ئایا گۆڕانە دۆڕان هەزم ناکات یان ئیوەن دۆڕان بەسەرکەوتن ئەزانن .
Thursday, 17/05/2018, 20:34
لەوەتى هەڵبژاردن کراوە کۆمەڵێک خەڵک هەن دەمیان گەرم بوە کەوتونەتە نوقڵانە لێدانى بردنەوە گوایە هەڵبژاردنێکى نەزیه و پاکوتەمیز کراوە هیچ جۆرە غەش و ساختە کاریەکى تیانەکراوە سەرى زمانو بنى زمانیان ئەوەیە کە بزوتنەوەى گۆڕان دۆڕاندن هەزم ناکات وە ناتوانێت قبوڵى دۆڕاندن بکات ئەیەوێت ئەم هەڵبژاردنە نەزیهە لەکەدار بکات و ناشرینى بکات بە پرو پاگەندەى ساختە کارى لەهەموى نوکتە تر ئەلێن کورانى ڕەوان شاد گردى زەرگەتەیان داگیر کردوە و کارگەى چیمەنتۆکەى سلێمانیان داگیر کردوە دەیان درۆى شاخدارى تر کە دەیانەوێت خەڵک چەواشە بکەن .
پرسیارە کە ئەوەیە ئەگەر ئەزیەت نەبێت گردى دەباشان و سەلیم بەگو ئیدارەى گشتى و دەیان بیرەنەوتى کەرکوک ئەو هەمو تەنکەرە نەوتە هی کێن؟ شانزەى ئۆکتۆبەرو شنگال و بازرگانى لە گەڵ دا عیش و داگیر کردنى ئەو هەمو کۆشک و ڤێلا و گوندەى کە سیاج کراون هى کێن ؟کێ داگیرى کردون ئەو دەیان ملیۆن دۆلارە کێ بردویەتیە بانکە کانى ئەو روپا ؟کێ لیواو هێزى چەکدارى هەیە ؟کێ یە خاوەنى ئەو بیرە نەوتانە؟ئەمەى ئەیان ڵێم نمونەن لە خەروارێک دزى و گەندەڵى و تاڵانى کە سەرانى یەکێتی و پارتى پشکى شێریان بەردەکەوێت تیایاندا .
بەنیسبەت دۆڕانى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەو شەش لایەنە ى کەدەنگە کانیان دزراوە گزى و دزى لە دەنگە کانیان کراوە بە دەسکیسەى ئێران و موخابەراتى ڕوسی و وڵاتانى دراوسێ چونکە ئەم هێزانەى ئێستە خۆیان بەبراوە دا ئەنێن خەریکى خۆڵکردنە چاوى خەڵکن خۆیان و کادیرو ئەندامە کانیان چاک لەو ڕاستیە ئاگادارن کە چیان کردوە چۆن پلانى ئەو تەزویرو ساختە کاریەیان جێ بەجێ کردوە بۆیە وا هاشەو هوشە ئەکەن پەندێکى کوردى هەیە ئەڵێت سەگ بەهێزى کلکى ئێسقان ئەشکێنێت ئەمانیش بە بونە دەست کێشی داگیرکەرانى کوردستان وەبە گەلە کۆمەکى توانیویانە ئەو دەنگە ساختانە بهێنن .
چونکە ئەگەر ئەوانە دەنگى حقیقی بونایە هەر لە ساتە کانى یەکەمى ئیعلان کردنیاندا هەڵیان نەدەکوتایە سەر بارە گاى نیارە کانیان دەستیان نەدەکرد بە تەقەو هۆڕێن لێدانخۆ ئەو خۆشى دەربڕینە یان خۆیان دەزانن ساختە یە چونکە ئەوان بەهەمو پێوەرێکى ماتماتیکى بەسە قاپاغى سەرەوەیان ماوە ئێسکو پروسکیان تێک شکاوە کەسو کارى شهیدان دەنگتان پێنا دەن متمانەتان پێناکەن خەڵک بەدزو جەردەو بازرگانى خوێنتان ئەزانێت ئێوە خاوەنى کارە ساتى شانزەى ئۆکتۆبەرن خاوەنى جینۆسایدى شنگالن خاوەنى 31 ئابو دەیان خیانەتو دەیان کارە ساتن کە بەسەر ئەم میلە تەتان هێناوە پێم ناڵێن بەچى ئەنازن و خۆتان ئەخڵە تێنن هەمو کەسێک ئەو ڕاستیانە ئەزانێت کە جەلادو پیاوە گرگنە کانى ئێوە بکوژى کاوەو سۆران و ڕیژوان و دەیان کوڕى ئەم نیشتمانەن پێم ناڵێن ئەو هەمو دەنگە دزراوەتان چۆن هێنا چۆن بونە خاوەنى کورسیە زۆرانە زۆر دڵنیابن لەوە ى دەنگ دەران و کادیرانى بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵسوڕاوان لە یەک دەنگى دەنگ دەران خۆش نابن ئەوە موژدەیەکە بۆئێوەى دزو جەردەى موچەو قوتى خەڵک ئێوە ئەتانەوێت بەم کردەوەناشرینە تان بزوتنەوەى گۆڕان ڕاکێشنە ناو یاریەکى ناشرین کەدەمێکە پلانى بۆدادەنێن خەونتانە بەڵام بزوتنەوەى گۆڕان زوو درکى بەپلانە گڵاوەتان کردوە نایەتە ناو ئەو شەڕە ناشرینەوە چونکە ئێوە تەنها کەلتورى شەڕئەزانن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست