کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتێك سۆزانییەک دەئاخفی

Sunday, 20/05/2018, 1:57


لەشفرۆشەکان لە هەر کوێی ئەو جیهانەدا بژین، هیچ مەترسیەکیان بۆ کەسانی ناوکۆمەڵگا نییە. مەترسی سەرەکی تەنیا وەبەر خۆیان دەکەوێ. خۆیان زەرەرلەو ئاکارەی خۆیان دەبینن. ئەو لەشفرۆشانە لە لای من لە سەرکردەی وڵاتفرش کە لە سەر ناوی کوردستان خوێنی کورد درێژن، زیاتر جێگای حورمەتن. کاتێك سۆزانیی و لەشفرۆشێک دەئاخفێ تەنیا باسی خۆی دەکات، تەنیا لە بێبەختی ونەهامەتی خۆی دەدوێ.تەنیا بۆ خۆی دەگری، تەنیا بۆ خۆی پێدەکەنێ.

" وڕێنەی مەسعود بارزانی"
مەسعود بارزانی رێفڕآندۆمی بۆ دروست کردنی دەوڵەتی کوردی راخست، کەچی ئێستێ شەڕدەکا بگەرێتەوە بەغدا! ئەوڕۆ راگەیاندنێکی ئەو دەرون نەخۆشەم خوێندوە لە خۆم بێزاربوم. لە کوردبوونی خۆم تووڕە بوم. بێزم لە ئالا و سروودی پڕ لە هەڵەی ئەوی رەقیبیش هەستا.
وەرە ئەوەت سەرکردەبێ؟
وەرە ئەو بێ شعورە دە بەژنی مێژووت هاڵابێ؟
کورد لە باشووری کوردستان سەددامی بە چۆک داهێنا، کە چی لە ئاست کورد کوژەکانی جووت بنەماڵە بێدەنگە!

" پێداچوونەوەی نوێ بە پەیوەندیەکانی نێوان بەغداو هەولێر!"
ئەو سەردێڕی ئەو راگەیاندنە بوو. بیخوێننەوە تا بزانن زارپیسێکی وەک مەسعودی کوڕێ مەلا ساواکی، موعینی کوژ چۆن خەڵکی کوردستانی بە / دیل / گرتووە! باسی بەرژەوەندیی نیشتمانی و یەکریزیی کورد دەکا بۆ گەرآنەوە لە بەغدا! لە رێفرآندۆمیش دەدوێ و دەڵی چاکم کردوە کە رامگەیاندووە! هەر بێبەختیەکی کە بە سەر کورد هاتووە لە شآنی خۆی و بنەماڵەکەی لادەبا، خۆی وەک فریشتەیەک نیشآن دەدا کە ئێستێش دەتوانێ کوردی پێ رزگار ببێ!
رۆژی ٣٠/٩/٢٠١٨ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پارڵمان هەیە لە باشووری کوردستان.هەلی چآکە خەڵک بڕێار بدەن بە یەک دەنگ ئەو هەڵبژاردنە / بایکۆت / بکەن. چوون لە ئێستاوە ئەو دزانە نوێنەری خۆیان دیاری کردووە وفێڵ وتەڵەکەی هەڵبژاردنیش بە پێی فیلانە.بائەو رۆژە هیچ کەس لە ماڵی خۆی نەیەتە دەرێ. با دونیا بزانێ چارەنووسی خەڵکی بە دیل گیراولە باشووری کوردستان بەرەو کوێ دەچێ. قەحبەیەک لە تۆ چاکتر دەئاخفێ کورد کوژ.

سەرچآوە: سایتی ئاوێنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە