کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو ٣ تاوانبارە چیان کردوە؟

Tuesday, 29/05/2018, 9:46


لیوا محمد ناسراو بە مامۆستامحمدی ئەشکەنەیی بەرپرسی لیوای ۱۲٠ی پشدەر و بەرپرسی دەزگای زانیاری.
ئەو محمدە یەکێک بوو لە سەرکوتکەرانی خۆپێشاندانەکانی ۲٠دیسەمبەر لە قەلازدێ بەهێزی عسکری و کۆمەلێک گەنجی شاری خەڵتانی خوێن کرد بە لێدان لە دۆڵەبەفر . ناوبراو  ۱۵دەفتەر دۆلاری وەرگرت تەنها بۆ ئەوکارە .پێش هەلبژاردنەکانی ۱۲ئایار و پێش بانگەشە پاڤێل تاڵابانی سەردانی قەلادزێی کرد بەلام پاڤێل سەردانی شیخ سەدرەدینی کرد و  زووگەرایەوە ، م. محمد لەو سەردانەی پاڤێل زۆر نیگەران بوو دەڵیت :ئێمەی ئاگادار نەکردۆتەوە و حیسابی بۆ ئیمە نەکردووە . ناوبراو لە تۆڵەی ئەوکارەی پاڤێل بەلین دەدات دەنگ بە یەکیتی نەدات هەر واش بوو، کۆمەلیک لە خەلکە نزیکەکانی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە دەنگ نەدەن بە یەکیتی و دەنگەکان بسوتینن . دیارە ئەو پیاوە تەماحی زیاتری هەبووە بۆ وەرگرتنی پارە .
لەلایەکی تر دوو پاسەوانی نزیکی خۆی کە چەند جارێک لەسەر مادەی هۆشبەر دەزگیر کراون .
لەکاتی هەلبژاردنەکان کەسێک کە خەلکی هەولیرە دەفتەریک دۆلار قەرزداری دۆستیکی ئەو مامۆستامحمدەیە  داویلێدەکات شتیکی بۆ بکان ئەویش دەلیت بەهەر فێلیک بێت بۆم بینە بۆ لای رانیەو قەلادزێ چارەی دەکەم ، کەسی قەرزدار دێتە رانیە ئەو دوو جاشەی م. محمد ئەو پیاوە دەگرن و دەیهیننە گوندەکەی خۆیان لە سولتانە دێ دوو رۆژ سجنی دەکەن و ئازاری دەدەن تاکو خانووەکەی لەهەولێر پێیدەفرۆشن و پارەکەی لێدەستێنن 
بۆیە خەلکی پشدەر دەبیت لەسەر ئەو کارانەی م. محمد بیدەنگ نەوەستن جونکە دلنیابن ئەو پیاوە دەبیتە سەرئێشە بۆ خەلکی پشدەر ئەو پیاوە بۆ پارە هەموو شتێک دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە