کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمریکا، داوا دەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی تازەی عیراق

Thursday, 17/05/2018, 13:31


ماڵبەڕی فەرمیی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەنووسێت،
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ١٢/٥/٢٠١٨دا بە نووسراوێکی فەرمیی پیرۆزباییان لە گەلی عیراق کرد بە بۆنەی بەشداریی کردنیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق. لە نووسراوەکەدا هاتووە، کە ئەمریکا خۆشحاڵە، بەوەی کە هاووڵاتیانی عیراق، بە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، لە ١٨ پارێزگای عیراق و تا دەگات بە ئاوارە ناوەخۆیەکانی عیراق هەوڵیاندا دەنگیان ببیسترێت. هەروها لە بەشێکی نووسراوەکەدا هاتووە، کە ئەوان هیوادارن پرۆسەی پێکهاتنی حکومەتی نوێ عیراق، بە گوێرەی کاتی دیاریکراو کە لە دەستووری عیراقیدا  هاتووە بە پەلە ئەنجام بدرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە