پارڵمان ئیسراییل و دەوڵەتی کوردی
Tuesday, 05/06/2018, 11:23
رووی ئەو گووتارە کورتە لە دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی ئیسراییلە نەک لە خەڵكی ئیسراییل. رەنگە بەشێکیش لە دانیشتوانی وڵاتی ئیسراییل بە تووندی دژی کورد و خاکی کوردستان بن. بەڵام ئەوان ئازادن چۆن دەفکرن. هەروەک ئێمە کە مافی نووسین و گووتنمان هەیە. مێژووی دروستبونی وڵاتی ئیسراییل دەگەرێتەوە بۆ 29ی نوامبری ساڵی 1947 کە نەتەوەیەکگرتووەکان پڕۆژەی 2 دەوڵەتی فەلەستین و ئیسراییلی راگەیاند.فەلەستینیەکان وڵاتانی عەرەبی ئەو پرۆژەیان وەرنەگرت. بۆیە لە 14 مانگی مەی ساڵی 1948 دەوڵەتی ئیسراییل سەربەخۆیی خۆی راگەیاند.
گومان دەوەدانییە کە تا ئەوڕۆکەش تەواوی وڵاتی عەرەبی وموسڵمان نەیانتوانیوە بەرەنگاری ویست وخواستە مێژووییەکانی دەوڵەتی ئیسراییل ببنەوە. ئەوان رێگایەکی دژواریان بری تا گەیشتوونە سەردەمی ئێستەیان. کاروتێكۆشانی خۆیانە ولێیان پیرۆز بێ. خۆزگە کوردیش ئاوا زیرەک بایە کە بە سیاسەت وهێزی بەرگریی خۆی توانیبایەی کە دەوڵەتێکی دیمۆکراتیکی سەردەمیانە وجیهان دۆست بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی ئاوا بکا ولە نەهامەتیانە رزگاری بێ.
" کورد ئۆمێدی بەخێری ئێووە نییە، شەڕمان بۆ دروست مەکەن"
لە دایک بونی مەلامستەفای بارزانی / مەلای خەتێ / و جەلال تاڵەبانی وێنەی غەزەبێکن کە بۆ کورد باریون.بونی ئەو جووت بەڵایە وێنەی لافاوتۆفانی بونیاد هەڵكەنیش نییە، وەتی هەن جگە لە بەدبەختی وکوشتارو برسیەتی وماڵوێرانی هیچیان بۆ کوردلەچەنگ دا نەبووە.! ئاوێکی کە ئەو جووت بنەماڵەیە لە سیاسەتدا رشتوویانە وازوو هەڵناگێرێتەوە. پێش ساڵی 1975 و دوای ساڵی 1975یش تا ئەو سەردەمە و27 ساڵ دەسەڵات لە باشووری کوردستان ژیانێکی خوڵقاندووە کە نە سەری دیارە نەبنی داهاتووی ئەو ژیانە.
کورد بە دەست ئەوانەوە بۆتە گەمەی سیاسی و لۆمەی دونیاوعالەم.لە چەند رۆژی رابوردوودالە ئیسرائیل، پارڵمانی ئەو وڵاتە خەریکی داڕشتنی پڕۆژەیەکی ژەهراوین بۆ کوردی هەژار، لەو پڕۆژەیەدا دەفکری دروستکردنی دەوڵەتی کوردین لە تورکیە ورۆژهەڵاتی کوردستان / ئێران / وئێراق وسوریە! بەو واتایە چون کوردیان ئەوەندە خۆشدەوێ کە لە جیاتی یەک دەوڵەت 4 دەوڵەتمان لۆ ساز دەکەن! ئەو دانیشتنە ئەگەر بە رواڵەتیش بێ هەر گەمەیە بە مێژووی خوێناوی نەتەوەیەکی 40-50 میلیونی. گەلۆ هۆی باسکردنی ئەو پرٶژەیە لە وەها کاتێکدا بۆچی دەگەڕێتەوە.
جوابەکەی زۆر هاسانە. ئەوان باش دەزانن لە 27 ساڵی رابوردوودا بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی چەندیان خزمەت بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل کردوە. زۆر باش دەزانن ئەو جووتە بنەماڵەیە دەستکەلای چاکن بۆ گەمەی سیاسی ودوارۆژی پێگەی ئیسراییل لە ناوچەکەدا. ئەگەر حەماس دەستکردی ئێرانە خۆ خزمەتی زیاتر بە دەوڵەتی ئیسراییل کردوە تا عەرەبی فەلەستینی.ئەوان فیشيکێک دەتەقێنن، کەچی جوابەکەی بە چەکی ماڵوێرانکەری ئیسراییل دەدرێتەوە! هەروەها کۆماری ئیسلامی لە ئێران نێعمەتێکە بۆ مانەوەی دەوڵەت وگەلی ئیسراییل و فرۆشی چەکی ئیسراییلی.کۆنترۆڵ کردنی کۆمەڵگای کورد لە رێگای گزێرێکی وەک بارزانی هاسانترە تا رووبەڕووبونەوەی دەگەڵ شۆڕشی ئازادیخوازانی کورد لە باکوری کوردستان.
" دوایین دیداری مەسعود یڵماز وناتانیاهوو"
کاتیک لە سەرشاشەی مێدیاکاندا ناتانیاهووو مەسعود یەڵماز دەستیان لێکدایە، کاتی پیلانگێڕیی سەر بەرێز ئۆجەلان و پ.ک.ک دەستی پێكرد. زۆری نەخایاند ئۆجەڵان شوێنی مانەوی خۆی بە جێ هیشت ورووی لە دونیای بەوواڵەت دێمۆکراسی ودونیان پاراستنی مافی مرۆف کرد، کەچی بستە خاکێکیان پێنەدا تا لێی بگێرسێتەوە و کاری سیاسی و کێشەی کوردی تێدا راپەڕێنی! هەر کەس دەزانێ دامو دەزگای ترسناکی وەکو مووسادی ئیسرائیل و چەند وڵاتی دیکە دەستیان دەو کارەدا هەبووە.تورکیە ئەوکات ئەو هێزە نەبووکە ئاوا هاسان بتوانێ شۆڕشگێڕێکی وێنەی ئۆجەلان بەرێتە ئیمڕاڵی.
هەڵگیرسانی شەڕێکی قورس دەنێو گەلانی تورک وفارس وعەرەب پیلانی بۆ داڕێژرابوو کە بە وشیاریی وکارزانی بەڕێز ئۆجەلان پووچەڵ کرایەوە. ئەو چەکوچۆڵەی تائێرە دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ دەوڵەتانی ناوچەکەی فرۆشتووە، ئەگەر شەڕی مەزنتر روویاندابایە دەیان قات زیاتر دەسەڵاتدارانی ئیسراییلی قازانجیان لێدەکرد. لەو ماوەیەدا کە ئەردۆغان هاتۆتە سەرکارپەیوەندیی تورکیە وئیسراییل وەک جاران گەرم وگوڕ نەماوە،رووداوی چاوەڕوان نەکراو هاتوونە ئاراوە. ئەردۆغان ئیدی قورسایی جارانی خۆی لە دەستداوە زۆر بە ئاشكرا بۆتە پێگەیەکی قایم بۆ ئێخوانولموسلمین لە تورکیە. بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش بوونەتە پێگەیەکی جێ متمانە بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسڕاییل بۆ درێژە پێدانی پیلانە چەپەڵەکانیان.
بانگەشەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە لایان پارڵـمانی ئیسراییل لە کاتێکدایە کە لە ماوەی نزیک بە 20 ساڵ لە زیندانی کردنی بەرێز ئۆجەلان، تەنیا بۆ یەکجار، تەنیا بۆ یەکجار، دەسەڵاتدارانی ئیسراییل نەیان وێراوە ناوی / ئۆجەلان / بە سەر زاردا بێنن!پشتیوانیکردن لە سەربەخۆیی کوردستان تەنیا بانگەشەکی فێلبازانەودرۆزنانە و بێشەرمانەی پارڵمانی وڵاتێکی داگیرکارە بە ناوی ئیسرائیل.
هەر کاتیك لەو پارڵـمانە بە راشکاوی باسی پ،ک،ک وبەڕێز ئۆجەلان و (هە.دە.پە) کرا، هەر کات ئەو جورئەتەیان هەبووباس لە چارە سەریی راستەقینەی کێشەی کورد لە باکوی کوردستان بکەن، هەرکات باسی 19 ساڵ زیندانی ئیمراڵی کرا، هەرکات بە ئەردۆغان گووترا تۆ دیکتاتۆری ... ئەو کات پارڵمانتان، پارڵـمانە. دەنا من وەک چەقەخانەیەکی دەبینم لە ئاست پرسی کورد کە کارتان تەنیا درۆ دەلەسە و وەڕێنە. بۆیە کورد قەت باوەڕتان پێناکات.
جەعفەر کەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست