Saturday, 19/05/2018, 3:39
میدلئیست مۆنیتەر، لە ١٨/٥/٢٠١٨دا دەنووسێت،
ڕۆژی شەمە کە ڕۆژی هەڵبژاردن بوو، قاسم سلێمانی، چوو بۆ بەغداد، لەگەڵ هەندێک لە سەڕۆکی لیست و کەسایەتییە سیاسیەکان کۆبوویەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردن و خۆ ئامادە کردن، بۆ پێکهێنانی حکومەتی تازەی عیراق لە ژێر کۆنتڕۆڵ و ڕەزامەندی ئیران، کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامیی کۆتایی هەڵبژاردنەکان دەبێت. شایەنی باسە، پێش هەڵبژاردنەکان، ئیران ڕایگەیاند، کە ئەوان رێگر دەبن لەوەی کە سەدرییەکان حوکمی عیراق بکەن. دوای ئەو ڕاگەیاندنە، سەدر، ڕایگەیاند کە لە عیراق ئەوان پشتیوانی لە دامەزراندنی حکومەتێکی تەکنوتکار دەکەن.
لەم سەردانەی قاسم سولەیمانی، خەڵکی ناڕەزا لە ناوەڕاستی بەغداد شەقامیان تەنیوەو دژ بە قاسم سولەیمانی ئوتافیان داو گوتیان " ئیران بۆ دەرەوە"، کە عیراقییەکان مەبەستیان بوو بڵێن ئیران دەبێت دەستهەڵبگرێت لە دەست تێکەڵاو کردن لە کاروباری ناوەخۆی عیراق، جگە لەوەش هەندێک لایەن بە قاسم سولەیمانیان ڕاگەیاند بوو کە ئێران بووەتە هۆی دروست کردنی نائارامی و ناجێگری بارودوخی عیراق، لە بری ئەوە باشترە ئیران بچێت قودس رزگار بکات و واز لە عیراق بهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست