۆشه‌ویستیی بۆ مێردی كرده‌وه و كۆمه‌له مندالێكیان لێ كه‌وتنه‌وه. له‌یلێ بووه ئه‌و ژنه كه هیچ سه‌ره ژنێك نه‌توانێ به‌ربه‌ره‌كانێی مال و مالدارییبكات، له‌و سه‌رده‌میدا، خه‌لكانی ئاواره‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به ده‌رده‌سه‌ری و تالوكهیی ژیانگوزهریان ده‌كرد،كاره‌با له گوندان هه‌ر نه‌بوو، ده‌زگای ئاگر و شی‌و لێنان و خوارده‌مه‌نی دروست كردن كۆل و بالا‌و، هه‌ر داره كفرۆك و ته‌پاله، واته ڕیخی چێل و گاڕهشان بو، كابان ده‌بایه بهدهشتێ بكه‌وی به‌دوای گاڕانی مانگادا ههتاهندهك ته‌پاله كۆ بكاته‌وه و ووشكی بكات و بۆ ئاگر كردنه‌وه به‌كاری بهێنی، بۆیه كابان، هیلاكترین بون وسه‌ختترین ژیانیان هه‌بو، به‌س له‌یلێ توانیی زیره‌كانه له كاباناتی و مال و مێوانداری و بێریوانی و مهڕداریو شوشت وشورو مندال به‌خێوكردندا سه‌ركه‌وتو بێت و مالێكی دیار و خانه‌دان به‌ڕێوه به‌رێت، ههتائێستایش له خزمه‌تی مالێی به‌رده‌وامه. له‌ولاشه‌وه، ته‌مه‌ن و خه‌می زه‌مانه به‌ژن و بالای حهمهدعهلیی شه‌پرزه كردبوو، به‌هۆی پیری و شهكهتیهوه له‌ش توانای هه‌لگرتنی ڕوحی نه‌مابو به‌داخه‌وه له ١٣-٣-٢٠٠٣ كۆچیدوایی كردووه، له‌یلێ به بێوه ژنی و بێسه‌روه‌ر، سه‌رپه‌رشتیی منداله‌كانی كردووه و ئێستایش له ژیاندا ماوه و دوعای ته‌ندروست بونی بۆ ده‌خوازین، داواكارین منداله‌كانیشی قه‌در و ڕێزی زه‌حمه‌تیه‌كانی بزانن و وه‌كپێویست خزمه‌تی بكه‌ن و نه‌هێلن دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی، له‌كۆتایی ته‌مه‌نیشیدا، ئاهی بێچارهییههلكێشی. ڕوحی سه‌رجه‌م كۆچ كردوانمان ئارام و به‌هه‌شتی بێت و ژینێكی ئاسووده‌مان داوایه بۆ ئهوانهیله ژیاندا ماون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست