باگەواز بۆ جەماوەرى برسى و بێ رێزكراوى کوردستان
Saturday, 14/07/2018, 16:02
راپەڕن راپەڕن
كەس ناتوانێت وەکو پێوست باسی رەوشی تراجیدى ئێوەی خەڵكى کوردستان بكات، كە چۆن ﮊیان و گوزارانی ئێوە 27 ساڵە بۆتە دۆزەخ بە دەست دەسەڵاتى میلشیایی مورتەزەقە و تاڵانچی و خوێڕى! هەمووتان شاهیدن چۆن هەموو سامانی وڵات و هەموو كایەكانی ئابووریى بەئاشكرا بێترس و بێشەرم تاڵان ئەكەن و بێشەرمیی و ملهوریان گەیشتۆتە ئەم ئاستە نەك هەر موچەى خۆتان نادەنێ، بەڵكو تا 50 ساڵى تر خۆتان و نەوەكانیشتانیان قەرزدار كردووە.
ئێستا خەڵكى عێراق لە باشورەوە، تا بەغدا بەرەو شۆڕش لە راپەڕیندایە، لە كاتێكا لانى كەم رەوشی موچە لە بەشەكانى ترى عێراق بە جۆرێك لە باشووری کوردستان باشترە، ئێوەى موچەبڕاوى کوردستان خەون و خۆزگەتانە موچەى ئێوە وەك موچەى ئەوان بێت، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا راپەڕین ئەكەن و كەرامەتیان قبووڵ ناكات ئەو گەندەڵ و خائین و خوێڕى و موڕتەزەقانە دەسەڵاتدارییان بێت.
ئێوەش جەماوەرى برسى، تینو و موچە بڕاوى کوردستان وەك بەشەكانى ترى عێراق، روو بە رووى تاڵانچیەكانی کوردستان ببنەوە و راپەڕن، لە هەر گەڕەكێک! لە هەر گوندێک! یەكەكانى راپەڕین و سزادانی گەندەڵكاران دامەزرێنن
دە هەرچى زووترە شەقامەكان بخەنە خرۆشان، رێگاكانى دەربازبوون وهەڵاتن وەك فڕۆكەخانەكان و خاڵەسنووریەكان لە گەندەڵكاران بگرن، دە راپەڕن ئەم هەلە لە دەست مەدەن! ئێستا دەسەڵات لاوازە و ئێوە بەهێزن۰هەرچى زووە بڕژێنە شەقامەكان، ﮊیان و كەرامەت و ماڵى تاڵانكراوتان بگێڕنەوە.
بە سزادانى خائین و گەندەڵ و تاڵانچییەكان ئەرکی هەموومانە.
رێكخراوی كوردستانی سبەی
كۆمیتەی بەڕێوەبەرایەنی راپەڕین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست