کۆتایی وڵاتێک کە پێیان دەوت [نیشتیمان]
Monday, 04/06/2018, 22:26
دیجلە هەرگیز وشک نابێ!
لە خوێنبەرەکانی ئێمەوە هەڵدەقوڵێ.
****
شاخە ئاڵتونییەکە لە مێژە دەرکەوتووە!
شاخێکیش لە جەستەی ئێمە
لە تەنیشتیدا چێ بووە.
****
لە دەجالستان
مەهدی چی بکات؟!
کە عیسا لە مەیدانی جەنگدا
هەر بە یەکەم دەجال دۆڕا!
****
یەئجوج و مەئجوج دایان بەسەرماندا
چۆڕیان بڕی لە ئاو لە خاک لە دەشتودەر
ئەمجارەیان بە ڕێبەرایەتی ئەسکەندەر!
****
ڕۆحەکانمان ناچنە ئاسمان
لە بەرزییەوە تەماشا دەکەن
کە تەمومژ ڕەوییەوە،
نوێژ لەسەر تەرمی [نیشتیمان] دەکەن.
کە نەفخی سووریش لێ درا
دارتەرمەکەی بەرەو مەیدانی حەشر دەبەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست