کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەمیشە جوڵەکانی بارزانی مەترسی بوون لەسەر گەلی کورد

Wednesday, 11/07/2018, 8:19


دوای ئەوەی بارزانی خۆی و میللەتی کوردی خستە نێو دوریانێکی نادیارەوە بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم و گوێ نەگرتن لە زلهێزەکانی دونیاو حکومەتی ناوەند،پایەکانی کورسیەکەی بارزانی کەوتنە لەقین.  بارزانی و پارتەکەی لەپێناو مانەوەیان لە لوتکەی دەسەڵات هەموو شتێک دەکەن تەنانەت ئامادەن تەواوی خاک و خەڵکیش تەسلیم بەدووژمن بکەن لەپێناو مانەوەیان لەدەسەڵات،هەروەک لەرابردوو گردویانە لەشەڕی ناوەخۆوە لەگەڵ هێزە کوردیەکان هەتاکو ۳۱ی ئاب و تەسلیم کردنی شەنگال و مەخمور و داخستنی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم، دواین خیانەتی نیشتیمانیش لەگەلی کورد تەسلیم کردنی زیاتر لەنیوەی خاکی هەرێمی کوردستانی باشوور،ئەوخاکەی بەهەزاران ڕۆڵەی ئەو میللەتەی لەپێناودا شەهید بوو. دوای تەسلیم کردنی کەرکوک و مەخمور و شەنگال بەهێزەکانی حکومەتی ناوەند لەژێر فشاری دەوڵەتە زلێزەکان و حکومەتی ناوەند بارزانی ناچار کرا کورسی دەسەڵات جێ بهێڵێت،لەوساوە بارزانی دوور لەچاوی کامیراو رۆژنامەنووسەکانەوە لەناوچەی بارزان لەگەڵ تورکیا خەریکی پیلانێکی تر بوون بۆ گێرانەوەی دەسەڵاتی خۆی،وەک چۆن بینیمان بارزانی ئەو هێزەی لەسەر قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەکوردانی کوردستانی رۆژئاوای دروستکردو پڕمەشقی کرد خستیە خزمەت ئەردۆگان و جەیشی تورکی بۆ داگیرکردنی شاری عەفرین، ئێستا بەهەمان شێوە پیاوەکانی خۆی خستۆتە خزمەتی ئەردۆگان بەڵام ئەمجارە لەباشووری کوردستان بۆ داگیرکردنی هەرێم و هێرشکردنە سەر هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(pkk) لە شەنگال و مەخمور و بەتایبەتیش قەندیل کە بەمەڵبەندی سەرەکی هێزی پەکەکە دادەنرێت. جەیشی تورکیا بەچاوساغی پیاوەکانی بارزانی دەیان کیلۆمەتر سنوری خاکی کوردستانیان بەزاندووە هەتاکو گوندەکانی ناحیەی سیدەکان هاتوون لەقەزای سۆران،بەم هۆیەشەوە دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئاوارە بونەو ناتوانن بگەرێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان. ئەرکی خەڵکی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانە کە فشارێکی جەماوەری و سیاسی لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دروست بکەن کە ئەم داگیرکاریەی دەوڵەتی تورک رابگرن و خودی بارزانیش ناچار بکەن دەست هەڵگریت لەو خیانەتانەی دەرحەق بە خاك و میللەتەکەی دەیکات. ئەمە رانەگیرێت چۆن بۆ ئێستامان خەتەرە،دەبێتە هەرەشەو مەترسیەکی گەورە لەسەر داهاتووی کوردستان و نەوەکانمان لە ئایندە چونکە هەروەک ئێستا موریدەکانی بارزانی شانازی بە خیانەتی ۳۱ ئاب دەکەن،ماوەیەکی تر بەزەبری پارە،قەڵەم فرۆشەکانی بارزانی هێنانی جەیشی تورکیا بە سەروەری و رزگارکەر دەناسێنن و شانازی پێوەدەکەن. شانازی کردن بەخیانەتەوە،والە هێزەکانی ترو نەوەی داهاتوش دەکات زۆر بە ئاسانی دەست بۆ خیانەت ببەن چونکە دەبینن کە خیانەتکاران نەک لەسەری سزا نەدرون بەلکو بونەتە جێگەی شانازیش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە