نەوزاد هادی بۆجی سەفەری ئەلمانیای کردوە ؟
Wednesday, 30/05/2018, 8:18
دەمەوێ ئاگادارتان بکەمەوە کە نەوازد ھادی پاررێزگاری ھەولێر لە ئێستادا ئەوەی بۆ روونبۆتەوە کە لە خولی داھاتووی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر چیتر پارێزگار نامێنێت لە ئێستادا بە بیانووی چارەسەری نەخۆشیکی میزلدان کە تا ئێستا جگە لە کەسەکانی بنەمالەی خۆی و چەند ھاورێکی نزیکی خۆی دەزانن چ جۆرە نەخۆشێکی میزلدانی ھەیە ھاتووە بۆ ئەلمانیا بەدیاریکراوی دۆسلدۆرف .
بۆ چی دۆسلدۆرف؟
ئەلمانیا بەگشتی و سنوری شاری دۆسلدۆرف بەتایبەتی بۆتە شوێنیکی چاک بۆ بەرپرسە گەندەلەکانی پارتی و یەکێتی لە ئەوروپا بۆ سپیکردنەوەی پارە بەشێک لەو پارانە لەرێگای نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم سپیدەکرێنەوە بەشیکیتریشیان لە رێگای کەسەکان سپیدەکرێنەوە .
ھێرش تەیار چی دەکات لە دۆسلدۆرف .
بەر لە دووسال حاجی ھێرشی کۆمپانیای ٧٧ لە ھەولێر بەھۆی دروستبوونی کێشە لە نێوان خۆیی و سیھاد بارزانی برای مسعود بارزانی لە کوردستان رایکرد ئێستا لە دۆسلدۆرف دەژیت، لە ئێستادا بووە بە دەلالی کرین و سپێکردنەوەی پارەی بەرپرسەکانی پارتی دەرەوەی بنەمالەی بارزانی بەتایبەت لە ھەولێر بەنمونە نەوازد ھادی و دلشاد حسن نەجار و زۆرانی تر لە ھەولێر .
پەیوەندی نەوزاد ھادی و ھێرش تەیار.
سەرەتای پەیوەندی نێوا باش بەھۆی دەسپێکی کارەکانی کۆمپانیای ٧٧ لەھەولێر بەلام دواتر بەھۆی داھاتی زۆری کۆمپانیاکە و سەنگەر گواستنەوە لەنیو بالەکانی پارتی گرژی تێکەوت و لە ئێستاشدا موو بەبەینیان وەناچێت، لە ئێستادا نەوزاد ھادی لەگەل دوو لە پاسەوانە تایبەتیەکانی کە ھەردوکیان یاریزانی لەشجوانین لە ئەلمانیایە جگە لە کرینی ریستۆرانت تاج لە دۆسلدۆرف ئێستا خەریکی مامەلەی کرینی ھوتێلێکی پێنج ئەستێرەن لە نزیک ئەو ھوتێلەی لەماوەی رابردوو بۆ کۆسرەت رەسول لە دۆسلدۆرف کردرا ، ھەموو کارە لۆجستی و ئامادەکاریەکان لە لایەب ھێرش تەیارەوە کراوە .
ئەوە ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەوەشی ووت رێستۆرانتەکە بەناوی کۆمپانیاکەی ھێرش تەیار کراوە واشی بۆدەچم ھەموو ئەو شتانەی تا ئێستا وە لە داھاتووش دەکردرێت بۆ نەوزاد ھادی لەسەر ھەمان ناوی کۆمپانیا بکردرێت
ئەندامیکی ئەنجومەنی پاریزگای هەولیر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست