سزادانى لاینگرانى پارتى لە سلێمانى لەلاین پارتى خۆیەوە
Tuesday, 31/07/2018, 8:50
پارتى نەک سزاى سنورى سلێمانى و هەڵەبجە بەڵکو سزاى ئەندام و لاینگرانى خۆشى داوە لە سنورى سەوز ئەم جۆرە تێڕوانینە لە سنورى سەوز ڕۆژ لە دواى ڕۆژ پێگەى پارتى دیموکراتى کوردستان لەم ناوچەیە دا لاوازتر دەکات .
ڕۆژانێک بوو پارتى لە سنوورى ناوچەى سەوز پێگەیەکى بەهێزى هەبوو . ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان هەڵبژاردنى چوار ساڵى ڕابردوو بەم هەڵبژاردنەى ئەنجومەنى نوێنەرانى بەغداد دەبینیت کە دەنگدەرانى پارتى زۆر داکشاوە ، ئەمەش بەهۆى گرنگى نەدان بەم ناوچەیە وە بگرە متمانەى ئەوەشیان پێ ناکات کە لە داموو دەزگا ئەمنیەکان دایان بمەزرێنێت . بۆ نموونە خولى ئەفسەران لە کۆلێژى پۆلیسى هەولێر کرایەوە ئەو قوتابیانەى سنوورى سەوز کە ناویان تۆمارکردبوو وە هەموو مەرجەکانى تێدابو وە پشتگیرى لق و ناوچەکانى پارتیش کرابوون کە بەژدارى ئەم خولە بکرێن . بەڵام یەک قوتابى سنوورى سەوز ناوى نەهاتەوە کە بەژدارى خولى ئەفسەرانى پۆلیسى هەولێر بکات . هەموو قوتابیەکان کە ناویان هاتبوەوە سنوورى دەسەڵاتى پارتى بوو . ئەمەش بووە هۆى نیگەرانى پارتیەکانى سنوورى ناوچەى سەوز ، وە بونەتە قوربانى یەکێتى و گۆڕان کە بەردەوام گوشارى لاینگرانى پارتى دەدەن لە ژێر دەسەڵاتى خۆیان لە داموو دەزگاکانى حکومەت فشارى سیاسیان دەخەنە سەر یاخود لە ڕابردوو نەشیان دەهێشت دامەزرێن . ئێستاش لەلایەن پارتى خۆیان سزا دەدرێن .
نوسینى : سەرباز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست