جەژن
Wednesday, 22/08/2018, 22:31
وا دیسان جەژنە ، جەژنی قوربانە
پیرۆزیان نەبێ ئەو دێوەزمانە
ئەو دوو دیوەزمەی لەکوردستانە
وەك دوو کابوسی سەر سینەمانە
بە تەنها خەمیان هەر لای سامانە
لەسەرو ژێری ئەو نیشتیمانە
بە ماڵ و مناڵ زۆر بێ شەرمانە
پیشەیان جەردەو دزی و تاڵانە
ڕۆژگاریان کەیف و سەفاو سەیرانە
لە شەوگاریشدا سەماو مەیخانە
بە شەو نخوونیش زۆربەی شەوانە
لە تیاترۆ بازن یا قوومارخانە
کارو پیشەیان ڕەوای شەیتانە
ئەوەی شەڕەف بێ هەرگیز نیانە
هەژاریش بەدەم خاڵی گیرفانە
بێ مووچەو بژێو زۆر سەرگەردانە
لە خانووێکی کرێ یان لە کۆڵانە
یان کەلاوەیەك وەکو وێرانە
دووانزە مانگ لایان وەك ڕەمەزانە
لە خواردنی گۆشتیش مەپرسە گیانە
بەزگێک تێرو دە زگ برسیانە
لەدەست قەرزاریش ڵاڵن لە زمانە
لە خەباتیش دا زۆر نیگەرانە
لە ڕاپەڕینیش زۆر پەشیمانە
هەمیشە لە نزاو رووی لە یەزدانە
بە ئاهو ناڵەو دڵ پڕ لە ژانە
لە ڕۆژی جەژنیش زۆر چاك بزانە
خوانەیان خاڵی بێ چێشت و نانە
ماڵێکی تاریك وەك قەبرستانە
کڕو بێ دەنگو قسەو لێدوانە
کافر بە حاڵیان زۆر پەرێشانە
ماڵیان بێ کابان یان بێ میوانە
مناڵ بێ بەرگ و جلی جەژنانە
ىێ نوقل و کێك و گیرفان بێ عانە
زەردەخەنەیان وێڵی گریانە
هەروەکو بڵێ ی لە ماتەم دانە
ڕۆژگارێکی ڕەش پشك و بەشیانە
تەنانەت مەرگیش بەریە لێنانە
دەگ بە فرەت بن ئەو سەرکردانە
بەمیرات کەوێ ئەوەی هەیانە
2018-8-20
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست