ڕاگەیاندنی دەربار
Friday, 17/08/2018, 8:00
ماوەیەکە لە تەلەفزیۆنی شاگردەکەی ئەردۆگانەوە (ڕوداو) پرسێک ئەوروژێنرێ کە خەڵکی کوردوستانی داگیرکراو بەدەستیەوە ئەناڵێنن ، ئەویش پرسی دەرمانو تەندروستیە ئەوا دەستیان کردوە بە مەهزەلەیەکی تر بە ناوی کەمپینەوە ، جا بە چەند پرسیارێک ئەی سەلمێنین ، کە لە گاڵتەپێکردنێکی ئاشکراو خۆڵکردنە چاوی میللەت زیاتر شتێک نیە .
---------------------------
پرسیارەکان تەرکی تیا نیە :-
١ــ دەسەڵات لە کوردستاندا بە دەست کام حیزبەوەیە ؟
٢ــ لەناو حیزبەکاندا دەسەڵات بەدەست کیوەیە ؟
٣ــ ئەوکۆمپانیایانەی کە هاوردەی دەرمان ئەکەن كێن ؟
٤ــ ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە لە فەرمانگەی کۆمپانیاکان تۆمارن ، ڕژێم لە سەرچی وەستاوە ؟ بۆ فایلەکانیان دەرناهێنێ ؟ لەسەرچی وەستاوە ؟
٥ــ هەمو حیزبەکان پشکیان هەیە ، بەڵام لە ژێر پەرەدەو ماسکی جیاوازدا ، حیزبێک بێتە دەنگ بەدەنگی بەرز بڵێت من کۆمپانیای دەرمانم نیە بە ئۆپۆزیۆنیشەوە ، کامیانی تیا نین ؟
٦ــ ئایا دەرمان ئیشی کۆمپانیای ( نۆکان )ە لە سلێمانی وە ( کار )ە لە هەولێر ؟
٧ــ لە بەرنامەکەدا ،بەڕێز کۆچەر ئیسماعیل :- بەرگری لە کواڵێتی کۆنترۆڵو کارگەکانی دەرمان لە سلێمانی و هەولێر ئەکات ، ئایا هەر لەبەرنامەکەی خۆتەوە نەبوو دەرمانی فشاری خوێن لە بەرهەمی کارگەکانی دەرمانی کوردستانن بون وەک ( ڤالسارتان ) هەر خۆتان نەبون وتتان ئەمدەرمانە ئەبێتە هۆی شێرپەنجە ؟
٨ــ تکایە پێمان بڵێن ئەم ناوانە پەیوەندیان چیە بە کاری دەرمانەوە ؟ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ، فازیل میرانی ، فاروقی مەلا مستەفا ، سەعدی کوڕی فایەقی کۆڵەک ، فاخیری شێخ تۆفیقی قەیوان دەیانی تریش .
٩ــ تکایە ڕونکردنەوەیەکیش بدەنە خەڵکی سلێمانی با بزانین وەزیری تەندروستی ئەو کۆشکەی کە لە سیتەک بردویەتی بە ئاسمانا لە کوێی بوو؟ ئەگەر بنەماڵەکەیان دەوڵەمەندە پێمان بڵێن ، ئەگەر لەو ڕٶژەوە کە بوە بە پزیشک تا ئەمڕۆشی لە گە ڵ بێت یەک دیناری لە موچەکەی خەرج نەکردبێت ، ئەو کۆشکەی تیا نابێت ، جا با بە کاکی ڕاگەیندنکار بڵێن ، بێ هەڵدانەوەی فایلو سیڤیەکەی جەنابیان ، وەڵامێک بۆ خەڵک زەرورە .
هەرکات جورئەتی ئەوەت هەبوو لە کەیسەکانی زەردەشت عوسمانو کاوە گەرمیانیو سۆرانی مامە حەمەدا پرسیار لە نێچیرو مەسروری بەرزانی بکەیت ، یا بتوانیت لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا ئاشتی هەورامیو نێچیری سەرەدەستەی دزان بێنیتە پای هەقو حساب ، شیفرەو کۆدی فلاشو جانتای وەزارەتەکەیانو کۆمپانیا سێبەرەکانیان بکەیتەوە یا بانقەکەی سالاری مەلا حەکیمی مێردی پوری نێچیر بدەیتە بەر ئەشێعەی تەنوری ئەوا ئەڵێین بەڕێزتان نە بەکرێ گیراوی تورکیتو نە قەرەقۆزو لێبوکی دەرباری بنە ماڵەیت ، ئەبیتە دەسەڵاتی پێنجەم نەک چوارهەم ، با خەڵکی کوردستان ئاگادار بن ئەم جۆرە ڕاگەیاندنە لە تاوانەکانی تیرۆری ڕۆژنامە نوسانو تاڵانکردنی داهاتی ئەم وڵاتە کەمتر نیە .
شەماڵ سابونکەرانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست