تیرۆرکردنی هەڵبژاردن
Wednesday, 16/05/2018, 7:59
هەڵبژاردن و توێکڵە شوتیی فەقێکان
هەر هەڵبژاردنێک بەمانا فراوانەکەی بریتییە لەوەی مرۆڤــ، هەر مرۆڤێک لە ژیانی رۆژانەدا وەک کەسێکی ئاسایی، یا لە هەڵبژاردنی گشتیی و راپرسیدا وەک دەنگدەر دەنگدەر،سەرپشک بێت لە پەسەندکردنی شتێک، کەسێک،لایەنێک،لە نێوان چەند شتێک،چەندکەسانێک و چەندلایەنێکدا.دیارە ئەم پرۆسەیەش هەرچەند بە رواڵەت سادەو ئاساییە،بەڵام چەندین چەمک و هەژمونی ناوەکیی و دەرەکیی تێکەڵاودەبێت لە بەرژەوەندیی تایبەتیی، بەرژەوەندی گشتیی، یا هەردوکیان پێکەوە(ئەمەیان دروستترین و بەویژدانترین دەنگدەرە،چونکە درۆیە لە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوی وەک کۆمەڵگەی کوردەواریدا،هیچکامێکمان بەرژەوەندی خۆی بخاتە دواوە) حەزوناحەزیی،پشتگیریی و دژایەتیی و هاوبەشیکردن و تێوەگلان لە گزیی و فزیی و فرتوفێل و چاوبەست لە دەنگدەران و گۆڕینی ئەنجامەکان.دەنگدەرەکانیش بەگشتیی چەند جۆرێکن :
ــ دەنگدەرێک لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و گۆڕانکاریی لە سیستیمی بەڕێوەبردنی پرۆسەی سیاسیدا.
ــ دەنگدەرێک لە پێناو بەرژەوەندیی تەسکی خۆی و حیزبەکەیدا.
ــ دەنگدەرێک لە پێناو سەرخستنی تاکە کەسێکدا.
ــ دەنگدەرێکی(بێلایەن و بێدەنگ)،هاوبەشی پرۆسەکە دەکات و دەچێتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدانیش،بەڵام دەنگ نادات و فورمێکی سپی دەخاتە سندوقەکەوە!
ــ دەنگدەرێکیش کە باوەڕی بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەو هەڵبژێردراو و هەڵنەبژێردراوەکان و پەرلەمانەکەش نییە و سەرلەبەر بایکۆتی دەکات.
لێرەدا کەمەبەست هەڵبژاردنەکانی رۆژی12/5/2018ی پەرلەمانی عێراقە،چەند جۆرێک دەنگدەر لە ئارادابون کە هەر جۆرەیان یەکێک لە ئەم ئامانجانەی هەبوو:
ــ هەڵبژاردنی پەسەندێک لەنێو پەسەندەکاندا ـ شیاوێک لە نێو شیاوەکاندا(لە کۆمەڵگەی کوردەواریی وکۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا، ئەمەیان فت)
ــ هەڵبژاردنی پەسەندێک لە نێو ناپەسەندەکاندا ـ شیاوێک لەنێو نەشیاوەکاندا.(لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا، ئەمەیان بەرچاوترین هەڵبژاردنە)
ــ هەڵبژاردنی ناپەسەندێک لە نێو ناپەسەندەکاندا ـ نەشیاوێک لەنێو نەشیاوەکاندا(لێرەدا دەنگدەر لەبەردەم دورێیانێکدایە،هاوبەشیی دەنگدانەکە نەکات و بایکۆتی دەکات، یا لەباری ناچارییەوە دەنگ دەدات) لێرەدا بەسەرهاتێکم بەبیردێتەوە،کۆمەڵێک فەقێی کورد لە گوندێک دەخوێنن، رۆژێک شوتییەکیان بۆ دەهێنن،ئەوانیش بڕیاردەدەن سەیرانێکی شوتی خواردن بکەن.مۆڵەت لە مامۆستایان وەردەگرن و دەچنە دەرەوەی گوندەکە و هەتا ماندو دەبن یاری کەوشەک و سنگەوباز ئاشەبەتەنورە و سێباز دەکەن، ئینجا شوتییەکە قاشقاش دەکەن و هەتا دەتوانن دیخون ئێنجا میزدەکەن بە توێکڵەکاندا. دەمەو ئێوارە مەیلیان دەچێتەوە سەر شوتی و دەچنەوە بەلای توێکڵەسورەکاندا و هەرئەوەندەی یەکێکیان دەڵێت ئەم توێکلە میزی بەرنەکەوتووە،ئەوانی دیکەش هەریەکەو توێکڵێکی مەیلەو سور هەڵدەگرێتەوە و دەڵێت ئەمەش بەرینەکەوتووە! لە ئەم هەڵبژاردنەشدا دەبینین ئەوانەی هیوایەکیان لەدڵدایە و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و گۆڕینی دەموچاوەکان وگۆڕانکارییەک لە سیستیمی بەڕێوەبردن و پرۆسەی سیاسیدا،هەوڵدەدەن لە نێوناپەسەندەکاندا پەسەندێک و لەنێو نەشیاوەکاندا کەسێکی شیاو بدۆزنەوە و دەنگ و متمانەی خۆیانی پێبدەن.ئەوەش لەبیرنەکەین دەنگدەرانێک هەن لەنێو گەندەڵ و گەندەڵکار و دز، وڵاتفرۆش،ناپاک و ئەنفالچی،کۆنەبەعسی یا کۆیلەی حیزب و ماستاوچی بەرپرسان وکاسەلێس و هەڵپەرست و خۆبژێنەکاندا بۆ نوێنەری خۆیان دەگەڕێن و دەنگیان پێدەدەن .
بەر لەوەی تەواوی ئەنجامەکانیش بەشێوەیەکی فەرمیی بڵاوبکرێتەوە دەتوانین پرۆسەی دەنگدانەکە و ئەنجامەکانی و نێوان دێڕەکانیش بخوێنینەوە:
پرۆسەکە:
ــ هیچ دەستگایەکی تایبەت یا چاودێرێکی سەرڕاست و بەوێژدان پرۆسەکە بە هەڵبژاردنێکی دروست نابینێت،بەڵکو بە سیناریۆیەکی گاڵتەجاڕیی دەبینێت کە دەسەڵات نەک ئەمجارە بەڵکو لە یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە لە1992دا قەشمەری بە گەل دەکات.پرۆسەیەک هەرلەسەرەتاوە و لە قۆناغی بانگەشەکردنەوە پۆخڵ و چەپەڵ و رەش و گوماناوی لە دەرەوە و ناوەوەی بنکەکانی دەنگدان،ئینجا پێشێلکاریی و دەستتێوەردانی زەق لەکاتی دەنگداندا و دواتریش فڕانفڕانی ێەدەها سنوقی دەنگەکان ولە کۆتاییشدا گزیوفزی تەکنیکیی لە ئامێرەکاندا.. بەتەنها لایەنە باڵادەستەکانی عێراق و هەرێم بەرپرس نین،چەندین لایەنی دەرەکیی وەک ئێران و ئەمەریکا دەستیان تێدا هەیەو ئەوەی دەیانویست کەم و زۆر کردیان، زۆربەی پێشبینییەکانیش کە ئاژانس و رۆژنامە بیانییەکان بڵاویان دەکردەوە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان راست دەرچون،هەربۆنمونە وتیان (کوردەکان) بەهەرهەمولایەنەکانیانەوە شەێت60کورسی وەردەگرێت.جگە لەپارتی و یەکێتی هەرهەمو لایەنەکانی دیکەو سەربەخۆکانیش پرۆسەکە بەگاڵتەجاڕیی و بگرە بە تیرۆرکردنی هەڵبژاردنەکە ئەژماردەکەن. لێرەوە تیرۆرپەلوپۆ دەهاوێت و لقێکی دیکەشی لێبووەوە!!
ئەنجامەکان
ــ لایەنە دەسەڵاتدارەکان لە عێراق و لە هەرێم، بەشی خۆیان بەزیادەوەبرد و لایەنەکانی دیکەیان بێبەش کرد.لیستەکانی شیعە لە عێراق و پارتی و یەکێتیش لە هەرێم (پارتی لە هەولێر و دهۆک و یەکێتیش لە سلێمانی وکەرکوک و هەڵەبجە بەدوای یەکتردا زۆرینەی دەنگەکانیان کۆکردۆتەوە)
ــ دەنگدەرانی عەرەب کەمتر لە کورد باوەڕیان بە هەڵبژاردنەکە هەبو،عەرەب بە رێژەی%44 و کورد بەرێژەی%50 بەشداری دەنگدانیان کرد.
ــ بەرەی شیعە سەرکەوتوانە بەچەندین لیست دابەزین و زۆربەی دەنگەکانی دەنگدەرانی شیعەیان کۆکردەوە و ئێستا سەرقاڵی پێکەوەنانی بەرەیەکی یەکگرتون لە لیستە براوەکانی خۆیان، موقتەدا ێەدر و نوری مالیکی وحەیدەر عیبادیی وهادی عامریی بۆ پێکهێنانی حکومەت بێئەوەی پێویستیان بە کورد و سوننە هەبێت و دەنگ ورەنگێکی کاراو ئەکتیڤ بۆ(بێگانە) کزولاواز دەکەن و سیستمی حوکمڕانی عێراق لە سیستمی پێکهاتن وبرابەشی یەوە دەکەن بە سیستمی زۆرینەو کەمینە و مسۆگەرکردنی قۆرخکردنی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ شیعە.
ئێران نەیتوانی کاندیدە بەهێزەکەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کە هادی عامری سەرۆکی حەشدی شەعبی یە بەسەر حەیدەر عەبادی دا سەربخات،بەڵکو وەک سوپرایسێک لیستی (سائیرون) بەسەرۆکایەتی موقتەدا ێەدر پلەی یەکەمی گرتووە و لەپێش لیستی(نەێر)بەسەرۆکایەتی حەیدەر عیبادیی و لیستی دەوڵەتی یاسا وەیە بەسەرۆکایەتی نوری مالیکیی وتورکیای سوڵتان ئەردۆگان مایەپوچ بو،تورکمانەکان کە وەک بۆقەکە خۆیان ئاوساندبو،بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە چوارپێنج ملیۆنن،نەک کورسییەک،تەپڵەکێکیشیان دەست نەکەوت و هەردولایەنە ئیسلامییەکەش، یەکگرتو، کۆمەڵ لە تورکمانەکان باشتر نەبون.(هەرچەندە یەکگرتو لە بادینان لەدوای پارتی یەوە زۆرینەی دەنگەکانی بەرکەوتووە)
پرسیارە گرنگەکە لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ لایەنەکانی کورد پلانی چیە و باری کەوتوی کورد چۆن راستدەکەنەوە و سنورێک بۆ پاشەکشە و بیهیوایی دادەنێن؟ بەڵام جەماوەر بەگشتیی دڵنیایە لەوەی ئەوان لەو پەڕی باڵادەستیدا لە بەغدا نەیانتوانی مادەی 140 جێبەجێ بکەن، ئیستا بە ئەم کزی و لاوازییەو لەدەستدانی کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی سنوری هەرێم دەتوانن چی بکەن؟ ئاخۆ پارتی کە بانگەشەیەکی شەرمنانەی جاڕدانی سەربەخۆیی لەزاری رۆژ نوری شاوەیس راگەیاند ئەگەر حکومەتی نوێی عێراق هەرهەمو مافە دەستورییەکانی کورد زامن نەکات چ جۆرە پلان و دیپلۆماتیککارییەکەو چ ماڵوێرانییەکی دیکەی بەدواوەیە.
سەیروسەمەرەکان:
ــ ئەمەریکا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی بە متمانە پێکراو وەسف کرد!
ــ نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە ئەنجامەکان سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ عێراق!
ــ مەسعود بارزانیش دەڵێت دەبوایە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەکاریی باشتری بکردایە و بۆ رەواندنەوەی گومانەکانیش دەنگەکانی هەرێم دەستژمێر بکرێن.
ــ کاندید هەیە ئەوەندە دڵنیا بووە لەوەی کە لەلیستی براوەکاندایە، نەچووە بۆ دەنگدان !
ــ ئەو بنکەیەی دکتۆر بەرهەم ێاڵح دەنگی تێدا داوە، بێگومان نوێنەرێکی لیستەکەی و چەند چاودێرێکیشیان هەر لەو بنکەیە دەنگیان داوە،بەڵام لیستەکەیان(لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی) لەو بنکەیەدا هیچ دەنگێکی بۆ تۆمارنەکراوە!
ــ ئاغای هاک، بەهەڵە کلیک لەسەر حەویجە دەکات وادەزانێت حەلەبجە یە و لە ئەنجامدا یەکێتی زۆرترین دەنگی لە حەویجە بۆ تۆمارکراوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست