چه‌ند ره‌خنه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
Wednesday, 11/07/2018, 9:03
تا نوسینی ئه‌م بابه‌ته گۆڕان ئومێدێكی گه‌وره‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستانه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌م و كوڕی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا زۆر به‌ئازارتره له‌چاو حیزبه‌كانی تر به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی، به‌رای من قۆناغی ره‌خنه‌گرتن له یه‌كێتی و پارتی كۆتایی هاتووه، چونكه ئه‌م دوو حیزبه لێبوونه‌ته‌وه و گوێ له ره‌خنه‌ی كه‌س ناگرن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه مانه‌وه‌یان به‌هۆی جه‌ماوه‌رو فاكته‌ری ناوخۆییه‌وه نیه، به‌ڵكو به‌هۆی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌یه، بۆیه له كوردستاندا حساب بۆ ره‌خنه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی كه‌س ناكه‌ن.
لێره‌دا چه‌ند خاڵێك كه خاڵی لاوازی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه باس ده‌كه‌ین:
1ـ ئه‌م حیزبه له 2013 دا كه چووه حكومه‌ته‌وه، ئه‌بوو به جوانی و به پێوه‌ری گونجاو خۆیان بگه‌ڕانایه بۆ كه‌سانی پسپۆڕ‌و ته‌كنۆرات، كه‌چی گردی زه‌رگه‌ته‌یان كرد به ڕێی كانی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی ماستاوچی و خۆبه‌ره‌وپێش یان كه‌سانی حیزبی سه‌ردانی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆست و دامه‌زراندن، ئه‌م نه‌ریته ڕێك له نه‌ریتی دواكه‌وتووی یه‌كێتی و پارتی ده‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زه‌لیل بكه‌ن بێته به‌رده‌رگایان و سیڤی پڕبكاته‌وه‌و دواتر واسیته بكات بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێ وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێ یه‌ك تۆز نه‌فسیه‌تی به‌رزو سه‌ری به‌رز بێت ئایا ده‌چێت بۆ به‌رده‌م باره‌گای هه‌ر حیزبێك بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێ ، شتێ .. وه‌رگرێت؟ بۆیه ئه‌گه‌ر حیزب حیزبی سه‌رده‌م بێت ئه‌بێت خۆی به‌دوای خه‌ڵكدا بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێك وه‌ربگرێت، واته ته‌كلیف بكرێت، یان بۆ پۆستێك چه‌ند كه‌سێك ده‌ستنیشان بكرێن و كامیان مه‌رجی زیاتری تیا‌بوو، داوای لێبكه‌ن ئه‌و ئه‌ركه گرنگه بگرێته ئه‌ستۆ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سانی حیزبی هه‌بن له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا ململانێ بۆ پۆست بكه‌ن، ئه‌مانیش بخه‌نه كێبڕكێوه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا، چونكه حیزبی بوون ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه رۆژێك له رۆژان پۆستی بۆ بدۆزیته‌وه.
2ـ له‌دوای 2013 وه گۆڕان نه‌یتوانی ببێته ڕێبه‌ر بۆ خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌گه‌ر تا ساڵی 2015 ئاسایی بووبێت كه له حكومه‌تدا بوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت دوورخرایه‌وه ئه‌بوو ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی بكردایه به‌تایبه‌تی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام بۆ له كۆڵ خۆ خستنه‌وه ده‌یانووت ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین، پشتگیریه‌كه‌یان زیاتر له قسه‌و راگه‌یاندندا ره‌نگی ده‌دایه‌وه، یان هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مان و كه‌سانی حیزبی وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه به‌شدارییان ده‌كرد، ئه‌مه زۆر هه‌ڵه بوو، ئه‌بوو وه‌ك چۆن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا گوڕه‌ی داوێنیان ده‌هات و خه‌ڵكیان كۆده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌هاش له خۆپیشاندانه‌كاندا كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و قورسایی جه‌ماوه‌رییان له‌سه‌ر جاده كۆبكردایه‌ته‌وه، پشتگیری كردن به قسه هیچی تێناچێت، كورد ئه‌ڵێ ده‌مه چیت لێ كه‌مه، ئه‌وه كه‌ی ئازایه‌تیه به‌قسه بڵێیت له‌گه‌ڵتم و كه‌چی له دووره‌وه ته‌ماشاكه‌ر بیت.
3ـ گۆڕان له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 2009 و 2013 له سنووری سلێمانی تاوه‌كو دێگه‌ڵه واته زۆنی سه‌وزی جاران یه‌كه‌م بوو، به‌درێژایی هه‌شت ساڵ نه‌یتوانی داهاتی سلێمانی و سه‌رجه‌م زۆنی سه‌وزی جاران كه‌شف بكات بۆ خه‌ڵكی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی وه‌رگرت. حیزبێك له شوێنێكدا یه‌كه‌م بێت و نه‌زانێت ئه‌و سنووره چی تیایه‌و چی تیا نیه، ئیتر بۆچی پۆست وه‌رئه‌گرێت؟
4ـ له ساڵی 2014 تاوه‌كو 2018 چه‌ندین كه‌سی وه‌كو رێباز حه‌ملان چوونه ناو پارتیه‌وه نقه‌ی لێوه نه‌هات، كه‌چی كه‌سێكی چالاكی وه‌كو (رابوون مه‌عروف) كه ئه‌چێته به‌ره‌ی (نه‌خێر بۆ ریفراندۆم) یه‌كسه‌ر ده‌ری ئه‌كه‌ن و به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نیت، بۆچی دژی رابوون ئه‌وه‌ستیته‌وه، كه‌وابێ گۆڕان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم بوو بۆیه رابوونی ده‌ركرد! هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ریفراندۆم روون نه‌بوو، ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید كردی ئه‌بوو (گۆڕان) بیكردایه، حیزبی ئۆپۆزیسۆن ئه‌بێ ده‌رفه‌ت بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره دژی ده‌سه‌ڵات كۆبكاته‌وه، نه‌ك شه‌رمننانه هه‌ڵوێستی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
5ـ له‌دوای داخستنی په‌رله‌مان، گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی ره‌خنه‌ی له پارتی ده‌گرت، ره‌خنه‌ی بۆ یه‌كێتی نه‌بوو، له‌كاتێكدا یه‌كێتی و پارتی دوو دیوی قه‌ڵبی یه‌ك دراون، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه بوو یه‌كێتی له حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیردا مایه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له كاره ناپه‌سه‌نده‌كانی پارتی هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پێكه‌وه مه‌عاشیان كرد به روبع و پێكه‌وه په‌رله‌مانیان بۆ ریفراندۆم كارا كرده‌وه.
6ـ له‌ساڵی 2017 ئێن ئاڕ تی وتی : گۆڕان مانگانه 25 ده‌فته‌ر له یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت.هه‌روه‌ها (ئارام ئه‌حمه‌د) یش به‌رده‌وام جه‌غت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌م پاره‌یه ئه‌كاته‌وه، كه‌چی گۆڕان به باش و به خراپ ره‌دی نه‌كرده‌وه.
7ـ گۆڕان ره‌خنه له یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌گرت و ده‌یگوت له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكه، كه‌چی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێك بوو شته‌كه ئاسایی بوو به‌لایه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێك نیت بۆچی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانتان هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه؟ به‌ڵام به شه‌رمنی هه‌ڵیده‌په‌سێرن. ڕێكه‌وتنتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جگه له كات كوشتن هیچی تر نیه، چونكه یه‌كیتی ئه‌وه نیه به‌ره‌ی له‌گه‌ڵ دروستبكه‌یت دژی پارتی، چونكه پارتی و یه‌كێتی یه‌ك شتن بۆ گه‌نده‌ڵی و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات.
8ـ گۆڕان له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 وه تاوه‌كو نوسینی ئه‌م ره‌خنه‌یه نه‌یتوانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رفراوانه له‌خۆ بگرێت، نه‌یتوانی چۆن چین و توێژه‌كان بخاته جوڵه‌وه، هه‌ر له به‌ستنی كۆڕ بۆ رۆشنبیران تاده‌گاته خۆپیشاندان، به‌پێچه‌وانه‌وه هۆشیارییه‌كه‌یان ته‌نها له ڕاگه‌یاندن و كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن دا مایه‌وه، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌مان نه‌ریتی یه‌كێتی و پارتی دووباره كرده‌وه كه چۆن ورده ورده پشتیان كرده خه‌ڵك، یان به‌رنامه‌یان نه‌بوو كه‌چۆن هه‌میشه جه‌ماوه‌ر له خۆیان كۆبكه‌نه‌وه.
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته‌م له مانگی 5 ی 2018 كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێڕاق لا گه‌ڵاڵه بوو، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاری قۆناغه‌كه به‌چاكم نه‌زانی بینوسم و بڵاوی بكه‌مه‌وه، وه ڕقیشم له‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان مه‌ڵاس ئه‌ده‌ن و له‌كاتی هه‌ستیاردا حیزبێك دائه‌كوتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست