دەریای ئێجە
Monday, 13/08/2018, 23:07
هەتاکو کەی ؟
هەتاکو کەی دەریای ئێجە
ڕوحی پاکی پەپوولەمان
ئەکەی بەقووڕگی نەهەنگ و
زیندەوەری دەریاچە؟
لە پێناوی چی و بۆکێ!
یان بۆ ڕازی دڵی دوو زڵ هێزی
نامەرد و کەللە پووچە
کە لەدەستیان ڕایان کردووە
بۆ پارووێ نان
بۆ هەوایەکی پاك
بۆ ئازادی یەك !
کە لە وڵات نیە و هیچە؟
دەک دارزێی
نەفرەت لە تۆش
دیارە بە (مەی) کراوی سەرخۆش
یاخود بە پارە کڕاوی
بۆ ڕاونانی روحێکی پاك و بێ گووناه
کە بێ پشت و پەنا و
بێ تاوان و بێ سووچە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست