کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەڵکینە پەلەی جیتانە لە جاکسازی و ماکسازی پشت بە خوا هەر ئەیگۆڕین

Wednesday, 15/08/2018, 10:15


خەڵکانی کوردستان قەی چیە ئەکات، گەر ئەمجارەیان ئەم چوار ساڵەمان، وەک چوارە ڕابردووەکەی لێنەیەت، بۆ ئەوەی ئێمەی گۆرانخوازەکان، ئەم چوار ساڵە نوێیەمان، زۆر بە ئارامی و ئاشتی و هێمنانە، لەگەڵ ڕابەرو براکانمان یەکیەتی و پارتی، بەسەر بەرین، بۆئەوەی ئێمەش، زۆر بە ئیسراحەت تر لەگەل ماڵ و مناڵەکانمان، لە دۆلارەکانی ئێوە، سوودمەند بین، وە خۆشی و لەزەتی لێ وەربگرین و تەندروستیمان باشبیت و برسی و نەخۆشیش نەکەوین.
 خەلکانی کوردستان، دەنگدەرانی گۆران بەتایبەتی، بەسیەتی و تێبگەن!! گۆرانیش هەرکاتی دەنگدان، بە پەرۆشەوە خەمتان دەخۆن و بە ئێش و ئازارەکانیشتان دەتلێنەوە و بەهەشت و بەهاریشتان، بۆ دێنتە چۆکان و هانتان دەدەن، بە لێشاو بچن بۆسەر سەندوقەکانی ساختەکاری!! ئیتر بیرکەنەوە و تێبگەن و دیقەت بەن، چ جیاوازیەک ماوە لە نێوانی، بەناو ئۆزسیۆن و جەلالی و مەلایی خائین و دۆراو.
تێکرای گۆران و گۆرانخوازەکان، پرسیارەکانم بۆ ئێوەشە، تەنها بیخوێننەوە و هیچتر.  سەیرکەن، هەلەکە سەما و شایی و لۆغانی ئۆپۆزسیۆن، بەتایبەتیش بزوتنەوەی گۆران، بۆ ساختەکاریەکانی، بەناو هەڵبژاردن!!  گەورەترین و بەهێزترین، تەنازول و تەسلیم بوون و ملکەچی و هەڵکردنی ئالای سپی و دان پینانە، بە هەرچی هەیە، لە سیاسەتی ساختەچیاتی و گزی و فزی و فرت و فێڵ و تەزویراتی، جووت بنەماڵە خائینەکەی کوردستان، وە بانگهێشتکردنی ئێوەی  مال ویران بووی زوڵم لێکراویش، لەوەی کە بە لێشاو، بچن بۆ سەر سەندوقەکانی  ساختەکاری، تەنهاوتەنها، یەک مانای هەیەو یەک شتیشتان پێدەڵێت: ئەویش ئەوەیە، کە دەبێت ئێوەش تەسلیم بن، وە ببنە کۆیلەی ملکەچی، بە ئەمەک و گوێرایەڵی، خوداکانی ئۆپۆزسیۆن، کە دەستەڵاتی جەلالی و مەلایی خائین و دۆراو، بۆئەوەی ئەوانیش ئەم چوارساڵەیان، بەخۆشی و بەبێ کێشە و ئەرک و داواکاری ئێوەی هاوڵاتیانی کوردستان، بە ئارامیەوە بەسەر بەرن و خۆیان و ماڵ و مناڵەکانیشیان، دڵخۆش و بەئیسراحەت بژین!! وە سوودی تەواویش لەم کورسی و دۆلارانەش وەربگرن، کە قوتی ئێوە و ماڵ و مناڵەکانتانە، کە بەدەنگی ئێوەی هاولاتی زولم لیکراو، دەچێتە گیرفانە ساردوسرەکانیان و گەرمی دەکاتەوە و دەیانئاوسێنێت، بۆ ئەوەی چوارساڵەکە بەئارامی  و ئاشتیانە و برایەنە لەگەڵ جەلالی و مەلایی خائین و دۆراو بەرنەسەر!!  خەڵکانی کوردستان، خەمیشتان نەبیت، ئەوانیش لەگەڵ  دەستەلاتی، سیخوڕیانەی  جەلالی و مەلایی دزو تالانچی خاکفرۆشدا، هێدی هێدی و لەسەر خۆیانە، هەوڵدەدەن بەبێ پچڕانەوە، ئینشا اللە، ئینشا اللە، دیسان ئینشا اللە، وەزعەکەتان هەر بۆ چاسەردەکەن و هەر ئەشیگۆڕن، ئەی هەر ناڵێن: ئەیگۆڕین ئەیگۆڕین!!  پاشان خەڵکینە پەلەتان چیە بۆچی هێندە  تورە و بێ تەحەمولن و ئارام ناگرن و سەبریان لیناکەن، ئێ خۆ کۆتایی دنیا نیە.
جاوەرن خەڵکینە با پرسیارەکانمان بکەین: ئایا بزوتنەوەی گۆرانیش سیاسەتی گوێ نەدان و گرنگی پێنەدانی، هەڵبژارد و خۆشی یەکلایی کردەوە، لە نێوانی خەڵکانی کوردستان و جەلالی و مەلایی سیخوڕی داگیرکاراندا؟
مارک توین:" گرنگی نیە لام کە ببمە کەسێکی پێگەیشتو(کامڵ) تێراییم دەکات کە ببم بە کەسێک، ڕیاکاری نەکات، خیانەت نەکات، خۆش دویی(موجامەلە) نەکات، وە تەنها لەکاتی پێویستیدا، خەڵک نەناسێت و بیریانی نەبێت" 
ئایا سەرانی بزوتنەوەی گۆرانیش بۆ دواجار، گەیشتە قۆناغی هەمان سیاسەتی، جەلالی و مەلایی خائین و دۆراو، لە گرنگی پێنەدان و گوێ نەدان، بەهیچ شتێک لەناوەخۆی خۆیی و دەرەوەی خۆیدا، بێجگە لەبەرژەوەندیە تایبەتیە کەسایەتیەکانیان نەبێت، لە کورسی و دۆلار، یان تازە تێیان گەیشتین، کە ئەوانیش، هەر هەمان کەرەسە و فکر و بیرکردنەوە و سیاسەت و ئەقڵیەتی جەلالی و مەلایین خائینن؟؟!!؛؛
ئایا سەرانی بزوتنەوەی گۆران، جگە لە بەشیان و بوونیان لە دەستەلات، زیاتر هیچ کێشەیەک و ناکۆکیەک و لیکجیاوازیەکی تریان هەیە، لەگەڵ جەلالی و مەلایی سیخوری داگیرکارانی کوردستان.
بۆچی سەرانی بزوتنەوەی گۆران، هێندە تامەزرۆ و بێزوی دەستەڵاتن، لەگەڵ جەلالی و مەلایی خائین و چاو ساغیکارانی، سوپای پاسدارن و جەندرمەی تورکی و بە خائینیان نازانن.
ئایا سەرانی بزوتنەوەی گۆران، چ گەرەنتیەکیان هەیە لەوەی، کە جەلالی و مەلایی سەداسەد و بەزیادەوەش، نەک هەر تەزویر ناکەن، بەڵکە تەزویرەکەیان نەشکردووە و ژمارەی، کورسیەکانیشیان دابەشنەکردووە، وە دیسان خراپتریش لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی بەغدایان، بەسەر ناهێنن و هەر بە شاسواریش، لە خودی شاسوار سووک و چرووک تریان ناکەن و ئەمجارەیان، هەر بەتەواوەتیش هەموو خەڵکانی کوردستان، بە دەنگدەران و دۆست و لایەنگران و ئەندامانی گورانیش، لە پێش هەر هەموویانەوە، بە تەواوەتی توشی، بێ متمانە و باوەر بەخۆ بوون نەمان و باوەڕ نەمان بەهیچ شتێکیان ناکەن.
ئایا سەرانی گۆران، دەتوانن چیبکەن، لەسەر ئەو ئەتکەی، کە جەلالی و مەلایی، بێ رەوشت، لە بەناو گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکەی بەغدا، کە بەر لەخودی سەرانی گۆران، بە دەنگدەران و جەمارەکەی گۆران و تێکڕای خەڵکانی کوردستانیان کرد.
باشە بۆچی سەرانی گۆڕان تا ئێستاکەش، مل شۆرانە چاو دەنوقێنن، لە نارەزایەتیەکان و خۆپێشاندانە بەردەوامەکانی خەڵکانی عیراق، لەسەر ژیان و گوزەرانیان و گەندەڵی و دزی و تاڵانی و تەزویری، حزبە خیانەتکارەکانیان، وە ئەوانیش نایەنە ناو شەقام و ببنە سەرکردەی تێکرای خەڵکانی کوردستان، دژ بە جووت بنەماڵە سۆزانیە، دەستەڵاتدارەکەی جەلالی و مەلایی.
باشە لەکوێ دنیا و مێژووی مرۆڤایەتیدا، دەستەڵاتی زاڵمەکان و دیکتاتۆر و شوانکارەکانی، وێنەی جەلالی و مەلایی، گوێیان داوە بە ئۆپۆزسیۆن و ملکەچی داواکاریەکانیان بووینە، لەگەمەی سیاسی و دیموکراسەتیدا، بەبێ بوونی پاڵەپەستۆ و مەترسی گەورە و راستەقینەی، ئۆپۆزسیۆنەکانیان لەسەریان، وە دەستاو دەستی، دەسەڵاتیشیان کردووە.
خەڵکینە سەرانی گۆران، تا ئێستا چ پاڵەپەستۆ و مەترسیەکیان هەبووە لەسەر، خودی جووت بنەماڵە شوانکارەکەی جەلالی و مەلایی و دەستەڵاتەکەیان.
خەڵکینە بۆچی و دوای چی و مانی چ شتێک، سەرانی گۆران و هەڵتیزێنەرەکانیان، نەک هەڵسوراو، بەمشیوەیە ترسنۆکانە و نالۆژیکیانە و ناسیاسیانە، داکۆکی و پێداگری دەکەن و خۆیان و ئامانجەکانی خەڵکانی کوردستانیشیان، بە سەندوقی تەزویراتی، جەلالی و مەلایی هەلواسیوە و داواش لە خەڵکانی کوردستان دەکەن، کە بەلێشاو بچنە سەر سندوقی تەزویرات و دەنگ بدەن؟
خەڵکینە سەرانی گۆران، چ گەرەنتیەکیان هەیە بۆتان لەوەی، کە چوونی زۆری ئێوە، بۆسەر سەندوقەکانی تەزویراتی جەلالی و مەلایی بێکەرامەت، ڕێژەی تەزویر کەمدەکاتەوە و گۆرانیش کورسی زیاتر بەدەست دێنێت؟؛
خەڵکینە گۆران خوازە پاک و دڵ ساف راستگۆ و راستکردارەکان، ئایا ئەو هەلەکە سەمایە و بێزو کردنەی سەرانی گۆران و هەڵتیزێنەرە، ئاشقە هەڵبژاردن و سەندوقەکانی تەزویراتی جەلالی و مەلایی، لەوەی کە دەیکەن، جگە لە شەرعیەت پێدان و نوێکردنەوە و تەمەندریژ تر کردنی، جەلالی و مەلایی و دەستەڵاتەکەیان، هەروەها لە بەرژەوەندی تایبەتیانەی خۆیان بترازێت، چ شتێکی تر دەگەیەنێت؟
دلسۆزەکانی گۆران و گۆرانخوازەکان، ئەوە گریمان، بەناو فشیزسیۆن بەگشتی و گۆران بەتایبەتی، زۆرینەیان هێنا، کەناهینن، تا جەلالی و مەلایی مابن لە دەستەلات و پرۆسەی سیاسی کوردیدا، ئایا دەتوانن دەستاو دەستی دەستەڵاتیان پێبکەن و حوکمرانی بکەن و دەستبکەن، بە گۆرین و گۆرانکاری؟!
خەڵکانی کوردستان و گۆرانخوازە دڵسۆزەکان، بۆچی سەرانی بزوتنەوەی گۆران، نایانەوێت و بگرە، بە خەونیش خوازیاری، هیچ جۆرە پاڵەپەستۆیەک و مەترسیەکی، ڕاستەقینە و جددیانە، نینە، وە ناشیانەوێت، هیچ مەترسیەک لەسەر دەستەلاتی جەلالی و مەلایی دروست بکەن، یان دروست ببێت و هەڕەشەی نەمانیشیان بکەن، بۆ کۆتایی هینان بەم ڕەوشە مەترسیدار و نادیارەی، کە لە هەڵدێردا، سەربەرەو ژێر هەنگاو دەنیت و خەڵکانی کوردستانیشیان، بەیەکجارەکی لێ ڕزگاربکەن؟؟!!
تەنها ئەوەندەتان لێ دووبارە دەکەمەوە، سەرانی گۆران، رەمەزانتان، بە قونەکی پاک و خاوێن گرت، ئەوجا هەر نۆبەتی شەشەرانەکەیە؟!؛؛
 دوا پرسیاریش: بۆچی سەرانی بزوتنەوەی گۆران، ئاشقە سەندوقەکانی ساختەکاری، بۆ وا تۆقیون لە هەڵوێستی بایکۆتکردنی تەواوی پرۆسەی سیاسی، لە کوردستان و عیراقدا، وەک دەڵێن: ئەزعەفول ئیمان"؟!؛
بەلێ بۆ بایکۆتی تەواوی پرۆسەی سیاسی لە کوردستان و عیراقدا... بەڵێ، بەڵێ، بەڵێ بۆ ڕاپەڕینی چەکدارانەی سەرتاسەری خەڵکانی کوردستان، دژ بە جەلالی و مەلایی و خائین و دۆراوی سیخوری داگیرکارانی کوردستان و ئۆپۆزسیۆنەکانیشیان!
هەر سەردەکەوێت بەرەی گەلی ئازادیخواز!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە