کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڵگە مێژووییەکان نیشآن بدەن؟

Wednesday, 22/08/2018, 22:33


پێشگووتن:
شیکاری کردن بۆ مێژووتاڕادەیەک بۆ من دژوارە.مێژووئەو مامۆستایەیە کە هەرکات شاگرد یان قووتابی گوێی بۆ هەڵنەخا دوای کۆتایی وانەی دیرۆکی ئەو قووتابییە سەرکەوتوونابێ . ئەوەی کە دەمێنێتەوە پەژیوانی ونەهامەتیە.یەکێک لە دەردە گرانەکانی دیرۆکی کوردەواریمان لێک نەدانەوەی خەساری مێژووو تێنەگەیشتن لە خەسارناسیی مێژوومانە.بەواتایەکی دیکە رێگوزەری دیرۆکیمان بە تاڵە لە خەسارناسی،بۆیە پەیتا پەیتا تووشی شکست ونەهامەتی دەبین.بیانووی پڕ لە هەڵە وکەمایسی کورد بۆ چارەسەریی کێشەی کورد ئەوە بووە کە کوردستان چوارپارەچەیەو هەر بەشێکیش تایبەتمەندی خۆی هەیە ودەبێ لایەن وحیزبەکانی هەر بەشێک بۆ خۆیان جودا جودا دەفکری چارەسەری دابن.بەشیکی ئەو بۆ چوونە ئەگەر وەڕاستیش گەڕێ، خۆ بەشەکەی دیکەی بۆ ئەوە نابێ پێدزیلکەی بۆ بکرێ ودوای بەکوشتدان وماڵوێرانکردنی خەڵکی هەژار سەرکردەورێبەری حیزبی ، دۆش دابمێنێ وگوناحەکان بخاتە ئەستۆی داگیرکارو دوژمنی دیرۆکی. کوردستان نە بە یەک پارچەیی بۆ ئەو حیزبو گرووپانە نایەتە چآرەسەری ونە بە دابەشکراوی.رابوردوو شآهیدێکی روون وئاشکرایە کە زۆربەی سەرکردەوحیزبی کوردی / هیچ / پڕۆژەیەکی چارەسەری دەدەست دانەبووە.پڕۆژەیەک بۆ ناوخۆی وڵات کە ببێتە پەیامێک بۆ دەرەوەی وڵات کە کوردیش توانای ژیانی سیاسی هەیە وتوانای بە پڕاکتیزەکردنی پڕۆژەکانیشی هەیە.
دەڵێن کورد خاوەنی ٢٩ سەرهەڵدانە (ئەوە جگە لە سەرهەڵدانی پاڕتی کرێکارانی کوردستانە).هەرکامیان بە شێوەگەلی جۆراوجۆرلە بەشێک لە وڵات دەستیان داوەتە چەک وداوای مافی کوردیان کردوە.زۆربەی سەرهەڵدانەکان پێش گەیشتن بە چووکترین ئامانج لە سەرچاوەڕا وشک کراون.زۆربەی سەرکردەکانی ئەو سەرهەڵدانانە یان فریودراون،یان کوژراون، یان ترۆرکراون، یان بۆ خۆیان ماندووبون ودەستیان لە خەبات هەڵگرتووە ودانیشتوون. لە دیرۆکی ئەو سەرهەڵدانانەدا من تاقە پەڕێکم ئاڕشێوی تێڕوتەسەل نەدی کە ببێتە پشتو پەنا بۆ نەوەکانی داهاتوومان تا بیکەینە ڕێنموونی بۆ ڕیکاری چارەسەری.؟ئەوەی نووسراویشە یان بیانی تۆماری کردووە ویان خامە بەدەستی کورد بە نیوە چڵی نووسیویەتیو بە جێی هیشتووە!
بەڵگەکانی دیرۆکیمان سەدان رووپەڕن بۆ دامەزراندنی ئاڕشیوێکی جێگای متمانە بۆ نەتەوەکەمان.بەڵگەکان بو پڕۆژەو پلانی سیاسی زانستی کۆمەڵایەتی کولتوری پێکهاتوون.سەرمایەی بە نرخی نەتەوەی بندەستن کە دەبنە هێمایەک بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، دەبنە رێکارێک بۆ ڕاهێنان وپەروەردەکردنی جیلی داهاتوو. نەتەوەی بێ پڕۆژەوبێ ئاڕشیو وبێ بەڵگە درنگ دەگاتە ئامانج. وەهانەتەوەیەک وەک شەپۆلێکی سەرگەردانە لە دەریادا کە هەر دەم خۆی لە گاشە بەردەکانی نزیک کەناری ئاوەکان دەداووێنەی کوڵوکەف دێ ودەچێ! دیرۆکی سەقەت، کۆمەڵگای سەقەت بەرهەم دێنێ. کۆمەڵگای سەقەت دیرۆکناس ونووسەرورووناکبیرو شاعیری سەقەت بەرهەم دێنێ.لە سەروەها جوغڕافیایەکداکە هەرچەند پڕپیتو بەرەکەتیش بێ، نابینە خاوەن داهاتوویەکی پڕشەنگدار. دەنا چۆن دەبێ لە ٢٩ سەرهەڵدانی کورد هیچکامیان نەگەنە نیوەڕێی چارەسەری!لەوەش بترازێ لە دەستپێکی هەزارەی سێدا ئەوە حاڵورۆژی کوردستان وحیزبەکانی کوردستانیی بێ؟
پێداچوونەوە بە خەسارناسی ئەو ٢٩ سەرهەڵدانە کاری حەزرەتی فیلە.بەڵام ئەگەر لەو ٢٧ ساڵەی کە دەسەڵاتی کورد،کوردی دزو گزیر لە باشووری کوردستان خاوەن هێزی ئابووریە، دەبوا دەیان ناوەندی زانستی ولێکۆڵینەوە ناوەندی سیاسی وکولتوری بەرهەم هاتبایە کە لە هۆی شکستەکانمان دیاری کراباین وچارەیان بۆ دۆزرابایەوە، دەکرا تا رادەیەک دڵخۆشبین بەوەی کە ئیدی بەرەورۆژگارێکی خۆش هەنگاو دەنێن.بەڵام تا پڕۆژەی کوێلەبون بە داگیرکارمان لە بەردەستدابێ کوا بیرلە کوردستانێکی ئاوەدان دەکرێتەوە.
" لە کوێی خەسارناسیی مێژوومانداین؟"
لە ژێر خاڵی سیفردا!کۆمەڵگای کوردەواری لە رۆژهەڵاتی کوردستان ولە باشوری کوردستان بێبەختی پێنووسی تاقمێک مەسینەهەڵگرن بە ناوی نووسەروشاعیرورووناکبیر / تاریکبیر/ وزانکۆکارن.ئەو تاقمە وێنەی مەڕی گێژ وەدووی بەرپرس ودەسەڵاتداری حیزبی کوردی کەوتوون. کاتێک سیاسەت دەگاتە ئاستێکی هەستیار وێنەی توڵە کلکەسووتەیانە بۆ بەرپرسی حیزبی بۆچەند رۆژێک بژیوی ژیان. کاتێکیش تڕاژیدیا قەوما  شکست بە دووی شکست تووشمان هات ،وەک کیسەڵ سەر دە قاوغی خۆیان دەنێن ومات وترسنۆکانە سەر دادەخەن.
بۆ بە دواداچوون بە کاری خەسارناسیمان،رەخنەگرتن شوێنی تایبەتی وگرنگی خۆی هەیە کە ئەو کارە لە لای ئیـمە رێگایەکی دوورو درێژی ماوە بگاتە ئامانج.، چما کەس دەوێرێ رەخنە لە تاقمێک سەرکردەوبنەماڵەی خۆفرۆش بگرێ! زۆر زوودەکەوێتە بەرهێرش وتەنانەت ترۆرو کوشتن!بۆیە دەیان رۆژنامەوان وئازادیخوازی کورد لە باشوری کوردستان دەداوی تەڵە و ترۆری ئەو سەرکردانە کەوتوون کە داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دەکەن. نەتەوەیەک بە جیددی بیر لە خەسارناسیی مێژووی خۆی نەکاتەوە وەک نەتەوەی کوردی بە سەردێ.تا پێنووسمان کویلە بێ، تا شآعیرمان کویلە بێ تا رووناکبیرمان کویلە بن،درنگ دەگەینە ئامانج.مەسعود بارزانی قێزەونترین وچەپەڵترین کەسایەتی دیرۆکییە لە بەر چاوی زۆرینەی خەڵکی بە ئەمەگی باشووری کوردستان، کە چی لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێفڕآندۆمچییەکانی قوونی بۆ بادەدەن، شاعیر دەناسم شێعری بۆ رێفڕآندۆمی بێسوود بارزانی داڕشتووە! بۆئەو رێفڕاندۆمەی کە قەرار بوو دەوڵەتی کوردی پێ دامەزرێ، کە چی دەوڵەتی کوردی پێ رووخا!
"کوا پڕۆژەکانی دیرۆکیمان بۆ چآرەسەری؟"
یەک: خانی لەپزێڕێن نزیک بە ٤٠٠ ساڵ لەوەی پێش بە دەستی خۆی قەڵای دمدمی سازکردو تێیدا نیشتە جێ بوو تا بەربەرەکانێ دەگەڵ شای سەفەوی بکا وکورد بگەیەنێتە ئامانج!کە چی لە شکری قزڵباشی شیعەی سەفەوی گەمارۆیدا ولە ڕێگای سیخۆرێکی ناوخۆیی کورد سەرچاوەی ئاوی ناو قەڵای دم دم بڕاودوای گرتنی قەڵاو کوشتارێکی بێڕەحمانەی زۆر، خانی لەپزێڕێن رادەستی شای شیعەی سەفەوی کراوسەرهەڵدانی قەڵای دم دم کۆتایی پێهات!
ئەوە بوو پڕۆژەی چارەسەری خانی لەپزێڕێن بۆ دژایەتی کردنی شای سەفەوی و گەیشتن بە مافی کورد؟سەهەڵدانێک بە دەستی خۆی دیوار بە دەوری خۆیدا بکێشی ودەگژ دڕندەترین ئیدئۆلۆژیای سەردەم ببێتەوە و باس لە چآرەسەریی کێشەی کورد بکا ناگاتە مەبەست؟!تائەوڕۆ چەند وتاری رەخنەیی وچەند کتێب وچەند کۆڕو کۆبوونەوەو سمینار بۆ شکستی قەڵای دم دم پێکهاتووە ونووسراوە؟ لە کۆتاییشدا خانی لەپزێڕین خۆی رادەستکردوپرسی کوردیش لە بیر کرا!
دو:سمکۆی شکاک سەرۆک خێل وسەرۆک هۆزی شکاک بوو. لێیان کردینە قارەمانی نەتەوەیی وباوکی ناسیونالیستی کورد. کەچی بە خاتری ئەوەی کوڕەکەی لە چەنگ تورکەکان نەجات بدا، تورکەکان گووتیان ماڕشیمۆنی ئەرمەنی بکوژە تا کوڕەکەت ئازاد بکەین! بە ڕۆژی روون لە ماڵی خۆیدا ماڕشیمۆنی ترۆر کرد!فریوی دڕندەترین دوژمنی کوردی خوارد. تا کورد هەیەو دونیا هەیە ئەو پەڵە رەشەی سکۆی شکاک پاک ناىێتەوە.لە کۆتاییشدا دیتمان نە خوێنەدەوارێکی وەک / رەزاشآی / ئێڕان تاسکلآوی سیاسی لە سەرناو سەری بڕی.کەس هەیە باس لە خەسارناسیی سەرهەڵدانی سمکۆ بکا؟ کەس هەیە پێمان بڵی کوا پڕۆژی چارەی کاک سمکۆ بۆ کێشەی کورد؟هەرکاتیش رەخنەی لێگیرا تاقمێک گزیری کورد وەبەر قسەی ناشیرینت دەدەن. چوون راستیەکانت نووسیوە.لەوەش بترازێ لە باشوری کوردستان خەڵاتی سمکۆی شکاک دەدەنە رووناکبیری کورد!
سێ: مەلا مستەفای بارزانی، نەخوێندەوارێکی سەر هیشک وبێ رەحم بووە.هەزاران مرۆڤی کوردی بە کوشتداوە، سەدان رووناکبیرو ئازادیخوازی کوردی ترۆرکردوە ئەوەش لە دەسەڵاتی ٢٧ ساڵەی کوڕوکوڕەزاکانی!پڕۆژەی مەلای خەتێ بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لە کام پەڕتووکدا تۆمارکراوە؟ بۆ نیشآنمان نادەن؟ بەڵێ راستە پڕۆژەی هەبووە ئەویش ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ کە جگە لە نەهامەتی چی بۆ کورد بەدیاری نەهێناوە!لە کۆتایی تەمەنیشیدا هەم بوو بە / شآ / پەرەست وهەمیش بوو بەهاوکاری ساواکی شای ئێڕان!
چوار: شێخ مەحموودی بەرزەنجی: سکەی بە ناوی خۆی لێدا! خۆی وەک پاشآی کوردستان بە کوردوبە دونیا ناساند!داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکرد!هەزاران مرۆڤی بەکوشتدا!لە کۆتاییشدا داوای لە ئینگلیزیەکان کردوگووتی: من پیر بوم ،لێمگەرێن لە ماڵی خۆم دانیشم!کەس هەیە باس لە خەسارناسیی مێژووی شێخ مەحموودبکا؟ کەس هەیە بە چآوی رەخنەی جیددی بە سەر دیرۆکی سەردەمی پادشآی کوردستاندا بچیتەوە؟کوا پڕۆژەی چارەسەریی شێخ مەحموود بۆ گەیشتن بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی؟
پێنج: شەریف پاشا، هێشتا نەببو بە شآی کوردستان،خۆی بە حەوت مانگای زاو نەدەگۆڕیەوە. دەیگووت ئەگەر تورکەکان بە خۆیان دەڵێن نەجیب، منیش پادشآی کوردستانم. کە چی تەنیا لە پۆشینی جلوبەرگو پێڵاودا وێنەی پادشآ دەچوو! ئەویش هاڵاتە تاران وخۆی رادەست کرد وشۆرشەکەی پێش ئەوەی لە دایک بێ، مرد!
شەش: قازی موحەممەد: لەراستیدا راگەیاندنی کۆمار بە بێ پڕۆژە وپڕۆگڕآمی نەتەوەیی کارێکی هەڵە بوو.پشتبەستن بە وداواکردنی لە ئەرتەشی سووروباقرئۆف لە لایان قازی موحەممەدەوە سیاسەتێكی هەڵە بوو.دیتمان کاتێک سۆڤیەت وئێرانییەکان پێکەوە لە سەر نەفتی باکوری ئێڕان سازان چۆن لە ماوەیەکی کورتداکۆماریان بۆ رووخاندین. جگە لەوەش نەمر قازی داوای لە خەڵکی دەکرد ئایا شەڕ بکەین وتەسلیم بین؟ لە کۆتاییشدا بۆ خۆی بەرەو پیلی بەرپەرسانی نیزامیی ئێڕان چوووخۆی رادەستی ئەوانکرد. بەوشێوەیە بۆ جاڕێکی دیکەش کورد لە چەنگ سەرکردەی بێ پڕۆژە تووشی خەمۆکێی دیرۆکی بۆوە.تا ێیرە هەر چی ساڵە رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە هەندەران دەگیرێ وخەڵکی خۆشباوەڕ خەریکی شآییولۆغانی ئەو رۆژەن!
پرسیار ئەوەیە، چەند لێکۆلەروتوێژەری کورد کاریان لە سەر شکستی کۆماری کورد کردوە لە شآری مهاباد؟ کوا بەرهەمی کتێبەکانیان؟ئاستی خەسارناسیی لە ئاست شکستی کۆمار گەیشتۆتە کوێ؟ئەگەر لە ناوخۆی وڵات ئەو دەرفەتانە نەبوون، خۆی لە دەروەی وڵات دمڕاستی کوردوحیزیمان زۆرە.کارمان بۆتە پێداهەڵاگووتن بە رووداوەکانی مێژوومان.هیچ نەتەوەیەکی سەرکەوتوو شک ناىێ کە لە شکستەکانی مێژووی خۆی دەرس وەرنەگرێ جگە لە نەتەوەی کورد.
پرۆژەی ئەو حیزبەی کە ناوی خۆی دێمۆکڕات ویەکەم دەبیریشی رەوانشآد قازی بووە. ئێستێ بۆتە ٢ دێمۆکڕات ولە کەمپەکانی کۆی سەنجەقدا لە باشوری وڵات لە ژێر هەرەشەی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی زەمینگیرکراون!ئەوەی پێیانە تەنیا قسەی قەببە قەببەیە.!
 حەوت: عەبدولڕەحمان قاسملوو: کەسێکی خوێندەواربووولە ئورووپا ژیابوو.. لە سەرەتای رووخانی دەسەڵاتی شآی ئێڕان وهاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی حیزبی دێمۆکڕات بە ڕێبەرایەتی ١٠ ساڵەی ئەو هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریی دەدەستدانەبوو تا لێی بەردەوامبێ ودان وستاندنی لە سەربکا.کە باسی خودموختاریشی دەکرد،دەسەڵاتی ناوەندیی دەمارگرژیی نیشآن دەدا،بۆیە پێیان گووت باشترە باس لە / خودگەردانی / بکرێ،کە بە باوەڕی من زۆر لە خودموختاری بەرفراوانترە. بەداخەوە قاسملوو ئەویشی بێ نرخ روانی وگووتی: لە منداڵێکی ١٣ ساڵەم پرسیوە خودگەردانی یانی چێ؟ گوتوویە یانی سەرگەردانی!. من پێموایە هیچ مرۆڤێکی کورد بە رادەی قاسملوو / د ،خ / ئاشقی خودموختاری نەبوو. چون دەیزانی خەڵکی ساویلکە بەرابەر بەو دەستەواژەی زۆر هەستیارە.بەڵام تا بڵێی پڕۆژەی شەڕی دە دەستدابوو.
یەک: کوشتار لە عەشیرەی مەنگوڕ،کە بووبە هۆی ئەوەی کە بچن چەک وپارە لە دەسەڵات وەربرن ودژی حیزبی دێمۆکڕات شەڕ بکەن ونای جاشێان لە سەر دانرا.
دوو: شەڕی ماڵوێرانکەری شاری نەغەدە،کە ئێستیش ئاسەواری هەرماوە، ٢٠٠ ساڵ دەبوو کوردوئازەری لەو شارە پێکەوە دەژیان.دوای ئەو شەڕە بوونە دوژمنی قەستەسەری یەکتر!
سێ: شەڕێکی خوێناوی وبێ رەحمانە دەگەڵ کۆمەڵە. کە سەدان کەسیان لە یەکتر کوشت، ئێستێش داوای لێبووردنیان لە خەڵک وبنەماڵەی کوژراوان نەکردوە.
چواڕ: شەڕێکی خوێناوی دیکە دەگەڵ کاسانێک کە لە حیزبی دێمۆکڕات جوێ ببوونەوە وناوی ح،د،ک،رێبەرایەتی شۆڕشگێڕیان لە سەرخۆیان نابوو.
پێنج: پێشنیارێکی ٨ خاڵیان نووسی بۆ وەرگرتنی خودموختاری وئاراستەی دەوڵەتکرا. بەڵام هەر رۆژێک بیانوویەکیان دەدۆزیەوە بۆ ئەوە نانی رۆژانەیان دە شەڕدا دەدیتەوە!( خاڵی کۆتایی وەردەرنانی قیادە مووەقەت بوولە رۆژهەڵاتی کوردستان).
ئەوانە بون پڕۆژەکانی ئەو حیزبە بە سەرۆکایەتی قاسملوو.لە کۆتاییشدا کاتێک زانی حیزبەکەی لاوازەبوو، پەنای بردە جەلال تاڵەبانی تا دەگەڵ تاران ئاشتیان کاتەوە. دیتمان چۆن تاڵەبانی تەڵەی تڕۆری بۆ راخست ولە ناویان برد.
"پڕۆژەی چارەسەری"
بە باوەڕی من یەکەمجارە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان / پژاک / بۆ چارەسەریی کێشەی کوردودێمۆکڕاتیزەکردنی ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی پڕۆژەی خستۆتە ڕوو.لێرەدایە کە نەهامەتی نەتەوەی کورد خۆی نیشان دەدا.ئەوپڕۆژەیە تا ئێستێ کۆماری ئیسلامی نە باسی کردوە، نە قەبوڵی دەکا. چون قەبوڵکردنی پڕۆژەی پژاک دەبێتە هۆی لاوازیی دەسەڵاتدارانی ئێران. بەڵام دژایەتی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان  دە گەڵ ئەو پڕۆژەیە دەستی دوژمنی لە پشتەوەڕا بەستووە!ئەوەندەی ئەوان دژایەتی دەکەن داگیرکار نەیکردوە!
من لێرە پڕۆژەکەم بۆ لە شەن نادرێ وبە پێویستی نازانم. چون لە سەر تۆڕە کۆمەڵایتیەکان ومێدیاکانی سەر خۆیان هەم بڵاوبۆتەوە وهەمیش بە وردی قسەی لە سەر کراوە. سەردێڕو ناوەرۆکی پڕۆژەی پژاک ئاوایە:
یەک: هەنگاوەکانی کرداری لە پێناو هاوئاهەنگی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ١٠ خاڵدا.( مەجلیسی پژاک رۆژی ٢١/٥/١٣٩٧ هەتاوی)
دوو: رێکاری کردەیی بۆ دێمۆکڕاتیزەکردنی ئێران.(مەجلیسی پژاک ٢١/٥/١٣٩٧ هەتاوی).
تێبینی بۆ کوردی دوورناس:لەو بابەتەی سەروودا من ناوی ٧ کەسایەتی سیاسیم نووسیوە.ئاماژەم بە بەشێکی کەم لە مێژووی رابوردووی کورد کردوە. هەرکام لەو ٧ بەشە بۆ خۆی دەیان پەڕتووکی لە سەر دەنوسرێ.هیوادارم رەخنەکانم بە بەڵگەورەخنە وەربگیرێ. نەک بە قسەی بێ بنەما. ئەوانە بە بەڵگە بە سەرماندا هاتوون ووەک مێژوو دەیانرخێنین. کەس ناتوانێ حاشآیان لێبکا.مێژوو بە گریان وقوڕبەسەرکردن چارەسەرنابێ.تێگەیشتن لە مێژووحەوجێی بە کەسانی شارەزاودڵسۆزورێکخراوەی بە هێزوتوانایە. رێکخراوەیەک کە پشت ئەستوور بێ بە هێزی نەتەوەکەی خۆی.
" دیسانیش نە بوونی پڕۆژە"
دیداردەگەڵ خومەینی وبازەرگان:
رۆژی ٨ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨(١٩٧٩) من قاسملوو بە نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکڕات دەگەڵ چەند کەسی دیکە چووینە شاری / قوم/ بۆ دیداری خومەینی.قاسملووبە خومەینی گووت: قوربان ئێـمە نوێنەرانی حیزبی دێمۆکڕاتین وهاتووین پرسی کوردمان بۆ چارەسەر بکەی تا بزانین ڕای ئێوە چییە؟ خومەینی گووتی ئێمە هەموومان موسڵمانین وهیچ جیاوازیەکمان نییە،بڕۆن بۆ لای بازەرگان وقسەی خۆتان بکەن.خومەینی هەستا حەواوگووتی من ماندووم دەبێ ئیسترآحەت بکەم.
چووینە لای بازەرگان. بە روویەکی خۆش وەریگرتین.هەستمان پێکرد  کە دەتوانین دەگەڵی بسازێن ورێککەوتنی دەگەڵ واژۆبکەین.بەڵام زۆر بەداخەوە،ئێمەی نوێنەر بە دەستی بەتاڵ وبە بێ نووسراوە ( پڕۆژە )چووبوینە شارەکانی / قوم وتاران /، هیچ گەڵاڵەیەکمان بە دەستەوە نەبوو! کە بیدەین بە سەرۆکی دەوڵەتی کاتی وبە نووسراوەش وڵامی پێ وەرگرینەوە! ئەوە هەڵەیەکی مەزنبوو، کە ئێمە بە پێشنیاری / زارەکی / چووین وبە وادەو وبەڵێنی زارەکیش گەرآینەوە شاری مهاباد!
پەراوێز:
ئێستێ پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان / پژاک / بۆ یەکەمین جارە لە دیرۆکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن پڕۆژەی چارەسەرییە، کە چی حیزبی لاپرەسەنی وسەرگەردانی ناو کەمپەکان لە دوژمن زیاتر دژایەتی ئەو پڕۆژەیە دەکەن.قاسملووش / د،خ / کە بە سیاسەتمەدارێکی بە توانا ناوزەد کراوە بە قسەی زارەکی چۆتە تاران بۆ چارەسەریی کێشەی کورد!لەو بوارەشدا رەخنەی جیددی لە سەر نەمر غەنی بڵووریان هەیە کە پاشی ئەو هەمووە ئەزموونە ئەو بۆ بیری لە دانانی پرۆژەیەکی چآرە سەریی سەردەمیانە نەکردۆتەوە.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە