شانۆگەریی سوتانی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی
Friday, 06/07/2018, 21:14
ئەم بابەتە، کە لەسەر تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکەینەوە، زیاتر بۆچوون و لێکدانەوەیە، جگە لە سەرچاوەی هەواڵەکەی خۆشمان، لەسەر دیاردەی سوتاندنی ئەو کۆگایانە ئاشکرادەکەین، هەرچەندە دەسەڵاتی پارتەکانی باشور، دەسەڵاتێکی خۆماڵی نییە، بەڵکو دەسەڵاتی دوژمنماڵییە. پێدەچێت ئەوان لە پشت گەمەی تەقینەوە و بەشێکی بڕیاڕی تەقینەوەکان بن. لێرەدا بە مەبەستی بە دۆکۆمێنتکردنی ئەو رووداوانە، لە خوارەوە بەشێک لەوانەی کە رووماڵەی تەقینەوەکانیان کردووە و قسەیان لەسەر کردەوە، بە کورتی بڵاودەکەینەوە، بە دوایدا سەرچاوەکەی خۆمان دەنووسین. وەڵامی تەواویش لە داهاتووویەکی نزیکدایە.
----------------------------
شانۆگەریی تەقینەوەکان
تەقینەوەکان کەی و لە کوێ؟
ئەو شەش كۆگای چهك و تهقهمهنییەی هێزهكانی پێشمهرگه و زێرهڤانی له ههولێر و سلێمانی و دهۆک، کە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک تهقیونهتهوە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یهكهم:
كۆگای چهك و تهقهمهنی زێرهڤانی لهگوندی رهشكینی نزیك گهڕهكی 32ی پارك له ههولێر.
دووهم:
كۆگای چهك و تهقهمهنی لهبارهگای فهرماندهیی زێرهڤانی لهسهر شهقامی گهڕهكی نهورۆز.
سێیهم:
كۆگای چهك و تهقهمهنی لهناحییهی بهحركهی سهر به پارێزگای ههولێر لهبهرامبهر گوندی ههرشهم.
چوارهم: كۆگای چهك و تهقهمهنی هێزهكانی 70 له ناوچهی تاسڵوجهی شاری سلێمانی.
پێنجەم:
کۆگای چەک و تەقەمەنی لە نێوان گرجان و ناحیەی حاجیاوا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.
شەشەم:
کۆگای چەک و تەقەمەنی لە کۆمەڵگای ئالۆکا لە دهۆک.
چەند هاوڵاتییەک کە لە رووداوەکانەوە نزیک بوون و سوتانی ئەو کارگانەیان بە ڤیدیۆ گرتووە، دەڵێن: سوتاندن لەناوبردنی کۆگاکانی چەک بە پلانی دەزگای هەواڵگری ئەم کارانە ئەکرێ دەستی دەرەکی لە پشتە ئەو گومانانەی ئەکرێ گوایە خۆیان ئەو کارە ئەکەن دوورە لە واقیع و بێ ئاگان ، ئەمە سەرەتایە بۆ بێ هێزکردن و لەناوبرنی ئەو دووهێزە حوکمرانەی باشوری کوردستان ، سەرەتا سنوری جوگرافی حوکم رانیان کەم کرایەوە سەرچاوە دارایەکانیان وشک کرا رێگاگیرا لە زیاتر بەتاڵان بردنی نەوت ، ئێستاش گۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لەناو ئەبرێن ،دورخستەوە لادانی هەر هێزو دەسەڵاتێک بەو پلانانە دەست پێ ئەکات.
قسە و بۆچوونی بەرپرسان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفاش لێپرسراوی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "هێشتا پێویستی بەلێكۆڵینەوەی زیاترە، بەڵام ئەوە پرسیاری منیشە، لەدڵی خۆمدا ئەو پرسیارەم كرد بۆچی بەڕۆژدا پلەی گەرما بەرزە لەشەودا پلەی گەرما نزمترە كەچی لەشەودا كۆگاكان ئاگرد دەگرن ".دڵنیام ئەمە كاری بە ئەنقەست و گێرەشێوێنی نییە، بەڵكو ئەگەرەكە زیاتر كێشەی تەكنیكی و پلەی گەرمای بەرزە".
لیوا قارەمان کەمال، جێگرى سوپاسالارى وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت « ئەو کۆگای چەک و تەقەمەنیانەى تاسوڵجە هى هێزەکانى 70 بووە، ئەو چەکانە بوون کە لەدواى ساڵى 2003 دەست هێزەکانى پێشمەرگە کەوتووە، کۆنن و تازە نیین، ئێستاش ئێمە چاوەرێى ئەو لیژنەى لێکۆڵینەوەیەین کە پێکهێنراوە«. ئەو کۆگایانە هى کاتى ساڵەکانى حەفتاو هەشتاکان بووەو زۆر کۆن بووە، بۆیە هەر عیتادێک کۆن بێت مەترسى زیاترى لێ دەکرێت بۆ ئەو جۆرە رووداوانە، بەڵام ئێمە چاوەڕێى لیژنەى لێکۆڵینەوە دەکەین ئایا شۆرتى کارەبا بووە خراپ هەڵگیراون، تەجزیئەى تەبریدى خراپ بووە نازانرێت». چەکەکان هی وڵاتانى هاوپەیمانان لاى وەزارەتى پێشمەرگەن و لە کۆگاکانى وەزارەتدا بە شێوەیەکى سەردەمیانە کە جیهازى تەبرید و هەموو کارەکانى رێکخراوە و هیچ کێشەیەکیان نییە « هێزەکانى هاوپەیمانان عیتاد و چەکى داوەتە وەزارەتى پێشمەرگە نەک یەکەکانى حەفتا، بەڵام ئێمە بەشێوەیەکى جوزئى لەکاتى ئۆپەراسیۆن و شەڕەکاندا چەک و عیتادمان پێداون».
پەرلەمانتار مەحمود عومەر ئەندامى لێژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان دەڵێت هیوادارین «دەستى دەرەکی و دزى و فزى و پیلان نەبێت» «ئێمە لە هەوڵداین تا بگەین بە نەتیجیە، چونکەناکرێت پێنج کۆگا بتەقیێتەوە«
هەروەها دەڵێت «ئەوان بە ئێمەیان وت کە تەقینەوەى کۆگاکان دەستى دەرەکى و دزى و فزى و تیرۆر نیە، تەنیا پەیوەندى بە کەمتەرخەمى و ئیهمالیەوە هەیە، دواتر ئەو کۆگایەن شوێنەکانیان گەرمە و زۆر کۆنن و لەسەر سیستەمەى کۆن دروستکراوە، ئەوەیان بەئێمە وت». «بەڵام دەبێت لێکۆڵینەوەى ورد بکرێت بۆچى لەم کاتەدا لە سێ شار ئەوە دەتەقێتەوە، دواتر لەم هەرێمە هەموو شتێک جێگەى گومانە ئەوەى کە هەولێر تەقیەوە، ئەى بۆچى لە سلێمانیش تەقیەوە ئەى ئەوەى دهۆک چى؟».
نێچیرەڤان بارزانیش دەڵێت: لێژنە دروست دەکەین بۆ بەدواداچوونی ئەم رووداوە.
رای جیاوازی نووسەران
د. محمەد ئەمین، مامۆستای زانکۆ لەم بارەیەوە دەڵێت:
چەککردنی هاولاتیان بە پاساوی هەندێ تاواني گووماناوی و کۆكرنەوەى چەكەكان لە كۆگاکانا ئەمجار سووتاندنيان وەك بينرا4 لە کۆگاکان لە هەولیر و سلیمانی لە ماوەیەکی کورتا سووتان كە ئەمە ئەم گوومانە ناهیلێ کە بە هەلە و رێکەوت بووە ,بەلکو بەرنامە داریژراو بووە بە مەبەستیکی خراپ دژی گەلی کوردستان کە بە نەهیشتنی جەک لە کوردستان دەست پێدەکات وەک قۆناغي دووەم, هەروك چۆن قۆناعي يەكم بە داماليني دارايي لە 2011 دەستي پێكرد تا رەوشی دارایی گەیشتە ئاستي ئەمرۆ كە ئەبينرێ.
ئيتر كە ولات و گەلێک چک و دارایی بە دەستەوە نەما ئەبێ چاوەڕێی چی بکات بەتایبەت لە سەردەمی پارە و چەک و هیز , بەتایبەت تریش بۆ حالي كوردستانە كە لە هەموولایەکەوە هیرش و هەرەشەی هەمە لايەنەی لە سەرە ترسناکە.
سەباح عەلی قارەمانی نووسەر و رۆژنامەنووس لە پەیجەکی خۆیدا نووسیوێتی:
هەموو ئەو چەکانەی دراوەتە پێشمەرگە چەکی پێشکەوتون و جی پێ ئێسی لە گەڵدایە٫ ماوەیەک کە ئەو چەکانە لە بازاڕەکان دەفرۆشرا٫ لە ڕێگای جی پێ ئێسەوە وڵاتان زانیان کەوتوەتە ناو بازاڕ٫ بۆیە ئەمە چەندینجارە کۆگاکانی چەک لە هەولێر و سلێمانی گڕدەگرێت؟ ئەمە بۆخۆی جێگای گومانە٫ لە هەمان کاتدا پارتی و یەکێتی ماوەیەکە هەڵمەتێکیان بەناوی دەستبەسەرکردنی چەک لای هاوڵاتیان دەستپێکردوە و ئەمەش گومان دروست دەکات ئەو هەڵمەتەش پەیوەندی بەو بابەتەوە هەبێت؟ لە زێر دەستی دەسەڵاتی ئەم جوت حیزبە هەموو شتێک جێگای گومانە.
نووسەرێک و سیاسییەکی عێراقیش لە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆی لەو بارەیەوە دەڵێت، کە ئەمریکییەکان بە ئاگاداری تورکیا، ئەو کۆگایانە دەتەقێنێتەوە، نەک تەنیا لە باشوور بەڵکو لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، هەروەها وا بۆی دەچێت کە کودەتایەکی سەربازی لە 2018//07/17 روودەدات، هەروەها داعشیش پەلاماری هەندێک ناوچە دەدات رەنگە کەرکوک بێت و بەو بیانویانەوە تورکیا هەلەشکرکێشی خۆی زیاتر دەستپێدەکات.
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست وەک دیوێکی دیکەی رووداوی تەقینەوەکان
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست لە هەولێرەوە ئەمەی خوارەوەی بۆ نووسیوین، تێیدا دەڵێت:
یەکەم: پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی دۆڕاو و شکستخواردو لە ناوچەکە، هێزەکانی هاوپەیمانان هیچ متمانەیەکیان پێیان نەماوە . سەر باری ئەوەی ئەو جوت حیزبە لە کۆمەڵێک دۆسیەی زۆر گەورە تێوە گڵاون ئەو دۆسیانەش لای هێزەکانی هاوپەیمانان زۆر بە وردی دیکومێنت کراون.
یەکێتی بە یەکجاری چۆتە ژێر فەرمانی دەوڵەتی ئێران، هەر فەرمانێک قاسم سلێمانی دەری بکات بنەماڵەی تالەبانی بێ دوو دڵی جێبەجێی دەکەن. لە کاتێکدا پەیوەندی ئێران لەگەل هاوپەیمانان لەو پەڕی خراپی دایە .
هەرچی پارتی و بنەمالی بارزانیشە بە هۆی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش و بازرگانیکردن لەگەڵ ئەو هێزە تیرۆرستیە و نزیکبونەوەی زیاتریان لەگەل روسیا و تورکیا هاوپەیمانانی نیگەران کردووە .
ئەمانە بەشێکن لەو هۆکارانەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گومانیان هەبێت لە سەر پارتی و یەکێتی و باوەڕیان پێنەکەن .
دووەم: هاوپەیمانی نێودەولەتی دژ بە داعش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوی شەڕی داعش بە بەردەوامی چەکیان ناردوە بۆ هێزەکانی پێشمەڕگە، بەڵام لە مەیدانی شەڕدا ئەو چەکانە وەک پێویست نەگەیشۆتە دەست پێشمەرگە، بەڵکو پارتی و یەکێتی ئەو چەکانەیان کۆیان کردەوە لە نێوان خۆیاندا دابەشکرد، لەولاشەوە پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕدا گرفتی بێ چەکی و کەمی جبەخانەی هەبوو، ئەمەش وەنەبێت هاوپەیمانان ئاگاداری نەبن، بەڵکو بە وردی کاریان لە سەر دەکرد. بۆ ئەو مەبەستە چەند جارێک بە فەرمی پارتی و یەکێتیان ئاگادار کردەوە، کە ئەو چەکانە لە بازاڕی چەک دەفرۆشرێن و ئەوان ئاگادارن، بەڵام وەڵامی پارتی و یەکێتی هەمیشە چەواشکارانە بووە، لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی چەکفرۆشتن چ بە ئاشکرا و چ بە دزیی برەوی هەبووە، بەتایبەتی لەگەڵ دەوڵەتەکانی وەکو تورکیا و ئێران و داعش، چونکە ئێران و تورکیاش لەگەڵ ئەوەدا نەبوون کە ئەو چەکە زۆرانە لە باشووری کوردستاندا بمێنێتەوە، بۆیە بەشێکیان بە پارەیەکی زۆر لەبەرپرسەکان دەکڕیەوە. تەماشای ئەو دوو ڤیدیۆیەی خوارەوەش بکە، کە چۆن لە باشوور دوکانی تایبەت بە فرۆشتنی چەک هەیە:
تەقاندنەوەی کۆگاکانی چەک لە سێ پارێزگاکانی هەرێم ئەوەی دەرخست کە ئەمە کارێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوە لە لایەن هێزەکانی هوپەیمانان بۆ لە ناوبردنی ئەو چەکانەی کەپێشتر دراوە بەو دو حزبە شکستخواردوە هۆکارەکەی بۆ دومەبەست دەگەڕێتەوە ئەوانیش:
۱ـ هاوپەیمانان گومانیان هەیە کە ئەو چەکانە لە شەڕی ناو خۆی حیزبە کوردیەکان بەکار بهێنرێت لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە، چونکە ئەو دو حیزبە لە هەرکاتێک بیانەوێت پەڵاماری حیزبەکانی تری پێدەدەن بۆیە هاوپەیمانان خۆیان لە ڕێی گی پی ئێس (GPS) و فرۆکە و مانگی دەستکردەوە ئەو چەکقورسانە دەتەقێننەوە.
۲ـ فرۆشتنی چەکەکان لە بازار بەتایبەتی لە ناو بازاڕی چەکفرۆشانی چەمچەماڵ پێی ڕاگەیاندم کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چەند کەسێکی ئەڵمانی سەردانی ئەو بازاڕەیان کردوە و چەکی ئەڵمانیان لە بازاڕەکە بینیوە، پرسیاری نرخەکە و چۆنیەتی فرۆشتنەکەیان کردوە، پاشان چەمچەماڵیان بەجێ هێشتووە.
ئەو دوو هۆکارە وای کردوە هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش چەکەکانیان لەڕێی جی پی ئێسەوە بتەقێننەوە، چونکە بەشێک لەو چەکانە، کە هاوپیمان مەبەستیانە چەکی پێشکەوتون و دەتوانرێت لە دوورەوە بتەقێنرێتەوە
ـ شارەزایەکی سەربازی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەو تێڕوانینەی ئێمەی پشت ڕاست دەکاتەوە پێی ڕاگەیاندین کە :
۱ـ کۆگای چەک نابێت کارەبای تێدا بەکار بهێنرێت، چونکە ئەو هێزانە دەزانن بوونی کارەبا مەترسی دروست دەکات، بویە کۆگاکان کارەبایان نییە، ئەوە ڕاست نییە ئەگەر پارتی و یەکێتی بڵێن بە هۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
۲ـ سەبارەت بە بەرز بونەوەی پلەکانی گەرما ئەو شارەزایە ڕەتیکردەوە کە ئەو چەکانە بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما کاریان تێبکات بو سەڵماندنی ئەوەش نمونەی هێنایەوە کە بەشێک لەو چەکانە لە بەرەکانی شەڕن و لە بەردەم خۆرن و پلەی گەرماش زۆر بەرزە بۆچی ئەوانە نا تەقێتەوە بەلام ئەو چەکانەی لە بەردەم سێبەرو لە کۆگایەکان پلەی گەرما دەیانتەقێنێتەوە !! جگە لەوە هەفتەی رابردوو خوارووی عێراق، گەورەترین پلەی گەرمای لە هەموو جیهاندا تۆمارکردووە، بەتایبەتی عەمارە، کە پلەی گەرما گەیشتبووە ٥٣ پلە، لەوێش جبەخانە و کۆگای چەکی تێدایە، ئەی بۆ لەوێ هیچ تەقینەوەیەک رووی نەدا؟.
٣- پێش ئەوەی چەکەکانی پارتی ویەکێتی بتەقێنرێتەوە لە ناوچەی سەدر لە بەغدا هەمان شت دوبارە بوەوە کە کۆگای چەک و تەقەمەنی سەرایە سەلامی سەر بە ڕەوتەکەی موقتەدا سەدر کرایە ئامانج و بە هەمان شێوە تەقێنرایەوە.
تێبینی: لەبەر ئاڵۆزیی ئەو رووداوانەی کە دێنە پێش، کوردستانپۆست لەم بارەیەوە چاوەڕوانی گەیشتنی زانیاریی نوێ دەبین لەلایەن سەرچاوەکانمانەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست