نغرۆبوونی نیشتمانێکی بێخاوەن
Wednesday, 06/06/2018, 20:20
هەمیشە مرۆڤ حاکمی چارەنووسی خۆیەتی، هەمووشمان دەزانین لەشەڕدا هیچ بەزەیی و بەخشینێک نییە، سەردەمانێک مێژووی نیشتمانم دەخوێندەوە، هەمووجارێک توشی ژانە سک دەبووم و دەمووت: چۆنە ئەو هاونیشتمانیانەم ئاوا لەئاستی داگیرکەراندا مویان نەرم بووە، ئاوا ئاسان فریو دراون ؟ کە تێکەڵی کاری سیاسی بووم و پاشان چوومە چیا، هەمیشە بیرم لەخۆفرۆشان دەکردەوە، کەی شەرم دایان دەگرێت و بەخۆیاندا دەچنەوە، واز لەو خزمەتکارییە دەهێنن بۆ داگیرکەران ؟
کورد لە هەرێمێکی ئەتککراودا ٢٧ساڵە حاکمە، ٢٧ساڵ ئەم دەسەڵاتە بەناو خۆماڵییە، لەسەر تێکشکانی تاک بەتاکمان کار دەکات.هەربۆیە لەهەموو ڕووداوەکاندا کە بەسەرمانا دێت، ئێمە هیچ هەڵوێست نانوێنن، هەموو شتێک بە کۆمێدیا سەیر دەکەین و کەسمان گوێ بەکەرامەت و ئازادیی و نیشتمان و بیروباوەڕ نادەین، چونکە خاوەنی هیچیان نین.
جارێک لە گوندی " ئاڵیاوە " چیرۆکی کێو‌ماڵی داگیرکەرانیان دەگێڕایەوە، خۆفرۆشەکان شوانێک لەو کەژە دەبینن و لێی نزیک دەبنەوە، یەکێک لەو خۆفرۆشە کوردانە لەشوانەکە دەپرسێت، کانی نزیک هەیە لەم ناوە، تا ئاومان دەسکەوێت ؟ شوانەکە دەڵێت: "ئەو کانیەی ئێوە بەدوایدا دەگەڕێن، لە تاودا ووشک بووە " بۆیە گەر پیشانیشدان بدەم بێسودە، خۆفرۆشە کوردەکەدوایی ملدەشکێنن و دەڕۆن".
جاران خەڵکی گوندەکان کەرامەتیان دەچنییەوە، ئێستا ڕۆژوو لەگەڵ داگیرکەران دەشکێنن، ئەو هەڵوێستەی ئێمەی بردەوە بۆ سەر دەمێ چاڵدێران و لەشکرەکەی سوارەی حەمیدی، جاشایەتی برای بابانییەکان هەرەسی دەرسیم و تێکشکانی کۆمارەکەی مەهابادو ئاشبەتاڵ و ١٦ی ئۆکتۆبەر و شەنگال و داخستنی سنوری رۆژئاوا و ڕیفراندۆمەکەی ئاک‌پارتی و ١٦ی ئۆکتۆبەر، کە وەک فیلمێکی تۆمار کراو بۆمان لێدەدرێتەوە.
لەناو تاک بەتاکماندا هەرەسێک لە داماویی و تێکشکان و بچوکبونەوە گەشە دەکات، چونکە ٢٧ساڵە ئێمە بە درامای تورکی گۆش دەکرێین، بە ناشتنی تەرمی ئافرەتە لاقەکراوەکان دەترەقێینەوە، هەنگاو بەو گۆڕستانانەدا هەڵدەگرین کە تەرمە بێ‌ناو و نیشانەکانی لە ئامێزگرتوە.گوێ لەهەواڵی مافیاکانی نەوت و جگەرە دەگرین، بەدیار ئەو گۆرانییە پوچانەوە دادەنیشین کە خاوەنەکانیان دەڵێ دوکانی لەنگە فرۆشن، پڕن لە شتی بێکەڵک، لەگەڵ ئەو چەکدارە بەڵتەچیانەدا ژیان دەکەین کە شەو نێرگەلە بۆ بەرپرسەکان ئاگر دەدەن و پاسەوانی ڤێلاو باخەکانیان دەکەن تا شەوی پەمەیی بەڕێ دەکەن و بە ڕۆژیش لەسەر شەقامەکان شەق لە پیرۆزییەکانمان هەڵدەدەن.
کاتێک کورتە فیلمی ئێوارە خوانێکی سوپا داگیرکەرەکەی تورک بڵاو بویەوە، کە لەگوندێک دەم بەخەندە لەناو جوتیارەکاندا ڕۆنیشتوون و نان دەخۆن و ئاسودانە پاڵیان داوەتەوە، ئیتر شتێک نەماوە بۆ ووتن، تەنها دەتوانین بڵێین:" ئێمە گەلێکی بێ پرەنسیپین، گەلێکین ئازادی خۆمان بە کەللە شەکرێک، بە فەردە ئاردێک، بە مستێ ساوەر دەگۆڕینەوە ".
بڕۆن سەیری ڕابردوو- داهاتووی دوور‌و نزیکی هەموو گەلانی سەر ئەم ئەستێرەیە بکەن، بزانن گەلێک هەبووە ئاوا ژیابێت و ڕێز‌و خۆشەویستی بۆ داگیرکەر و سوپا چنگ بەخوێنەکەی داگیرکەران و دوژمنانی دانابێت؟
نا ئەوە تەنها کوردە، لە بچوکی خۆیدا هەموو کەس بەگەورە دەبینێت، ئەوەی لەو گوندەی ناوچەی برادۆست ڕوویدا، ئەوە ئاوێنەیەکی دزێوە و ڕووی تاک بە تاکمان تێیدا نمایش دەکات.
هەموو ئەوا کوردانەی کە دەبینران ترسیان بە خزمەتکاریی و رێزلێنان بۆ داگیرکەر پیشان دەدا، بە روخساریانەوە دیار بوو. ترس خۆکوژییە، ترس لەوەی گوندەکەت بڕوخێت، ترس لەوەی دڵی داگیرکەران زوویر بێت، ترس لەوەی تفت لێبکەن، ترس لەوەی ژیانت لەسەر ئەژنۆکانت بەڕێ بکەیت. من ووتم: "چەند خۆش دەبوو خەڵکی ئەم گوندە حەبی هۆشبەریان کردبایەتە ناو خۆراکەکانەوە و دوای زەهر کردنی سەربازە چنگ بەخوێنەکان هەموویانیان قۆڵبەست بکردایە و کاتێک بەئاگا بوونایەتەوە هەموویان لەئەشکەوتێکی چیاکانی برادۆستا خۆیان ببینایەوەوە، یان بیان گواستنایەوە بۆ قەندیل، تا لەوێ دەرسی ڕەوشتیان پێ بدانایە، نا بەداخەوە کورد ئەوگەمەچییە نییە، کە ئەم کارانەی لێبوەشێتەوە و شارەزای نییە، بۆیە قریوەی سەربازە تورکەکان ئاوازی داگیرکاریەکە کە مێژوومان چەند بارە بۆ دەگێڕێتەوە و ئێمە وانەی لێوە فێر نابین.
ئێمە هەموومان لەیەک شت‌دا کۆکین، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە لە خوانی ئێوارەدا لەوێ نەبووین، تا بەدەم ئەو کەڵبەسورانەوە بترەقینەوە، بەڵام لەسەر سفرەکانمان خۆراکی تورکی و ماستی تورکی، شەوانیش کە کارەبا نەعلەتێکە دێتەوە، بەدیار دراما تورکییەکان ڕیکلامی گەشتە تورکییەکانەوە خەومان دەچێتە چاومان، بۆیە هەموومان لەو هەرێمەدا بە دەسەڵاتدار و بێدەسەڵاتەوە لەیەک دەچین، ئەو کەناڵە قەشمەرانەی ئەم نمایشە پەخش دەکەن، خۆیان لەژێرەوە دەیان چاوپێکەوتن نامەی کڕوزانەوە بۆ داگیرکەران دەنووسن و لێیان دەپاڕێنەوە کە گەشتەکانیان بۆ ئاسان بکەن و گرفتیان بۆ نەخوڵقێنن.
ئەمڕۆ تورکەکان لەو هەرێمە زەردباوەدا تەراتێن دەکەن، فارسەکانیش لەهەرێمە سەوز و شین باوەکە لە مێژە هەواریان هەڵداوە، بەڵام ئێمە هەموومان لەو سێ مەیمونە دەچین کە گوێ و چاو دەمیان داخستوەو بووین بە سمبوڵی بێدەنگی و قبوڵکردن، مەیمونەکان مەرجیان نییە، تەنیا مۆزیان بدەرێ ولە سێرکەکاندا، لەباخچەی ئاژەڵاندا نمایشیان پێ بکە.
ئێمە لەو هەموو سوکایەتیە کە بەخۆمانی دەکەین، نە نمایشێکمان پێدەکەن نە لەباخچەیەکی ئاژەڵاندا ژیان دەبەینە سەر، بۆیە هەموومان تاوانبارین لەو ڕووداوانەی کە ڕوودەدەن، ئیتر کەس گلەیی لە بەختی خۆی نەکات، کامەمان ئازایەتی ئەوەی هەیە بکێشین بەدەمی تەلەفیزۆنەکامەندا و کڵۆمی بدەین ئیتر سەیری نەکەین، کامەمان بڕیار دەدات تا گەشتێکی تاران و ئەستەموڵ نەکات؟ کامەمان بە دیار دراما تورکییەکانەوە شەو ناباتە سەر، ئێمە ٢٧ساڵە سەیری درامای داگیرکەران دەکەین و دواجاریش هیچ فێر نەبووین، جگە لە خۆشەویستی و کۆیلەبوون بۆ داگیرکەری نیشتیمانەکەمان.
من هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ڕۆژێک لەمێژوویەکدا ژیان بەسەربەرم، کە باپیرانمان بەناویدا گوزەریان کردوە، کەچی ئێستا هەمان تاس و هەمان حەمامە بەڵکو خراپتر.
دواجار ووتەیەکی (بودا)م بیرکەوتەوە کە دەڵێت:"مۆمێک دەتوانێت هەزاران مۆم دابگیرسێنێت" ئەگەر تۆ لە خۆتەوە دەست پێبکەی دڵنیابە سەرفرازی کەرامەت دەگەڕێنیتەوە بۆلات، چونکە وەک "پەشێو"یش دەڵێت:
"هەرکات
مێژوو دەخوێنمەوە
بەهەردوودەست چاوم دەگرم
دەڵێم نەکا لەشەرمانا
لەبەردەمی دێرێک بمرم
پەرەی مێژووی کورد وەهایە
تاسەیری کەی شەرمی تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتوە
یان کورد
خودی خۆی کوشتوە"...!
-----------------------------
کوردستانپۆست: ئەم زانیارییەی خوارەوە لە پەیجی روپاڵ وەرگیراوە، کە بە گونجاومان زانی لێرەدا وەکو بەڵگەیەکی مێژوویی لە خوارەوە لەم نووسینەی کاک رزگاردا بیپاریزین.---
ئه‌م که‌سه کێیه له‌م وێنه‌یه‌دا....!؟
ئه‌م که‌سه ئه‌رشه‌د شێخ حسێن محه‌مه‌د ڕه‌شید لۆلانی – یه، خۆی کاندید کردووه له‌سه‌ر لیستی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر ئه‌میش ئه‌و هێزه دوژمن و داگیرکه‌ره‌ی تورکیایی ده‌عوه‌ت کردووه بۆ گوندی به‌رمیزه و سفره‌ی بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه.
ئه‌م ئه‌رشه‌ده که ئێستا پارێزه‌ره و له‌هه‌ولێر ده‌ژی، پێشتر له خوێندنگای تورکی و زانکۆی جیهانی تورکی خوێندویه‌تی، چه‌ند ساڵێک له تورکیا ژیاوه و له‌نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئیستغباراتی میتی تورک و ڕێکخستنه‌کانی ئاکه‌په هه‌یه، کاندید بوونیشی بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر داخوازی ده‌وڵه‌تی میتی تورک بووه بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا زیاتر پیاوه‌کانی خۆی بخزێنێته په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
ئه‌م خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی پیاوی بارزانین، هه‌ربۆیه مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ی شێخ حسێنی لۆلان ڕێکه‌وتووه که سوپای تورکیا بهێننه‌وه ناوچه‌که.
به‌پێی ڕێکه‌وتنه‌که تورکیا ئه‌م بنه‌ماڵه شێخه‌ی فریوداوه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ناوچه‌کانی برادۆست و خواکوڕک و خنێره و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه له په‌که‌که پاک بکه‌نه‌وه ئه‌وا ئه‌و ناوچانه ته‌سلیمی ئه‌مان ده‌کات و میرنشینێک یان بۆ دروست ده‌که‌ن، چونکه هه‌رێمه‌که هاوسنووره له‌گه‌ڵ باکوور به‌ڵێنیان پێداون که ده‌رگایه‌کی سنوری ئازادیشیان بۆ بکه‌نه‌وه.
به‌پێی ڕێکه‌وتنه‌که فه‌وجێکی (جاش) بۆ بنه‌ماڵه‌ی شێخ حسێن لۆلانی به‌ئاگاداری بارزانی له‌برادۆست دروست ده‌کرێت که ڕاسته‌وخۆ سه‌ربه‌تورکیا ده‌بێت و له بنکه و باره‌گا تورکیه‌کانی ناوچه‌که‌وه هاوکاری و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن.
بنه‌ماڵه‌ی شێخ ڕه‌شیدی لۆلانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌رین و به‌شێک له دروێش و موریده‌کانیان ده‌که‌ونه باکوری کوردستان، له‌وێ فه‌وجی جاشیان هه‌یه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگیان به حزبه‌کانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی تورک داوه که دواینیان ئاکه‌په‌یه و ده‌نگیان به ئه‌ردۆغان داوه، پێشترین بنه‌ماڵه‌ی شێخ ڕه‌شید له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک هه‌بووه و هاوکاری زۆری تورکیایان کردووه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست