کۆچەر بیرکار و نەخوێندەواڕێکی وەک مەسعود بارزانی
Friday, 03/08/2018, 11:33
کوڕە رەنجدەری کورد لە سەر ئەرک وماندوونوون و زەحمەتی دایک و باوکی ڕێزداری خۆی توانیویە بە حەول تێکۆشانی بێ وچآن بگاتە پلەی زانستی بیرکاری وخەڵاتی (فێڵدز)ی پێ وەرگرێ.
-------------------------
کۆچەر خەڵكی گووندی (نێی) سەر بە شاری مەریوانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.لە ژیاننامەی بنەماڵەکەی وا وێدەچی کە هەر لە سەرەتای منداڵیەوە هەستی بە دژواریەکانی ژیان کردوە. لە مێژووی کوردەواریدا بلیمەت وزانای بواری جۆراوجۆرەکانی پێشکەوتن هەڵدەکەون کە ببنە مایەی شانازی بۆ گەلەکەمان. لە پاش وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە رۆژی ٢/٨/٢٠١٨ زۆری نەخایاند خەبەرەکەی لە ڕیگای مێدیاکانی بیانی و ناوخۆیی بڵاوبوویەوە.
دوو رۆژە لە فەیسبوکدا وەدووی دوایین هەواڵی سەرکەوتنی رێزدار کۆچەر دەکەوم. لە ناکاو وێنەیەکی سرنجڕاکێشی کۆچەر و مەسعود بارزانانیم لە گووندی ( نێی) سەر بە شاری مەریوان بینی. ئەو گووندەی کە شوێنی لە دایک بوونی بەرێز کۆچەرە، کە لە تەنیشت یەکتر لە شووێنێکی بڵند هەڵاوەسرابوو! کۆچەر ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە نەتەوەی کورد کرد. لە ژێرئەو وێنەیە کاک بێسوود زۆر زیرەکانە کەڵکی لەو دەرفەتە وەرگرتووە و دەڵێ: منیش یەکێکم لە نەتەوەی کورد کە شانازیت پێوە دەکەم!
تۆ بڵێی خاوەنی ئەو خەڵاتە بەو کارە رازی بووبێ؟ ئایا هیچ پرسی پێکراوە، کە ئەو وێنەیە بڵاو بێتەوە؟ من گومانم لەو کارە هەیە. لە مێژووی رابوردووی بنەماڵەی بارزانیدا وەک رۆژ عەیانە کە پشتگیری لە هەر کەسی خۆش ناووزانا بکەن، مەبەستیان شکاندی شکۆی ئەوکەسەیە. من تەنیا ئاماژە بە مامۆستا هەژارموکریانی دەکەم کە دوای مردنی خۆی چۆن کەسایەتی وی چۆتە ژێر پرسیار؟
تۆبڵێی شانازیی بنەماڵەی بارزانی بە تاکی کورد لە چێدابێ؟ کۆچەر کاتێک ئەو خەڵاتەی وەرگرت کە دوورۆژی دواتر ساڵهاتی کۆمەڵکوژی ئیزەدیەکانە بە دەست بارزانی وداعش!تۆ بڵێی کۆچەر وکۆچەرەکان رێکاری قڕێژی قیادەمووەقەتیان لە بێر چووبێتەوە کە چۆن سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بۆ مانەوەی بنەماڵەی بارزانی لە سەرفیداکرا!بنەماڵەی بارزانی خاوەنی هیچ پرێنسیبێکی ئەخلاقی وسیاسی نین، هەرکاتیش بلیمەتێک لە ناو نەتەوەی کورد هەڵكەوت، دەخوازن بەو شێوەیە کەسایەتی ئەوزانایە بشکێنن!
سیاسەت شیوەیەکی لە بیرکاری (مەبەستم ماتماتیک نییە) بەوواتایە بە ئەقڵێکی ستڕاتیژیکیی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد ودەرەوەی کورد تێکۆشانی بۆ دەمەشێ.تۆ نازانی زانستی بیرکاری چییە،لێگەڕێ با گەنجەکانمان لە دونیای زانستدا بە دانانی وێنەیەکی قڕێژی تۆ نەچنە ژێر پرسیار.بیرکاری تۆ بۆ رێفڕآندۆمە کەت لە ساڵی پاردا ئەوە بوو لە جیاتی دەوڵەتی کوردی دامەزرێنی، دەوڵەتی کوردیت رووخاند.ئابڕووی کۆچەرەوکۆچەرەکان مەبە.ئەگەر شآنازیان پێوە دەکەی دەست لە سیاسەتە قۆڕەکانت هەڵگرەولە ناو کۆشکو تەلارەکانت خەریکی ژماردنی دوایین رۆژەکانی تەمەنت بە.
ئەردۆغانی ئەربابت کاتی خۆی چاکی پێ گوتی:پارەت هەیە ،نەفتت هەیە،ئیدی چت دەوێ؟
جەعفەرکەریمی
سندوقی : کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست