ئەشرەف شەریف
Saturday, 28/07/2018, 11:45
تێبینی: ئەم بابەتەمان لە ئەرشیفی کۆنی کوردستانپۆستدا دۆزییەوە (ساڵانی 2000) بە گونجاومانزانی جارێکی دیکە لێرەدا دایبنێینەوە.
---------------------------------------
ئەشرەفی شەریف
4/7/1963
زۆر به‌ڕێزم زه‌عیم ڕوکن ئامر لیوا !
به‌درێژایی ژیانم قه‌ناعه‌تی بێ پایانم هه‌بووه که حکوومه‌ت باوکی هه‌موومانه، به دارماندا ئه‌دا، به بهردماندا ئه‌دا، جگه له تهربیهتدان و ڕێی راست نیشاندانمان هیچ نیازێکی تری نییه . بۆیه کاتێک منیش له‌گه‌ڵ عاله‌مه‌که‌دا گیرام وعهسکهره خۆشه‌ویسته‌کانمان منیان به‌وپه‌ڕی ڕێز و حورمه‌ته‌وه به‌ره‌و حامیه هێناو، گۆشه‌یێکی ئاسووده و ماندووحهوێنیان له ته‌ویله‌یه‌کدا بۆ ته‌رخان کردم، ته‌واو دڵنیا بووم که ئه‌مه حیکمه‌تێکی تێدایه و، نه‌ک دڵگران نه‌بووم، به‌ڵکو کۆڵێکیش پێی شادبووم.
هه‌ندێ که‌س هه‌ن ئه‌وه‌نده کوێرن ئه‌م ڕاستییه نابینن که وه‌ک ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ڕوون و ئاشکرایه.
مه‌به‌ستم له دوو هاوکونجی زیندانمه،که به درێژایی ڕۆژ کار و کاسبییان نییه جگه له بۆڵه بۆڵ و جنێودان به حکوومه‌تی شۆڕشی چووارده‌ی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز که ڕژێمی دیکتاتۆریی قاسمی گۆڕبهگۆری سه‌ره‌ونگوون کرد. ئاشکرایه ئه‌م جووته نه به ته‌نها په‌یوه‌ندییان به موتهمهڕدین و عوسات و مه‌لا مسته‌فای پیاوی مۆسکۆوه هه‌یه، به‌ڵکو دیاره که جاسووسی مهنغۆلیاشن. له قسوورم ببوورن که ناویان نازانم، به‌ڵام وا له خواره‌وه زۆر به وردی سه‌رو قیافه و جل‌و به‌رگیان هه‌ڵ ده‌ده‌م. ئیتر چۆن دار ئه‌فه‌رموون به ڕۆحیاندا، خۆتان وه‌کیل بن.
هاونیشتمانیی دڵسۆز
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
ئه‌شره‌ف شه‌ریف
& & & & &
29/5/1963
بیسمیلاهیل ڕهحمانول ڕه‌حیم
زۆر به‌ڕێز نه‌قیب ئه‌فسه‌ری ئیستیخبارات!
گه‌رچی حکومه‌تی نیشتیمانی وا خه‌ریکه له شیمالی حه‌بیب ئه‌من و ئاسایش به‌ر قه‌رار ئه‌کا، به‌ڵام دیاره ئه‌مه به دڵی دام‌و ده‌زگاکانی بێگانه نییه. له‌و چایخانه‌یه‌ی پاش نیوه‌ڕوان تاوڵه‌ی لێ ئه‌که‌م، له ته‌نیشتمه‌وه تاقمێ هه‌یه که به چووار قۆڵی ئه‌زنیف ئه‌که‌ن. ئه‌م له ئابڕوو بێ به‌شانه به‌ده‌م پوول ڕاکێشان و جووت تۆپاندنهوه هێنده قسه‌ی پیس ئه‌که‌ن، که پیاو شه‌رمی لێ دێ بیانخاته سه‌ر کاغه‌ز. بۆ نموونه جه‌نابی سه‌ره‌ک کۆمار و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان لیوا ڕوکن کاک ئه‌وڕه‌حمان عارف به (بدل زاییع) ناو ئه‌به‌ن. به جه‌نابی سه‌ره‌ک وه‌زیران دکتۆر ئه‌وڕه‌حمان به‌زاز (جاسووسی ئینگلیز) به کاک تایه‌ر یه‌حیا (حه‌ڕامی به‌غداد) و به سه‌رۆک جه‌مال عه‌بدول ناسر ئه‌ڵێن (جه‌مال حه‌شاش) . ته‌نانه‌ت به‌هه‌شتییه‌کانیش له وه‌ڕین و قه‌پ گرتنیان ده‌رباز نابن، چونکه به خوالێخۆشبوو موشیر عه‌بدول سه‌لام عارف ئه‌ڵێن (حاجی مشن). گومانم نییه ئه‌م له شه‌ره‌ف بێ خه‌به‌رانه، که‌وا له خواره‌وه ناووناونیشان و ته‌مه‌ن و پیشه‌یان ئاشکرا ئه‌که‌م، له نوگره‌تولسه‌لمان کاتیان زۆر زیاتر ئه‌بێ بۆ ئه‌زنیف کردن .
عێراقیی موسڵمان
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
ئه‌شره‌ف شه‌ریف
& & & & &
18/10/1969
ئه‌ی کرێکارانی جیهان و گه‌ڵانی ژێر ده‌سته یه‌کگرن !
بۆ باره‌گای حیزبی نه‌به‌زمان
خه‌باتی گه‌لی چینی قاره‌مان و وته‌کانی هاوڕێ ما‌و ڕاماڵینی ریڤیژیۆنیستهکان ڕابه‌رن بۆ هه‌موو مرۆڤێکی پێشکه‌وتوو. به‌ڵام کاسه‌لێسیی کۆمپرادۆره‌کان نه به‌ته‌نها ئه‌م ئاسۆ ڕووناکه له هه‌ندێ که‌س ئه‌شارێته‌وه، به‌ڵکو له ناو زه‌لکاوی خیانه‌ت و نۆکه‌رایه‌تیی سی ئای ئه‌ی و ساواک و مۆسادیشدا نقومیان ئه‌کا. مه‌به‌ستم له خزمێکمه که سوێندی هه‌ره باڵای خۆی و خاو وخێزانی سه‌ری مه‌لا مسته‌کۆڵه‌یه. باره‌گای حیزب به مۆڵگا و پێشمه‌رگه ئازاکانمان به جاشی شه‌ست و شه‌ش له قه‌ڵه‌م ئه‌دا. خۆ ئه‌وه باسی حه‌یرانی عه‌لوه‌که هه‌ر ناکه‌م . ته‌نانه‌ت کوڕه هه‌ره بچکۆله‌که‌ی که تازه له شیر بڕاوه‌ته‌وه به‌شێکی زۆری وڕێنه‌کانی ده‌ربار هه‌ژار موکریانیی له‌به‌ره. له به‌یانییه‌وه تا ئێواره ته‌سجیلێکی گرۆندیکی زه‌به‌لاح له حه‌وشه‌که‌یدا تاقه یه‌ک گۆرانیی حه‌سه‌ن زیره‌ک ئه‌ڵێت و ئه‌ڵێته‌وه: (کۆڵوانه سوور ). شه‌وانیش به عاله‌می ئاشکرا گوێ له ئێستگه شڕه‌که‌ی بارزانی و دهنگوباسی ڕادیۆی له‌نده‌ن و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل ئه‌گرێ، به‌ر له‌وه‌ی به فڵقه فڵقی رادیۆی کرماشان چاوی بچێته خه‌و . یه‌کێ له کوڕه‌کانی ماوه‌یه‌که سه‌فه‌رێکی ده‌ربه‌ندیخانی کرد ، به دوری نازانم بۆ ئه‌وه چووبێ به‌چاوساخی چریکه‌کانی ئێران و ڕێنمایی کردبن .له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م زۆڵه کورده تازه تهلهفزێۆنێکی زۆر گرانبایی کڕیوه ، وای بۆ ئه‌چم که ده‌ستێکی له دزیی پاره‌که‌ی تهربیهدا هه‌بووه و چه‌ند هه‌زارێکی به‌ر که‌وتووه . ناو نیشانی نه به‌ته‌نها خۆی ، به‌ڵکو ئه‌و کوڕانهیشی ئه‌نووسم که ژنیان هێناوه و گواستوویانه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پیکابه‌که‌ی حیزبمان به لایاندا تێپه‌ری، پێشمه‌رگه‌کانمان گسکیان لێ بده‌ن ، تاوه‌کو هه‌موو که‌س تێ بگا که کوردستان‌مان جێگای سیخوڕه‌کانی حیلفی سهنتۆی تیا نابێته‌وه.
کوردی پێشکه‌وتنخواز
یاریده‌ده‌ری پشکنه‌ر
ئه‌شره‌ف شه‌ریف
13/3/1973
کوردستان یا نه‌مان
بۆ لقی پارتی تێکۆشه‌رمان !
به ئیمزاکردنی به‌یانی یانزه‌ی ئازار شۆرشی ئه‌یلوولی قاره‌مانمان ئیسپاتی کرد بۆ عاله‌می سه‌ر ڕووی زه‌مین که کورد پاڵه‌وانن و هه‌ر ئه‌بێ سه‌ربه‌ست بژین. به‌ڵام هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕی پێشینان که هه‌ر زوو په‌رده‌یان له سه‌ر ڕووی ده‌سکی ته‌ور هه‌ڵماڵی . هه‌فته‌ی ڕابردوو که بۆ پشکنینی قوتابخانه‌یێکی لادێ سه‌رم له گوندێکی قه‌راخ شار ئه‌دا، مامۆستای ئه‌و ئاواییه پێنج نه‌فه‌رێ میوانی بوون .گه‌رچی وایان له قه‌ڵه‌م دا که گوایه بۆ هه‌ڵمژینی هه‌وای سازگاری لادێ هاتوونه خزمه‌ت براده‌ره‌که‌یان ، به‌ڵام گومانی تیا نه‌بوو که ئه‌مه کۆبوونه‌وه‌یێکی سیاسی بوو . شه‌وێ ورده ورده به‌ده‌م گفتوگۆ و پێک هه‌ڵدانه‌وه ڕووی ڕه‌شی خۆیان ئاشکرا کرد:
پارتی پێشڕهومانیان به خێڵی ئه‌شه‌دوبیلا ناو ئه‌برد، به سه‌رۆک به‌رزانیان ئه‌گوت سوڵتان قه‌ره‌قوش . ئه‌یانگوت ده‌زگاکانی شۆڕش به دز و چه‌وره و نه‌خوێنده‌وار و پیاوی بێگانه ته‌نراون و، پێشمه‌رگه بۆ چاوی کاڵی ئه‌مریکا و ئێران ئه‌درێ به کوشت . به قسه‌ی خۆیان گوایه جاران به‌ڕێوه‌به‌رێکی عه‌ره‌ب کرێکاره کورده‌که‌ی ئهڕهتانهوه و، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌دبه‌خته ناشکور بوایه ، ئه‌وا معاونێکی عه‌ره‌ب حهیتهکانی ئه‌نارد ده‌م و قه‌پۆزی داپڵۆسن . ئێستا ، سوپاس بۆ یه‌زدان ، شه‌فیق لایه‌ن و که‌مالی شێخ غه‌ریب ئه‌و ئهزێتهیان له کۆڵ پێشینه‌کانیان کردۆته‌وه . هیچ ڕێزێکیان له ناوی شاهه‌نشا ئاریا میهر نه ئه‌گرت و سوک و ئاسان پێیان ئه‌گوت حه‌مه ڕزیوی پێڵاوی . به‌ڵام زیاتر به گه‌ماڵی کینه و بوغزیان قاچی ده‌زگای پاراستنی شۆڕ‌شیان ئه‌گرت و ، ئه‌وه‌ی ئه‌یانگوت نهیانئهگوتهوه . یه‌کێ له‌م میکرۆبانه چه‌ند کتێبێکی عه‌ره‌بی پێ بوو ، به قسه‌ی خۆی گوایه دیوانه شیعر بوون . گه‌رچی بۆم نه‌لوا چاوێکیان پیا بخشێنم ، به‌ڵام توخوا کوردێ شیری دایکی پێ حه‌ڵاڵ بێ بۆچی ئه‌چێ هه‌ڵبه‌ستی عه‌ره‌بی بخوێنێته‌وه ؟ بۆ ئه‌م گه‌له هه‌ستیارێکی تیا نییه؟ ئه‌ی مامۆستا هه‌ژار چیه؟ ئایا ئه‌مانه پیاوی حکوومه‌ت بوون ؟ له‌فیف بوون ؟ یاخود ئه‌م منداڵه ورتکه خوێڕییه مارکسییانه بوون؟ نازانم. به‌ڵام دوو شت ڕون و ئاشکرایه: برایه‌کی مامۆستای ئه‌و گونده کۆنه جاشه و ، باوکی مه‌لایه. بۆیه به دووری نازانم که باوکی به‌شێوه‌یەک له شێوه‌کان له پیلانی گڵاوی پیاوه ئاینییه‌کاندا به‌شداربووبێ . ئابڵووقه‌دان و له ناو بردنی ئه‌و سهگهله ئاسانه: له خواره‌وه ناو‌و ئادرێسی مامۆستای ئه‌و گونده ئه‌نووسم ، هیوادارم که هه‌ڤاڵانمان بیگرن و ڕه‌وانه‌ی خه‌لان یان ڕایاتی بکه‌ن، ئه‌وسا پاش ئهشکهنجهیەکی خه‌ست ناوی پێنجه‌که‌ی تر‌و ، ئه‌وانه‌یش ئه‌درکێنێ که له‌به‌ر هه‌ر کۆسپێ بووبێ بۆیان نه‌ڕه‌خسابوو خۆیان بگهیهندنه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه .
ده‌با دوژمن تێ‌بگا که ته‌عریب و ته‌بعیس و په‌یمانشکێنیی بۆ ناچێته سه‌رو ، که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگار هه‌ر کوردستانن .
ئیتر بۆ پێشه‌وه له ژێر ئاڵای پارتی پێشڕهوماندا به سه‌رۆکایه‌تیی کاوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م بارزانی مسته‌فا . بۆ کوردستان گیان له سه‌ر له‌پی ده‌ست .
پشکنه‌ر
ئه‌شره‌ف شه‌ریف
& & & & & &
6/8/1981
وه‌حده حوڕریه ئیشتیراکیه
بۆ مونه‌زه‌مه‌ی خه‌باتگێڕ !
شۆڕشی حه‌ڤده _سی ته‌مووزی پیرۆز به‌سه‌رۆکایه‌تیی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بیی ئیشتراکی عێراقی شۆڕشی کرد به هه‌ڕه‌شه‌یێکی کوشنده بۆ ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و ، سه‌رۆکی خۆشه‌ویستمان کاک سه‌ددامی زێڕ ده‌سکه‌وته مه‌زنه‌کانی مێژووی عه‌ره‌بی و ئیسلامیمانی زیندوو کرده‌وه . که‌چی گیرفانی به کرێگیراو ، خومه‌ینیی ده‌جال ، فورسی مه‌جووس و به جنسیه عه‌ره‌به‌کان ئه‌یانه‌وێ به خه‌یاڵی خاویان ڕێ به کاروانی خه‌باتمان بگرن . به‌ڵام تا عێراقیی به‌شه‌ره‌فی وه‌ک براتان هه‌بێ ، که به‌عسییه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامیش بێ ، ئه‌نجامی هێرشی دوژمنان هه‌ر به‌زێنه .
وه‌ک په‌یمانم به ڕه‌فیق (ئه‌بوو کاله) دابوو، وا لیسته‌ی ناوی دوژمنانی قادسیهتان بۆ ئه‌نێرم . ناوه‌کان به پێی ئه‌بجه‌د ڕیز کراون و ، به‌رامبه‌ر هه‌ر ناوی ئه‌رکی ئه‌و که‌سه‌م له ناو شاردا ڕوون کردۆته‌وه . بۆ نموونه: سه‌رۆکی لیژنه‌ی پیاو کوشتن ، جێگری سه‌رۆکی پیاوکوشتن ، سکرتێری لیژنه‌ی پیاو کوشتن، پیاو کوژ ، یاریده‌ده‌ری پیاو کوژ ، چه‌پڵه لێده‌ر، ئۆخه‌ی هه‌ڵکێش ....هتد .
ئه‌مه‌یش هه‌مووی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه :
لیسته‌ی یه‌که‌م:
ا _ لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی .
ب _ قیاده‌ی مه‌رکه‌زی .
لیسته‌ی دووه‌م:
ا _ قیاده‌ی موه‌قه‌ته .
ب _ جه‌ماعه‌تی سامی .
لیسته‌ی سێ یه‌م:
ا _ جه‌لالی .
ب _ ڕه‌نجده‌ران .
لیسته‌ی چواره‌م:
ا _ حسک .
ب _ حسیک .
لیسته‌ی پێنجه‌م:
ا _ پاسۆک .
ب _ کاژ‌یک .
لیسته‌ی شهشهمیشم بۆ ناوی ئه‌و که‌سانه ته‌رخان کردووه که سه‌ر به هیچ یه‌کێ له‌م ده‌سته‌و تاقمانه نین ، به‌ڵام خوا ئه‌قڵی سووک کردوون و جنێو ئه‌ده‌ن به ڕه‌ئیسی قائید و حیزبی قائید و ئه‌بی قائید و قائیدهکانی تر .
ئیتر بۆ پێشه‌وه به سه‌رۆکایه‌تیی قاعقاعی سه‌رده‌می نوێ .
سه‌ربازی قادسیه
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده
ئه‌شره‌ف شه‌ریف
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست