کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن

Wednesday, 13/06/2018, 19:25


ئه‌وان ده‌رهێنه‌ر و گه‌لیش ئه‌كته‌رە 
له‌دوای ده‌یان ساڵ خه‌بات و هه‌زاران قوربانیدان، بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ و خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و باس باسی پیشكه‌وتن و دیموكراسی . 
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌رزوو ده‌ستنوێژی دیموكراسیه‌ درۆیینه‌كه‌یان شكا، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو ئازادی بوو، دژی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و خزمه‌ت بوون، دوستی شه‌ڕو جاشایه‌تی و خیانه‌ت بوون، ساڵ له‌ دوای ساڵ قه‌یرانی زیاترو قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و تاڵانكردنی سه‌رخان وژێرخانی ووڵات و ئه‌نجامدانی چه‌ندان خولی شه‌ڕی ناو خۆ، له‌مانه‌ش هه‌مووی كاره‌ساتتر ده‌ستتێكه‌ڵكردن له‌ گه‌ڵ بێگانه‌و خاك فرۆشتن بوو، به‌مانه‌ش تێریان نه‌خوارد ده‌ستیان خسته‌ قوتی تاك به‌تاكی ئه‌م میلله‌ته‌ سته‌می سیته‌می پاشه‌كه‌وتیان داهێنا، ئه‌وه‌ی كردیان هیچی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل نه‌بوو به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ده‌و گیرفانیان بوو نه‌ك بۆخۆیان به‌ڵكو ئه‌یانه‌وێت چۆن هه‌موو ته‌مه‌نی ئێمه‌یان ڕه‌شكرد ئه‌یانه‌وێت،نه‌واكانیان ژیانی نه‌وه‌كانمان تاڵكه‌ن.
داهێنه‌رن ئه‌ندازیار وه‌یشومه‌ی شه‌ڕن بایه‌قوشن ‌له‌ خراپه‌كاریدا به‌رده‌وام داهێنان ئه‌كه‌ن كه‌چۆن به‌شێوازی نوێ ئیراده‌ی گه‌ل تێكبشكێنن له‌دواجاردا بینیتا چۆن درۆیانكرد له‌ گه‌ڵ ڕابردووی خۆیان و داهاتووی ئێمه‌دا گه‌رله‌ ڕابردوو دا هه‌زاران كوڕی خێر له‌ خۆنه‌دیووی ئه‌م ووڵاته‌یان له‌سه‌ر ته‌پۆلكه‌یه‌ك به‌كوشت ئه‌دا له‌پیناوی پاراستنی كورسی و كولێره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌هه‌موو ئه‌مانه‌ تێریان نه‌خوارد ئه‌مجاره‌یان هاتن ئیراده‌ی گه‌لیشیان دزی به‌ناوی هه‌لبژاردنه‌وه‌ شانۆگه‌ریان به‌گه‌ل ئه‌نجامدا خۆیان ده‌رهێنه‌رو گه‌لیش ئه‌كته‌ری شانوی هه‌ڵبژاردن بوون.
هه‌موو پێوه‌رێكیان به‌زاند ئه‌مان هه‌ڵگری دروشمی هه‌موشتیك له‌پیناوی سه‌ركه‌وتندا پیاده‌ ئه‌كه‌ن وه‌ئه‌یكه‌ن به‌كردار یان ئه‌توانین بڵێن هه‌موو   خاك و خه‌ڵك ئه‌كه‌ینه‌ قوربانی خۆیان.
ڕه‌مه‌زانی ساڵی ده‌نگ دزینه‌كه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە