دیکتاتۆر و نیشتیمان
Sunday, 22/07/2018, 22:12
یاسین محەمەد (جوانپەرست)
1-
ئەوسا:
دیکتاتۆر تاوانبارە.
ئێستا:
دیکتاتۆر تاوانبارە؟
ئایندە:
دیکتاتۆر تاوانبارە!
****
تاوانەکانی خۆم نەبینیبوو،
نەمبینیوە و نایبینم.
****
بگەڕێوە!
نەک هەر کوورسی
ئێستا شەقامیش پێویستی پێتە.
****
لە تۆدا هەموومان هەبوو،
لە هەمووماندا تۆیەک هەیە.
****
هێندەی هەڵپەی کورسیم بوو،
هێند ئاگام لە تەرازوو نەبوو.
دەرم کردیت و هاتمە شوێنەکەت
تا خۆم تەرازووبازی بکەم.
2-
ئەگەر ڕۆژێک زلهێزەکان یەکە یەکە دابڕمێن،
بێگومانم هۆکارەکەی باڵای تۆیە.
****
شەیتان لە تۆوە لە دایک بووە!
تۆ هەم دایکی و هەم نیشتیمان.
****
کە باسی کۆتاییت دەکەن
پێکەوە گریان و پێکەنین دەمگرێت.
تۆ عیزرائیلی!
ڕۆحی هەموو جیهان دەکێشیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست