کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزەکان حەزیان بە بازاڕی شێواوە

Wednesday, 11/07/2018, 8:39


لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکە چوار کۆگای چەک و تەقەمەنی ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی لە ھەولێر و سلێمانی تەقیونەتەوە و سوتاون ، گومانەکان بەڵگەی ڕاست وەڵام دەداتەوە نەک دوو کەڵ و قسەی پوچ ،

کۆگانیش بریتین لە :
کۆگای یەکەم : کۆگای چەک و تەقەمەنی زێرەڤانی لەگوندی ڕەشکێنی نزیک گەرەکی ٣٢ لە ھەولێر .
دووەم : کۆگای چەک و تەقەمەنی لە بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی لە سەر شەقامی گەرەکی نەورۆز .
سێیەم : کۆگای چەک و تەقەمەنی لە ناحییەی بەحرکە لە بەرانبەر گوندی ھەرشەم .
چوارەم : کۆگای چەک و تەقەمەنی ھێزەکانی ٧٠ لە ناوچەی تاسلوجەی شاری سلێمانی . 
ئەمە جگە لەو بیانووە نا مەنتقی و دوبارانەی کە گوایە بە ھۆێ پلەکانی گەرما و شۆرتی کارەبا و خراپ ھەڵگرتنی چەک و تەقەمەنیەکان ، وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزە فەرماندەییەکانی یەکەکانی ٧٠ ی یەکێتی و یەکەکانی ٨٠ ی پارتی ،
بە پێی زانیارییەکانی ئەمان بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکان لە سەر ئەگەری فرشتنی چەکەکانی ناو ئەو کۆگایانە یان گواستنەوەی ئەو چەکانە بۆ ژێر ڕکێفی پارتی و یەکێتی و شاردنەوی بەڵگەکانی گەندەڵی نەخستۆتە ڕوو .
پارتی و یەکێتی رۆڵی کاریگەریان ھەیە وەک دوو ھێزی ڕۆبۆت ئاسا لە جێ بەجێ کردنی ئەجندای تورکیا و ئێران ، ھەر مرۆڤێکی چاودێر ئەو ڕاستیە دەزانێت . دروست بوونی داعش پرۆژەیەکی ئێران و تورکیا بوو ،
لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە دەستی پێکرد دوای واڵاکردنی ئەمریکا  بۆ ھێزەکانی لە عيراق ، ئیدی ئەو دوو دەڵەتە خواستیان بوو ناوچەکە بۆ خۆیان دیزاین بکەنەوە ، داعش باشترين پرۆژە بوو بۆیان بۆ ئەوەی پاساوی تەدەخولیان دابین بکات .
داعش لە ناوەڕاستی ٢٠١٤ دا لە لوتکەدا دەستی بە جموجۆڵ کرد بۆ لە ناوبردنی پرۆژەی کوردان و دیزاینکردنەوەی ناوچەکە بە تایبەتی لە عيراق و سوريا ، ئەم پرۆژەیە پێویستی بە چەک ھەبوو، 
داعش دەبوو کۆگایەکی گەورەی چەکی ھەبێت بۆ جێ بە جێ کردنی پلانەکە . ھەما ھەنگی ھەردوو دەزگای موخابەراتی میت و ئیتڵاعات ، لە ڕێگای حکومەتی عيراق و ماليكي و مەسعود بارزاني ،
موسڵ بە کۆگاکانی چەندین فرقەی سەربازی تەسلیم کرا ، زۆرینەی لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمانی عيراقي بۆ کەوتنی موسڵ ئەو حەقیقەتە پشتڕاست دەکەنەوە . دوای گیان فیداکاری گەریلا و شەرڤانان و تەدەخولی ئەمریکا داعش لاواز كرا ، 
ئەوەی دەیبینین ئێستا بەرھەمی ئەو فیداکاری و تەدەخولەیە . ئێران ھەرگیز نەیدەتوانی تەدەخول لە سوریا بکات ئەگەر داعش نەبوایە ، بۆ تورکیاش ئەمە ڕاستە ، نەشیاندەتوانی تەدەخول لە عيراق بكەن ئەگەر داعش نەبوایە ، 
بۆیە داعش و ھاوئاھەنگەگانی لە گروپە تیرۆرستیەکان پاساو گەلێکی باش بوون بۆ سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی ھەژموونی تورکیا و ئێران لە ناوچەکەدا . بوونی ئەمریکا و پەکەکە و لایەنی سیاسی ناو عيراق ، ئاستەنگن بۆ پرۆژەکانی ئێران و تورکیا ، 
بۆیە پێویست دەکات دووبارە داعشێکی دیکە بە ھەمان ناو یا بە ناو گەلێکی دیکەوە دەست بە تیرۆر و وێرانکاری لە سوریا و عيراق بكاتەوە . بۆ ئەو گروپە تیرۆرستیانە ، وەک لە ساڵی ٢٠١٤ پێویستی بە کۆگایە ، 
تورکیا و ئێران ئەو کۆگا ئامەدەیان ھەیە ، ئەوانیش لە ژێر دەستەڵاتی پارتی و یەکێتی بۆ دابینکردنی چەکی قورس و مام ناوەندیە بە خۆڕای بۆ گروپە تیرۆرستیەکان. 
بە سوتاندنی ئەو چەکانە کە پێشتر ئەمریکا و ئەوروپا بە خۆڕای بەو دوو لایەنەی دابوو بۆ شەڕی داعش  تێدا بزر دەبێت . پارتی و یەکێتی لە بونی داعش گەورەترین سودمەند بوون ، 
بۆیە ئەوانیش زۆر شێلگیرانە تێدەکۆشن بۆ گەڕاندنەوەی نا ئارامی و نا ئاسایش لە باشوری کوردستان و تەواوی عيراق بۆ ئەوەی دووبارە سودمەند ببنەوە ، تەقاندنەوەی کۆگاکان فەرمانێکی تورکیا و ئێرانە ھەردوو بنەماڵەی ڕۆبۆت ئاسا جێ بە جێی دەکەن .
ئەو چەکانە بۆ گروپە تیرۆرستیەکانە لە پێش ھەموویانەوە داعش . ماوەیەکی کەم نیە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر ، ھەردوو چوت بنەماڵە لە ھەوڵی سەر لە نوێ زییندوو کردنەوەی داعش و نانەوەی ئاژاوەن و نا ئارامی لە باشوری کوردستان دەخولقێنن . 
لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە وڵاتانی ھاوپەیمانی دژ بە داعش لە ناویاندا وڵاتی ئەڵمانیا بە توندی ڕەخنەی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرتووە ، بە ھۆی فرۆشتنی ئەو چەکانە بۆ ھاوکاری ڕووبەڕووبونەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش 
درابوونە وەزارەتی پێشمەرگە ، بەڵام دواتر لە بازاڕەکانی مامەڵە پێکردنی چەک بیندرانەوە ، لە ناویاندا چەکی جۆری ( ميلانۆ ) يە کە چەکی دژە تانکە بووە ،
خەڵکی کوردستان و تەواوی عيراق دەبێت سەرلەنوێ چاوەڕێی نەھامەتی و وێرانکارییەکی دیکەی گەورەتر بن ، بۆیە ھەمیشە دزەکان حەز و ئارەزویان لە بازاڕی شێواووە ، بەردەوام بە دوای ھەلێکدا گەراون تا بیقۆزنەوە بۆ خۆیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە