که مردم
Monday, 04/06/2018, 21:40
ئەم تێکستە شیعرییە، شیعرییە، هی شاعیر وەفاییە:
كەمردم شین و گریانت بە من چی؟
كە گوڵ چوو، ئاوی بارانت بە من چی؟
لەسەر تەرمی منی عاشق بە قوربان
ئیتر زولفی پەرێشانت بە من چی؟
لە هۆدەی ماتەم و غەمدا كە سووتاوم
سەفایی باغ و هەیوانت بە من چی؟
كەهێلانەی شەهێنی دڵ خرا بوو
قهدی سەروی گوڵستانت بە من چی؟
بە پاییز پووشی ویشكی تەن كە فەوتا
بەهاری لێوی خەندانت بەمن چی؟
كەمانگی بەختی من رووی نا لە كەسری
تریشكەی رۆژی كوڵمانت بە من چی؟
بە كاسی غەم دڵم شێواو و كاسە
شەڕابی سافی فینجانت بە من چی؟
كە تووشی لەشكری دەرد و خەفەت بووم
دەوایی دەرد و دەرمانت بە من چی؟
كە پەیدا بوو شەوی تاریكی دووریت
دەسی مووسایی عیمڕانت بە من چی؟
لەشم گەر كەوتە مەیدانی نەبوونی
لەوەدا باسی لوقمانت بە من چی؟
كە بڕوا نووری بینایی لەچاوم
جوانی رەنگی باغانت بە من چی؟
لە نێو چاڵی غەمی تۆدا كە گیرام
جوانی دەشت و كێوانت بە من چی؟
«فیدایی» گەر نەما ، بۆ تەعزیەی
ئەودەم و لێوی غەزەلخوانت بە من چی؟
بانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست