دەمەقاچان
Friday, 27/07/2018, 23:49
نەم دەزانی قاچەکانم
لاشەی منیان بۆکوێ دەبرد...؟
نەرمەبارانێک دەباری
منیش لەژێریا خۆم هەڵخست
هێندەم زانی....زرمەیەک
لەژێرپێم هەستا
من داچڵەکیم
قاقا،،،،قاقا
پۆلیسێکی پاشەڕۆژو
منداڵێکی ئائێستاکە
بێگومانم
هەمووی چەند ساڵێکی ترە
ئەمەدەبێتە پۆلیس و
دۆسیەکەی منیش دەبینێ
بۆیە پێم ووت ....
شەش دانە ساڵ ...من و تفەنگ
لەئامێزی یەکدا
خەوتین
لێرە، لەوێ، لەبن نوال، لەئەشکەوتا
لەسەنگەردا
لەو چیایە
لەئاتەشگا
لەماڵی خوا
هاوڕێ هەموو ساتێکم بوو
خۆشم دەڵێی ...؟
لەووڵاتی تەقینەوە لەدایک بووم
بەڵام چی بکەم .... هۆمێرد منداڵ
ڕانەهاتووم ...؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست