مەرگی گەلانی ئێران و ئاخوندە چەقبەستووەکانیان
Thursday, 31/05/2018, 19:28
سیاسەتە دۆگماو ناحەکیمەکانی عەمامە بەسەرەکانی ئێرانو دەست تێوەردانەکانی لە وولاتانی دراوسێ و ئاڵۆزی پەشیوی نانەوەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، وای لە سیاسەتی ئەمریکاکرد ستراتیجیەتی وڵاتەکەیان بگۆرن بە کشانەوەیان لە بەرجام و زیادکردنی ئابولقە ئابوریەکانی سەر ئێران تا کارگەیشتە ئەوەی بەتەواوەتی ئابوری ئێرانی لەبەریەک دەرهێنا و بەهای تمەنی ئەو ولاتەی بەتەواوەتی بێ بەهاکردو بەردەوامیشی هەیە لە دابەزین لەبازارەکانی جیهاندا.
ئەم بارودۆخە نەگریسەی، کە دەستی ڕژێمی فاشتی ئێرانی لە پشتە، کاریگەری خستۆتەسەر هێزی کار لەئێرانو بێکاری بەڕێژەیەکی یەکجار زۆربەرزتر کردۆتەوە. هەر بەپێ سەرژمێرییەکی مالپەری رتبەآنلاین، کە باس لە ڕێژەی بێکاری لەمسالی ئێراندا دەکات بەتایبەت شارە کوردنیشینەکان، بەنمونە، ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای سنە ٤٢% و لە کرمانشان ٤٦% بەگوێرەی سەرژمێری گشتی ماڵپەرکە، ٣٦%ی حەشیمەتی بێکاران لە ئێران خاوەن بڕوانامەی باڵان ٢٧%یان تا قۆناغی دیپلۆم دەرسیان خوێندووە، بەڵام دەرفەتی ئیشکردنیان نییە! هەروەها ئەومالپەرە ئەوپەڕی شپڕێوی دۆخی ژیان لە ئێرانی هێناوەتە بەرباس باسی لە دابەزینی دووبارەی پلەی ئێران لە پێوەری ئابووریی ئازاددا کردووە و دەڵێ: ئێران بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو و بە ئیمتیازی ٥٠/٩ لەبواری ئازادییە ئابوورییەکان، لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیهان پلەی ١٥٦هەمین دایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە، دۆخی وڵاتانی وەک قەتەر و عەرەبستان سعودیو ئیمارات زۆر لەوپەڕی باشیدان، هەر لەبەر ئەم مەترسییە گەورەیەشە هاوڵاتیانی ئێران دووبارە دەستیان کردۆتەوە بە مانگرتن و هاتنەوە سەشەقامەکان لە شارەکانی وەک بانە و مهابادو ئەوەتا هەستیاری شاری بانە پێ دەنێتە ٢٠ هەمین رۆژی خۆیەوە. دەتوانرێت بگوترێت، ئەمە بۆ یەکەمجارە کە لە شارێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ شارێک بەو چەشنە یەکگرتوویی و بەردەوامییە دەست دەداتە مانگرتن و ناڕەزایەتی مەدەنی.
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین ئەوەیە کە ڕژێمی ئاخوندەکی ئێران بەو سیاسەتە چەوتانەو هەمەجیانەیان، هاولاتیانی ئێرانی توشی برسیەتیو نەهامەتیەکی بێوێنە دەکەنەوە ئەگەری سەرخواری خۆیان لە ئانوساتدایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست