کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێک بۆکاک کارۆخ عوسمان: بەڵێ قەندیل ئەنکەرە دەهەژێنێت

Sunday, 17/06/2018, 22:24


هەرچى تایبەتە بە تورک و دژایەتى لەگەڵ  کورددا مێژووییەکى درێژ وبەفراوانى هەیە، ریشەکەى دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ لەمەوپێش وشۆڕشەکانى شێخ سەعیدى پیران و سەید رەزاى دەرسێم و شێخ عوبەیدولڵاى نەهرى، چەندان سەرهەڵدانى دیکە گەواهى دەرى ئەوەن کە تورکیا جگە لەزمانى چەک ،جگە لە زیندە بەچاڵکردن و جینۆسایدکردنى کوردو نەیارانى هیچ رێگە چارەیەکى دیکەى نى یە.ئیدى گەر بڵێین  پێویستە پەکەکە رێگەى ئاشتى و زمانى دیالۆگ و دیبلۆماسى بگرێتە بەر تورک ومەرامى نەناسیوە ،و نازانێت چ هۆڤێکە. چونکرگرى ە چەندین جار ئەو دەرفەتە هاتۆتە پێشەوە، سەردەمى دەسەڵاتى تۆرکۆت ئۆزال کە جەلال تاڵەبانى نێوەند گیرى دەکرد، سەردەمى ئاشتى 2014 و نەورۆزى ئیستەمبوڵ، هەموو بژاردەکان لەبەردەم دەوڵەتدا کراوەبوون، کورد بەزۆێکر داخوازى و بڕیارى تورکیا رازى بوو، بەڵام ئەدى بۆ نەکەوتە بوارى پراکتیکەوە؟ بابیریشتان بێنمەوە تاوێک بتگێڕمەوە بۆ دواوە، بۆساڵانى 1984 باشورى کوردستان و سەردەمى دیالۆگى نێوان بەعس و یەکێتى نیشتمانى،کە بەوتەى زۆرێک لەسەرانى بەعس و یەکێتى نیشتمانى رێکەوتنەکە زۆر هەنگاوى باشى بڕیبوو، هەردولا نیەتى جددیان بۆ دانوستان هەبوو، تەنانەت خودى سەدام حوسێنیش زۆرمکوڕ بوو لەسەرى و زۆر مافى و بەڵێنى بەکورد دابوو، بەڵام کاتێک دەسەڵاتى تورکیا بەوە دەزانن،  بەپەلە شاندێک دەنێرن بۆ بەغدا و داوا لە بەعس دەکەن لەو رێکەوتنە پاشگەزبێتەوە، ئەگەر نا  بەرژەوندى عیراق دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەوەبوو رێکەوتنەکە شکستى هێنا( تەماشاى یادەوەرییەکانى نەوشیروان مستەفا بکە بەدرێژى باسى ئەوەى کردووە)
نازانم کاک کارۆخ بۆچ مەبەست و کارێک هاتووە . زۆر بەرودى ئامارى چەک و ئەسبابى سەربازى تورکیاى دەرخستوە، کە مرۆڤ نازانێت ئامانجى لەو کارە چى یە.. بۆترساندنە یان زانیارى نهێنى سەربازى یە؟هاوکات وا پیشان دەدات کە گەریلا جگە لەکلاشنیکۆف هیچ شتێکى دیکەى نى یە بەگرى بکات. . پێم خۆشە ئەوە بە کاک کارۆخ بڵێم کە لەشەڕدا  ورە و ئیرادە و باوەڕ بەخۆبوون سەد هێندەى  چەک و پێداویستى سەربازى گرنگە ،،خۆ بینیتان رژێمى سەدام بە ناپاڵم چەکى کیمیاویى و چەکى فۆسفۆرى چى دەرهەق بەکورد نەکرد، بەڵام سەرئەنجام بینیمان چۆن هەموو ئەو چەک و جبەخانانە چیان بەسەرهات و بون بە بەڵا بەسەر خۆیانەوە، بۆ ئەو شەڕەش کە دەڵێن قەندیل دەکەینە گۆڕستان وئەو سەرنجەى تۆش، پێم خۆشە بە بەرێزتان بڵێم گەریلا شەڕى بەرەیى و سەنگەر گرتن و تانک شکاندن ناکات ، ئەو شەڕى گەریلایى دەکات،( گورز بوەشێنەوە دەرباز بە) کە ئەگەر بەڕێزتان تۆزێک ئاگاتان لە رەوشى ناو تورکیا و ناوچە کوردییەکەى هەبێت، ئەبینن ئەو سوپا بێ شومارو پڕ چەکەى باست کردوە، لەهەمبەر چەند مەفرەزە و یەکەیەکى گەریلا دەستەوەستانن،  رۆژ نى یە  سوپاى تورکیا بە پاڵپشتى دەیان هەزار جەندرمە و میت و گوند پارێز و تۆپ و تانک و زریپۆش ،ئۆپراسیۆن نەکات، ئێستاشى لەگەڵدا بێت لە سەدان گوند و دەیان شارو شارۆچکە  قەدەغەى هاتوچۆیە. لەقوڵایى خاکى تورکیادا گەریلا بۆسە دادەنێت و گورز دەوەشێنێت،دوژمنى توشى شۆککردووە. لەشەڕى پارتیزانیدا ئەوەى کە زیان دەکات و تێک دەشکێت تەنها دەسەڵات و دوژمنە، چونکە گەریلاو پاریتزان و پێشمەرگە شەڕى بەرەیى و سەنگەر گرتن ناکەن  و بەتاکتیک و ستراتیژێکى لۆژیکیانە کە پێشتر ئەزمونیان هەیە ئەو رۆژگارەش تێدەپەڕێنن،
بەڵێ راستە  تا ئەورۆکە شەڕى پەکەکە لەهەمبەر دوژمن هیچ بەرهەمێکى لێ سەوز نەبوە، (بەڵام دڵنیابن ئێمرۆ یان سبەى هەر دێتە بەر لەگەڵ ئەوەشدا چى بکەین، دوژمنێکى هۆڤ بە تورکى شاخاویت دەناسێت، رێگەنادات بەزمانى دایک بخوێنیت، بۆت نى یە ناوى کوردى لەمنداڵت بنێیت، یاساغە بەرگى کوردى بپۆشیت. نکوڵى لەبونت دەکات، داواى ئاشتى دەکەیت نایەتە پێشەوە.ئەخوازیت دۆزەکەت بە دیالۆگ چارەسەر بێت قبوڵى ناکات،لەسەر بچوکترین هەڵە ودژە کارێک  زیندانى دەکرێیت ، لەسێدارە دەدرێیت، هەرچى فەرهەگ و کەلتور و کۆنیەنەمانە لەناوى بردوە.ئەى کورد و پەکەکە چى بکات؟؟ چارە چى یە.؟؟ پێم خۆشە بەڕێزت وەک رۆشنفکرێک، ئەلتەرناتیفێک بۆ شەڕ و خەباتى چەکدارى بدۆزیتەوە. بەڵکو ئەنجامگیر بێت؟!  گەریلاش تاوێک پشوو بدات. ئەوەشت بیر نەچێت تورکیا خاوەنى ئایدۆلۆژیاى کەمالیزمە، کەشۆفێنیترین دەسەڵاَتە لەسەر زەمین،  لەسەردەمى ئەتاتورکەوە تا نها خاوەنى یەک دروشمە ئەویش ئەوەیە( کوردى چاک ئەوەیە کە لەژێر خاکدایە)
بۆ مەسەلەى سەرکەوتن لەپەرلەمان و هێنانى کورسى زۆر هاوپەیمانى نەکردن لەگەڵ ئاک پارتى. بەبڕواى هەموو لایەک کارێکى دروست وشیاو بوو، چونکە هەرگیزاو هەرگیز ئاگر و بەنزین نابن بەدۆست و، گورگ مەڕیش قەت پێکەوە ئاو ناخۆنەوە.گەر ئەوەش بکرایە کە دەڵێیت ئەوا من پێت دەڵێم ئاکپارتى تەنها بۆتاکتیک و پێکهێنانى حکومەت هاوپەیمانى لەگەڵ هەدەپە دەکرد، تا ئەودەمەى حکومەتى پێک دەهێنا، ئەوسا یەک پولى بە هەدەپەوە دەناو خۆى دەبووە پاڵەوانى گۆڕەپانەکە، ئەى ئەوەتا بەڕێزم نابینیت خۆدەمیرتاش و چەندین پەرلەمانتار حەسانەى سیاسیان هەیە،کەچى بە بڕیارى شۆفێنى ودارستانى ، پارێزبەندیان لێ دەستێنێتەوە، بەتاوان تۆمەتى جودا زیندانیان دەکات، هەمووى دووسێ ساڵ لەمەوپێش بوو کە ئەردۆغان بۆ پاکتاوکردنى نەیار ودژ بەرەکانى هەستا بەئەنجامدانى سیناریۆى کودەتا و بەهۆیەوە، سەدان هەزار کەسى لە زیندان کرد، چەندانى سەرەنگوم کرد، بەهەزارانى لە کار و پۆست دورخستەوە. ئایا پۆستە چى و پۆلیس ، یان مامۆستا یان ژینگە پارێزێک چى پێدەکرێت لەدژى دەسەڵات ؟ئەو بێت هەموویان بەتاوان وتۆمەتى جیا جیا لەکار و پیشەیان دور دەخاتەوە.. بیریشمان نەچێت دەوڵەتى تورکیا دەوڵەتى کەمالیزمە. تا ئەوڕۆکە دەسەڵات بەدەست  جەنەراڵ و سەربازە پلە بالاکانە، نەک ئەردۆغان هەرکێ بێت،کارێک بکات سیاسەت و ئایدءلۆژیاى کەمالیزم بخاتە مەترسییەوە ئەوا چارەنووسى وەک حکومەتەکەى نەحمەدین ئەریەکان و تۆرۆکۆت ئۆۆزال دەبێت. بەزەبرى هێز دورى دەخەنەوە.
هەرچى  تایبەتە بە کەماسى و سیاسەتى دەرەوەى پەکەکە بەڵى منیش وەک خۆم سەرنج و رەخنە و تێبینم هەیە لەسەر ئەداى کارى پەکەکە ولەپاش دەستگیرکردنى ئۆجەلان بۆشاییەکەى گەورە دروست بووە ،کە بەهەمو کۆنسەى سەرۆکایەتى ناتوانن ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە. بەڵام ئەمەش ناکاتە ئەوەى کە لەو لایەنەدا پەکەکە شکستى هێناوە . نا نەخێر بەپێچەوانەوە ئەورۆ پەکەکە و لایەنەکانى سەر بە پەکەکە لەبوارى پەیوەندى دیبلۆماسى و دۆستایەتیدا لەگەڵ زۆرێک لە رۆشنبیر وهزر روون کەسایەتى نیشتمانى تورک دۆستایەتى و هەماهەنگیان هەیە. جگەلە تورانى و نەتەوەپەرستەکان، سەربارى ئەوەش ئەورۆ تاکە هێزى شۆرشگێڕ کەلەسەرانسەرى جیهان تواتیبێتى لەهەموو نەتەوە رەنگێک لەخۆى کۆبکاتەوە خودى پەکەکەیە( ئەڵمانى –تورک- روسى –ئەمریکى- عەرەب- فارس- کازاخستانى- ئەرمەنى-چەرکەسى-....) کەلەسەردەمى شۆڕشى لینین و کاسترۆ و ماویشدا شتگەلى وانەبووە، ئایا ئەمە دیبلۆماسیەت ى سەرکەوتو خەباتى سیاسى دەرەوە نەبێت چى یە؟؟ بۆمەگەر ئاگادارنیت چەندین ساڵە پەکەکە هەوڵ ئەدات بۆ ئەوەى خەباتى دیبلۆماسى کورد بگاتە ئاستێکى فراوان و کۆدەنگى و یەک گوتارییەک دروستبکات و لەژێر ناوى ( یەکێتى نەتەوەیى) کوردانى هەمو پارچەکان بەهەموو ئایدۆلۆژیا و دیدێکەوە بکاتە یەک بەرە.ئەى بۆ باسى ئەوە ناکەیت؟ ئەى بۆ رەخنەو سەرزەنشى ئەولایەنانە ناکەیت کە پێشوازى لەو هەوڵەناکەن و پێ یان خۆش نى یە کوردخاوەن پێگەوە یەک گوتارى بێت؟ گەربیرت بێت پەکەکە هەنگاوى لەوەش گەورەترى نا،( پەرلەمانى کوردستانى لەدەرەوەى وڵات)ى دورست کرد لەو پەرلەمانتارانەى کە لەژێردەسەڵاتى تورکیا دا هەڵدەهاتن و دەچونە ئەوروپا، بەڵام بە فیتى دوژمنان وناپاکانى ناوخۆ هەموو هەوڵێک دەدرا کە ئەو پەرلەمانە شکست بێنێت ، بۆ ئەوەى پەرلەمانەکەى هەولێر شەرعیەتى پێبدرێت. ببێتە پێڕى ئەشمابیلاى تورکیا. دروستکردنى چەندین جالیە و کۆمەڵەو رێکخراو لە ئەوروپا و کارکردن بۆسەرکەوتنى خەباتى پەکەکە و دۆستایەتى لەگەڵ وڵاتاندا ودروستکردنى پەیوەندى جۆراوجۆر لەزۆربەى وڵاتان وگەورەترین کارێکە کە تائێستا هیچ حزب ولایەنێک  پێى هەڵنەستاوە.
بەڕێزم گرفتەکە هێندەى پەیوەستە بە سیاسەتى نێو دەوڵەتى و پیلان گێرى ناحەزان و دوژمنانى ناوخۆ، نیو هێندە پەیوەندى بە هەڵە وکەماسى و ناشەفافى پەکەکەوە نى یە. فەرموو ئەوەتا دەسەڵاتدارانى باشور، بونەتە کۆیلە ودەربارى تورکیا و ئەمریکا و وڵاتانى زلهێز، بەبێ خواستى ئەوان قامک بەئاودا ناکەن، ئەدى ئێمە بۆچى واین؟هەمیشە بەردەوام کار لەسەر پەرتەوازەیى و ناکۆکى و ناتەبایمان دەکەن، بەچاوى خۆت ببینەداگیرکار و وڵاتانى ئیقلیمى  لەنێو دەسەڵاتى باشوردا چ ئاژاوەیەکیان ساز کردوە، هیچیان دانویان پێکەوە ناکوڵێت، بەجۆرێک تاکە یەک حزبیشى لەنێو خۆیدا کردۆتەە چەندین باڵ و پارچە ؟ ئایا کەس هەیە هێندە گەمژە و نەفام بێت نەزانێت یەکگرتن و تەبایى و هاوپەیمانى لا ناراست بێت؟ بەڵام ئیدى ئەڵێى چى کە زلهێزەکان وەک داشى دامە گەمەت پێ بکەن و وەک بوکەلە سەمات پێ بکەن؟ تا ئەورۆ جگە لەکورد کام نەتەوەى چل ملیۆنى هەیە خاوەن وڵات وناسنامەى خۆى نەبێت؟ئەى بۆنامان کەن بەدەوڵەت؟ ئایا ولاتانى زلهێز ئاگادار نین کەلەتورکیا چ دەگوزەرێت یان دەسەڵاتى باشور چ زوڵمێک دەکەن؟ ئایا هەواڵى ئەوەیان نى یە کەسوپاى تورکیا چەندکیلۆمەتر سنورى بەزاندوە؟ ئەى بۆ پەرچەکرداریان نى یە؟ ئەى پێشمەرگە کەهێزێکى نیشتمانى یە و بۆپارێزگارى لەخاکى باشور هیچ هەڵوێستێکیان نى یە. تەنانەت بە بەیاننامەیەکیش باسى ئەو لەشکرکێشیە ناکەن، بگرە پارتى هاوکارو چاوساغیشى بۆدەکات. ئەوەتا کورد لەنێو خۆشیدا دۆست نى یە. لەمێژە گوتراوە کورد جگە لەچیاکان هیچ کەس دۆستى نى یە. بۆیە گەر دوژمن بەردەرگاى پێگرتیت و جگەلەشەڕ و زمانى چەک هیچ بوارێکى بۆنەهێشیتەوە ، ئەوکاتە خەباتى دیبلۆماسى و سیاسى ومیدیاى ئەبێتە شتێکى بێ بایەخ و لاوەکى، شەڕ ئەبێتە ئەمرى واقیع و، تەقەى تفەنگیش ئەبێتە سازترین ئاواز بۆ سەربەستى و ئازادى.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە