شیعەی خومەینیزم!
Sunday, 29/07/2018, 10:35
تاقمێک گەجەرو گۆجەر و پیرسالاری فارس و شاپەرەست و کورد لە شاری کۆڵنی ئاڵمـان کۆبوونەتەوە تا پڕۆژەی چارەسەریی گەلانی ئێران بۆ دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی تیف تیفە بدەن!
---------------------
ئەوگرووپانە بە دەستی بەتاڵ وگیرفانی پڕ لە هەوا وەدووی وشەی بێ بنەماوبێ ناوەرۆک کەوتوون. زوو زوو باسی کورد دەکەن کە گۆیا عەوڵای موهتەدی کۆنەمائۆییستمان لێ قالب بدەن وبلێن: ئەوە نوێنەری کوردانیشمان دەگەڵە! ئەو زاتە درۆزنە شارڵاتانە لە حاڵی حازردا جەستەی نەخۆشی لەتە کۆمەڵەکەی ئەوە لە زڕگوێزەڵە کش وماتی ژێر دەستی پیاوەکانی جەلال تاڵەبانیە، ئەو کەسەی کە قاسملووی رادەستی کۆماری کەمتیارەکان کرد.کاتی خۆی کە باوکم لە زینادانە شآی توون بە توون دابوو، دوای ئازاد بونی لە زیندان دەیگێڕاوە کە لە هاوبەندەکانیدا کەسانێکی فارس وئازەری زیندانی بون کە کومونیست بون وفکری چەپیان هەبوو..دەیگووت مرۆڤێکی باش بون بەڵام گرفتێکیان هەبوو.
گرفتەکەش ئەوە بوو، لە ساڵدا کاتی مانگی موحەڕڕەم کە تاسوعاوئاشووڕا دەبوو، لە ناوزینداندا ئیزنیان دەدا خەڵکی شیعەی باوەڕمەند بە زنجیر لە خۆیان بدەن وموراسیمی چلەی ئیمان حەسەن وحوسێن بەڕیوەبەرن! پێمان دەگووتن ئاخر ئێوە زیندانی سیاسی نین؟ مەگەت چەپ وکومونیست نین؟ چۆن دەچنە ریزی عەزادارانی تاسوعاوئاشووڕآ.؟ کە چێ جوابێکی ئەوتۆیان نەبوو، دەیانگوت بۆمان بۆتە عادەت وناتوانین تەرکی بکەین!
نموونەیەکی دیکەی هەری زیندوو، کاتێک بووکە بەرپرسێکی باڵای نیزامی شای ئێڕان بە ناوی ئەڕتەشبود ئۆویسی بە لاقی شای ئێڕاندا نووسا پێی گووت تکات لێدەکەم مەڕٶ! من ئەو خۆنیشاندانانە سەرکوت دەکەم! شآی ئێڕان جوابێکی سەرسوڕ هێنەری دایەوە وگووتی: چۆن شتی ئاوا دەڵێی ؟ من شیعە ناکوژم.!
ئەوکەسانەی کە لە شاری کۆڵنی ئاڵـمان کۆبوونەوە تا سیاسەتی دوارۆژ داڕێژن، بایی فلسێک باوەڕیان بە چارەسەریی کێشەی کورد نییە. تەنیا زمانێکی بەکاردێنن، ئەویش زمانی فری ودرۆیە.ئەو کوردانەی کە بەشداربون کەسانێکی موفلیسی سیاسی ودەستبەتاڵن کە بۆ مانەوەی خۆیان دەچنە باوەشی هەر کەس وناکەسێک.
" خاڵی سرنجڕاکێش"
یەکێک لە ئاخاوتنکەرەکان ئەو کۆڕوکۆمەڵە کەسێکی سیاسی وخوێندەواربوو، کە بائاشکرا دەیگووت: ئیدی لە داهاتووی یاسای بنە ڕەتیدا دوای کۆماری ئیسلامی ئێمە نابی شیعەی خومەینیزم وەک خاڵێکی بنەرەتی رەچآو بکەین وبیکەینە یاسایەکی سەراسەریی!بێ گومان ئەو کەسە مەبەستی ئەوەنییە کە ئایینی شیعە بۆ داهاتووی دەسەڵاتدارانی ئێڕان لە یاسای بنچینەیەدانەگونجێنێ.! چون شیعەی خومەینیزمی قەبوڵ نییە، بەڵام وەک کەسێکی شیعە باوەڕی بەو ئایینە هەیە!
چەند کوردێکی چەپ وسەرلێشێواو باسی ئێڕانی سکولار دەکەن، کەچی جورئەتی ئەوەیان نەبووە کە جوابی ئەو کەسە بدەنەوە. لەوڵاتێک کە ئایین وەک ئیدۆلۆژی دەسەڵاتی پێدامەزراوئایینەکانی دیکە پەراوێز کران وباسیان لێنەکراو دێمۆکڕاسی بو بە پاشخانی ئایینی شیعە لە ئێڕانی داهاتوو ئیدی لە سەر چی کۆدەبنەوە.،ئەو وڵاتە چۆن دەبێتە ژینگەیەک بۆ فرە زمانی وفرە کولتوری وفرە سیاسەتی وفرە ئایینی و...؟
" چارەسەریی"
تا ئیڕە لە کۆبوونەوەدا من هیچ ڕیکاڕێکی سیاسیم نەدیت بۆ چارەسەریی جگە لە قسەی قۆڕو درووشمی قەببەو بۆش..هەروەها پڕۆژەی کۆداروپژاکیشم بە وردی متاڵاکرد،هەر چەند رێگایەکی دژواریان لە پێشە بەڵام حازرن خۆیان ماندووبکەن وخەباتی بۆ بەرنە پێش. تا ئێڕە باشترین چارە سەریی ئەو پڕۆژەیە کە بە تازەگی بۆ ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە.رەنگە لە داهاتووشدا ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بە سەر بێ، ئەوەش ئەرکێکی راست وگرینگە.بۆیە کۆنە حیزبەکانی کوردی دانیشتووی کەمپەکانی باشووری کوردستان دژایەتی دەکەن، تەنانەت دەخوازن بۆ شیرین کردنی خۆیان لە لای فارسەکان کاری سیخۆریش ئەنجام بدەن.!
ڕیگوزەری کۆدارو پژاک هیچکات لە لایان تاران قەبوڵناکرێ.بەڵام ئەو پرۆژەیە تەنیا بۆ ڕای گشتی ناوخۆیی نییە، کورد لە کۆمەڵگایەکی مەزنتردا دەبێ خاوەن رێکاری چارەسەریی بێ،ئەویش کۆمەڵگای دەرەوەی کوردستانە، بەوواتایە کۆمەڵگای خاوەن هەڵویستی جیهانی. ناوەرۆکی ئەو پڕۆژەیە لە راستیدا بناغەی رووخانی کۆماری ئیسلامی هەموار دەکا. یانی ئەگەر لە سەتا ،پەنجای ئەو ڕیکارە بکەوێتە رێبازی دان وستاندن دەبێتە هەوێنی لەرزۆک بونی دەسەڵاتی تاران. چون لە ئێران تەنیا کوردی تێدا نییە، ئازەری، عەڕەب ، بلوچ، فارس، تورکمەن و... ئەوانیش ئەو مافەیان هەیە ببنە خاوەنی ژیانێکی ئازاد.بە داخەوە حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان / کەمپنشینەکان / بۆ چەواشە کردنی ڕای گشتی خەریکن فەزایەکی پڕ لە تارمایی دەخوڵقێنن.بە جورئەت دەتوانم بڵێم هیچکامیان بە باشی ئەو پڕۆژەیان بۆ لە شەن نادرێ.چون بۆ خۆیان خاوەنی قسەی زل وقۆڕن تا رێکاری چارەسەریی. لەوەش بترازێ کوا بە باڵی بەستە لە ناو کەمپەکاندا ئەو بوێرییەیان هەیە باس لە چارەسەریی بکەن دژی کۆماری ئیسلامی. مەگەر بنەماڵەی بارزانی رێگایان پێدەدەن.
جەعفەر کەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست