پەتای گەندەڵی لە باشوری کوردستان
Sunday, 08/07/2018, 10:00
گه‌نده‌ڵى وه‌ك بابه‌تێكى گرینگ، زۆربه‌ى نووسه‌رانى، کە زۆربه‌ى نووسه‌رانى ئه‌و بواره‌ى به‌خۆیه‌وه سه‌رقالكردووه، هه‌ریه‌ك به ئاراسته‌یه‌ك پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كاتو دیدگا و بۆچوون و روانینى جیایان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه گه‌نده‌ڵى نه‌خۆشیه‌كه رووبه‌رووى زۆربه‌ى وڵاتان ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تى وڵاتانى تازه پێگه‌یشتوو (Developing countries)هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر كاریگه‌رى و زیانه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێك له چاره‌سه‌رى خۆى هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى(Collier, 1999, p. 57).
له‌به‌ر گرینگى ئه‌م بابه‌ته و زۆرى پێناسه و جیاوازى له بیروڕا له‌سه‌ر ناساندنى گه‌نده‌ڵى له‌م وتاره‌دا ئاماژه ده‌كرێت به كورترین پێناسه بۆ گه‌نده‌ڵى: بریتیه له به كارهێنانى سامانى گشتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى، ئه‌م پێناسه‌یه زۆرترین نووسه‌ران و رۆشنبیرانى ئه‌م بواره له‌سه‌رى كۆكن، له كاتێكدا كه‌سێك سامانى گشتى به‌كارده‌هێنێ بۆ ئه‌رژه‌وه‌ندى خۆى به تاوانى گه‌نده‌ڵى داده‌نرێت.
كوردستان وه‌ك هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ى عیراق، وه‌ك وڵاتێكى تازه پێگه‌یشتوو (Developing country)،پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ى وه‌ك وڵاتانى گه‌نده‌ڵو ناشه‌فاف ناویان ده‌بردرێت. له كاتێكدا عیراق ریزبه‌ندى شه‌شه‌مى جیهانى به‌ركه‌وتووه له گه‌نده‌لێ واتا دواى (سۆمال، باشورى سودان، كۆریاى باكور، و ئه‌فغنستان) دێت (transparency index, 2014). كوردستانیش به‌شێكه له عیراق واتا به شێكه له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ى كه به‌رۆكى عیراقى گرتووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م وتاره‌دا تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئاستى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌ى گه‌نده‌لى به‌شێوه‌یه‌كى فعلى له‌سه‌ره‌تاكانى دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كابینه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م حكومه‌ته له سالێ(1992)، گه‌نده‌ڵى تییدا سه‌رى هه‌ڵدا. سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گه‌نده‌ڵى ده‌كرێت ببه‌سترێته‌وه به‌و رێكه‌وتنانه‌ى كه له نێوان حزبه‌كان ده‌كرا له‌سه‌ر دابه‌شكردنى داهاته‌كانى كوردستان، كه پێكده‌هات له‌و باجانه‌ى كه له سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ر ده‌گیران، به‌تایبه‌تى سنورى برایم خه‌لیل له خاڵى سنورى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان وه ئه‌و باجانه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گیران، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوكاریانه‌ى كه له‌وڵاتانى تر ده‌هاتن بۆ خه‌ڵكى كوردستان. دابه‌شكردنى ئه‌و داهاتانه خۆی له خۆیدا سه‌ره‌تایك بووه بۆ به‌كارهێنانى سامانى گشتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و حزبى له كاتێكدا هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌لاتدار پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ى كه به‌ریان ده‌كه‌وت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى كه‌سه نزیكه‌كانى خۆیان به‌كاریان ده‌هێنا، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى ئه‌و پاره‌یه بۆ دروستكردنى سوپایه‌كى نایاساى (Aram jobless) له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌كاریان ده‌هێنا. تاواى لێهات سوپاكانیان به‌كارهێنا دژى یه‌كترى (شه‌رى ناو‌خۆ)(Bengio, 2012, p. 362)جۆرێكى تر له گه‌نده‌لێ په‌یره‌و ده‌كرا له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و كات كه ئه‌ویش خزم خزمێنه (Nepotism) بوو،له كاتێكدا هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌یان داده‌مه‌زاند كه له خۆیانه‌وه نزیك بوون چ له رووى بیر‌ورا چ له رووى نزیكى و خزمایه‌تى. ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بوو تا هێرشى هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر عیراق له سالى 2003، كه له ئه‌نجامدا رژێمى دیكتاتۆرى سه‌دام حسێن رووخا، حكومه‌تێكى بنكه فراوان پێكهات به به‌شدارى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق (كورد، عه‌ره‌ب،(شیعه و سونه) توركمان، سریانى و ئاشوریه‌كان)، له ئه‌نجامى ئه‌و گۆرانكاریه كورد له 17%ى بوودجه‌ى عیراقى به‌ركه‌وت ئه‌میش رێژه‌یه‌كى زۆر بوو بۆ كوردستان، واى كرد كه به‌رزترین رێژه‌ى ئاستى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكرێت، چونكه به‌هه‌مان ستراتیژى دابه‌شكردنى داهاته‌كان كاریان كرد‌و هه‌مان بیرۆكه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و تاكه‌كه‌سى په‌یره‌و كرا. نه‌بوونى چاودێریه‌كى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى ئه‌و بره پاره‌یه واى كرد كه گه‌نده‌ڵى رێژه‌یه‌كى به‌رز وه‌رگرێت وه تائیستاش به‌رده‌وام بێت.
گه‌نده‌ڵى به‌یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داده‌نرێت. له كاتێك دا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له ده‌زگاكانى دژه گه‌نده‌ڵى و كۆمه‌لێك رێكخراو هه‌ن له‌م بواره‌كارده‌كه‌ن به‌ڵام كاریگه‌رى ئه‌و تۆیان نه‌بووه له‌سه‌ر كه‌م كرنه‌وه‌ى گه‌نده‌لى له‌ماوه‌ى رابردوودا. به جۆرێك ده‌گوترێ زۆربه‌ى ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه كاریان چاودێرى كردنى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه به حزبى كراون. به واتایه‌كى تر حزب كۆنترۆلى زۆربه‌ى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى كردووه كه كاریان چاودێرى كردنه، ئه‌مه‌ش بۆ په‌رده‌پۆشكردنى ئه‌و تاوانانه‌ى كه ئه‌ندامانى حزبه‌كان ده‌یكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌یان له ناو دامه‌زراوه‌كان، هه‌ر له دامه‌زراندنى لایه‌نگرى حزبى به بندیوار یا خود خانه‌نشین كردیان به شێوه‌یه‌كى نایاسایى، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنى بوودجه‌ى گشتى به‌سه‌ر حزبه‌كان و لایه‌نگره‌كانى خۆیان.
چالاكنه‌بوونى دامه‌زراوه‌كانى دژه گه‌نده‌ڵى شتێكى سه‌یر نیه له دوونیایى وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان، چونكه به‌سه‌رنج دان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه له ریزى پێشه‌وه‌ى ولاته گه‌نده‌ڵه‌كانى جیهانن، تێبینى ده‌كرێت كه زۆرترین ژماره‌ى دامه‌زراوه‌كانى دژه گه‌نده‌ڵى هه‌ن، به‌ڵام كه‌مترین كاریگه‌ریان هه‌یه. زۆرجار ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌بنه هۆى به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى و په‌رده‌پۆشكردنى تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
له كۆتایدا، ده‌كرێت بگوترێت هه‌رێمى كوردستانى عیراق ئێستا له ئاستێكى به‌رزى گه‌نده‌ڵى دایه. وه له زۆربه‌ى دامه‌زراوه‌كانى دژه گه‌نده‌ڵى حزب رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌یه، ئه‌مه‌ش واى كردووه ئه‌و دامه‌زراوانه نه‌توانن كارى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكى جدى هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌وه ده‌ست پێبكرێت كه رۆڵى حزب له‌ناو دامه‌زراوه‌كان لاواز بكرێت، تاوه‌كو ده‌زگاكانى دژه‌گه‌نده‌ڵى به‌وپه‌رى ئازادیه‌وه كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و گه‌نده‌ڵكاران بگه‌یێنن به دادگا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست