گه‌ڵای وه‌ریوی قه‌ڵه‌مێک
Tuesday, 14/08/2018, 10:26
وه‌داتیان برد چه‌ند داعشێکی خۆماڵی
چه‌ته، بکوژ، ده‌مامکدار
وه‌ک سه‌گی هار
له چه‌قی شار
چه‌ند داعشێکی خۆماڵی
وه‌داتیان برد
چونکه نوسیبووی ئازادی
نوسیبوی شه‌نگالیان جێهێشت
نوسیبووی من جه‌ژن ناکه‌م
وه‌داتیان برد
به‌رله‌کوشتن
هه‌ر ده‌په‌نجه‌که‌یان ورد کرد
به‌به‌رچاوی ئاسمانه‌وه
وه‌دات به‌ده‌م سزاوه مرد
به به‌رده‌م چاوی خوداوه
وه‌داتیان برد
ئه‌وان له داعش داعشتر
له شوێنێکا وه‌داتیان کوشت
له شوێنێکا خوێنی پیرۆزی ئه‌ویان ڕشت
ره‌نگه سبه‌ی له‌و شوێنه‌دا
خاک ژان بگرێ و
هه‌زاران وه‌دات سه‌وز بن
هه‌زاران وه‌دات بێنه ده‌ر
ئه‌و ساجه‌لاد بکوژی جوانی و جیاوازی
بۆکوێ ده‌ڕوات قوڕی به‌سه‌ر
وه‌داتیان برد
وه‌داتیان له ژیان ونکرد
سیناریۆ نه‌ما دایڕێژن
وتیان ڕه‌نگه وه‌دات بۆ ئه‌وه کوژرابێ
گومانێکی لێکرابێ
وتیان ڕه‌نگه یارانی خۆی کوشتبێتیان
وتیان ڕه‌نگه
وایان زانی خه‌ڵک هه‌ر گێل و ده‌به‌نگه
موسڵ نه‌بوو لێی فڕێ ده‌ن
له‌لای سیمێڵ دایان‌نابوو
وه‌داتی ئومێد و هیوا
نامه‌ردانه لێیدرابوو
هه‌ر ده‌په‌نجه‌ی شکێنرا بوو
هێشتا ڕه‌نگی پاش سته‌می پڕ هیوا بوو
هێشتا ده‌می پڕ له خوێنی به ئاراسته‌ی دادی خوا بوو
وه‌داتیان برد
له به‌ر چاوی دایه‌و بابه بۆ هه‌تا هه‌تا ونیانکرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتی من بۆ فرۆش نابم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی نه‌بوو به پرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ جاسوسی
راپۆرتی بۆ که‌س نه‌نوسی
وه‌داتیان برد
وه‌داتی جوان
له ژێر زه‌بری سته‌ما مرد
که‌چی له دوای مردنیشی
له دوای بێده‌نگکردنیشی
ڕێیان نه‌دا مه‌راسیمی بۆ ڕێکبخه‌ن
به‌ڕێ پێوانی فراوان
بۆ دوا وێستگه به‌ڕێی بکه‌ن
دواوێستگه‌ی سه‌ره‌تای هاتن
سه‌ره‌تای هیوا ده‌رکه‌وتن
وه‌داتیان برد
دایکیان کرده ده‌سته ژانی
دایکی سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانه‌که‌ی مامه حه‌مه‌و
دایکی کاوه گه‌رمیانی
وه‌داتیان برد
له ترسی نوکی قه‌ڵه‌مێ
له ترسی نوسینی وشه
له ترسی ڕۆژانی دادێ
کاتێ په‌یامی ئازادی
ده‌گاته نێو شار‌و لادێ
پاش ئه‌وه‌ی که‌زۆریان لێدا
داعشه خۆزمانه‌کان تا توانیان جوێنیان پێدا
ئه‌وجا شوێنێکیان دۆزیه‌وه جه‌سته‌ی ساردیان لێفڕێدا
وه‌دات ئێستا له ئاسمانه
لای سه‌رده‌شته لای کاوه‌یه لای سۆرانه
ته‌سبیحه‌که‌ی دکتۆر ستار ده‌هۆننه‌وه و بۆی چاده‌که‌ن
شه‌وان گیانیان دێته خوارێ و
ماڵبه‌ماڵی وڵات ده‌چێ و
باسی بزه‌و هیوا ده‌که‌ن
وه‌دات شه‌وێک دێته لای من
شه‌وێک ده‌چێته که‌لارو
شه‌وێکی تر سلێمانی
شه‌وێک ده‌چێته هه‌ڵه‌بجه
له ته‌ک لاوانی ئه‌وێدا له‌سه‌ر گۆڕی عومه‌ر خاوه‌ر
شیعر ده‌ڵێن تابه‌یانی
پێکه‌وه ده‌چنه دهۆک
شاری پڕ له عیشق و جوانی
پڕ ده‌که‌ن له هه‌ڵبه‌ستی کۆک
وه‌دات شه‌وانه دێته‌وه
له گه‌ڵ سۆران و سه‌رده‌شتا
له نێو کوخته‌که‌ی کاوه‌دا
شیعره‌کانی خانی و جه‌زیری و هی دیکه‌ش
وه‌کو سرود ده‌ڵێته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست