کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕی ئەوجارشەڕی ناوخۆی نییە، شەڕی رزگارییە

Sunday, 13/05/2018, 16:12


هەڵبژاردنەکانی رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ ئەوەندی دیکە رخساری دزێوی دەسەڵاتدارانی کورد لە باشووری کوردستان چەپەڵترکرد. بەرۆژی رووناک پێمان دەڵێن: بخوازن یانژی نەخوازن ئێمە دەمێنینەوە ودەست لە دزی فزیونۆکەرایەتی دەگیرکاران هەڵ ناگرین!لە هیچ کوێی ئەو دونیایەدا سیاسەت ئاوا نامەشێ. بەئاشکرا خەڵكی باشووری کوردستان وەک دیل ویەخسیر مامڵەی دەگەڵ دەکرێ.
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە رۆژی روون خاک وخەڵکی باشووریان بە دوژمنی کورد فرۆشتووە.ئەوکەسانەش کە لە سەرناوی پێشمەرگە/ فسمەرگە/ چەکیان بۆ ئەو دەسەڵاتە دە شان کردوە لەجیاتی ئەو جۆرە پێشمەرگەیاتیە راستەڕاست گەووادی بکەن چاکترە.چون ئەوانە چەکداروبەکرێگیراوی ئەو دەسەڵاتن کە بۆ مووچەی مانگانە وبژیوێکی سەرشۆڕانە خەریکن هاووڵاتی خۆیان تووشی شەڕێکی مەزنتر لە شەڕی ناوخۆیی دەکەن.
چارە چییە؟ نە بە هەڵبژاردن، نە بە قسە، نە بە سیاسەت، ئەودەسەڵاتە لاناچێ.ساختە کاریی دوێنێ بە ئاشکرا کراوە.ئەوەی دەمێنێتەوە هەڵویستی بەغدایە کە گوێی دەچەنگ کۆماری ئیسلایدایە.بە هیچ جۆرێک ڕیگانادەن بنەماڵەی توون بەتوونی تاڵەبانی وەلابنرێن، هۆیەکان زۆرن بەڵام هۆی گرینگ کەمپی زڕگوێزەڵەیە کە سەرشۆڕەکانی کۆمەڵەکان تێدا تەختەپەین کراون.
بۆ بنەماڵەی گۆڕبە گۆڕی بارزانیش پرسی فرۆشی خاک وژێرخانی ئابوریی وڵاتە بە تورکەکان وپرسی سەرەکی وێش هەڵگیرساندنی شەڕ دژی پاڕتی کرێکارانی کوردستانە کە تا ئێڕە ئەو پیلانە سەری نەگرتووە.پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێڕاق بۆ ئامریکاو ئورووپیەکان لە هەر بابەت گرینگترە. بۆیە پیرۆزبایی لە ٤٤لە سەتای دەنگدەرانی خەڵكی عێڕاق دەکە بە باشووری کوردستانیشەوە!ئەدی ٥٦ لە سەتای دەنگدەرەکانی دیکە بۆ کوێ هەڵفریون؟ ئەگەر قەرار بێ دەنگدانی باشووری کوردستان هەڵبوەشێتەوە دەبێ هی تەواوی عێڕاقیش بچێتە ژێر پرسیار؟
شەوی رابوردوو چەتەکانی سەر بە بە باڵێک لە یەکێتی بێ نیشتمانی خەریک بووئاڵٶزیەکی زۆر مەزن دروست بکەن. زووکۆتایی پێهات. بەڵام ئەوە کۆتایی نییە.چون جگە لە فسمەرگەکانی سەر بە بارزانی وتاڵەبانی کە چەکی خوێڕێگەریان لە سەر ناوی پێشمەرگە دەشان کردوە، خەڵکانێکی گەنج وپیریش بە ژن وپیاولە ناو ماڵەکانیاندا چەکیان هەیە.
فسمەرگەی دەسەڵات ئاوا بیر نەکاتەوە کە شەڕی ئەو جاری سەر خاکی باشووری کوردستان شەڕی دوو دەسەڵاتی زەردوسەوزە.ئەو شەڕە دژی ئەو جاشمەرگانەش دەبێ کە تفەنگیان بۆ دزوجەردەی سەر بەو دووبنەماڵەیە هەڵگرتووە.لە هەردووکلا خزم وکەسوکاریان سەر بە حیزبەکانی خۆفرۆشی دەسەڵاتە. چەکدانانی ئەو فسمەرگانەی کە هی بارزانی وتاڵەبانین خزمەتێکی مەزن بۆزووتررزگار بون لە دەست ئەو جووت دەسەڵاتە. هەڵبژاردنی بەرەی خەڵكی ئەرکێکی نیشتمانی وکوردخوازانەیە.
" رێکار چاری سەری چییە؟"
خەڵک بە بێ شەرم دەبێ دەست بداتە چەک. هاوکات بە شیوەیەکی رێکخستنی وڕیک وپێک. با جلی پێشمەرگایەتیان دەبەردا نەبێ. ئەگەر قەرار بێ خەڵک هەرئاوا برسیو تینووبێکارو بێداهاتوو بمێننەوە با ژیانی خۆیان ومنداڵەکانیان چیدی نەبێتە بزوتی دەستی ئەو دزانە وئاوری تێىەر نەبێ.راگەیاندنی ئاگاداریەک بۆ تەواوی چەکدارەکانی حیزبی لە لایان رێکخستنەکانی خاوەن چەکی رزگاریی پێویستە. یان بەرەی خەڵک هەڵبژێرن، یان بەرەی مافیای ٢٧ ساڵەی ئەو دەسەڵاتە.
سەرەتا دەبێ لە ماڵی بەرپرس وکادری باڵا و فەماندە هێز وسەری رەش وبنەماڵەی تاڵەبانی دەست پێبکرێ.هەرکەس خۆی رادەستکرد ناکەوێتە بەر رقی پیرۆزی رزگاریدەرانی کورد. هەر کەس بوو بە داردەستی دەسەڵات ونۆکەری داگیرکار دادگای خەڵک سزای بۆ دیاری دەکا.ئەوانەی ئەوچەند ساڵە داردەسەتی ئەودزانە بون بۆ بڕیک مووچەی مانگانە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە دەبێ بێنە ریزی خەڵكی تووڕەوزوڵم لێکراو.
بنەماڵەی بارزانی چەند چین وتوێژی کوردیان لە ماوەی ٧٢ ساڵی رابوردوودا فیدای مانەوەیان خۆیان کردوە؟ بنەماڵەی تاڵەبانی چەند چین وتوێژ، دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند چین وتوێژ؟ئەوانە تاکەی درێژە بەو سیاسەتە دەدەن.؟بابەتی ئەو وتارە رەنگە بە دڵی زۆر کەسان نەبێ. رەنگە بڵێن بۆ خۆی لە وڵاتێکی ئارام دانیشتووە. ئەو قسانە راستن، بەڵام ئێمەی هەندەرانیش بە تایبەت من باسی خۆم دەکەم ،ژیان بۆ من وەک زەهر دەچی. بارودۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتییەکانم لە کوردستان بۆ من وەک خۆرەی لێهاتووە کە هێدی هێدی تان وپۆی ژیانم دەخوا.قسەکانم بە دڵی زۆر کەس نابێ، بەڵام رادەبڕێن ونووسین لێرە ئازادە. منیش بە شی خۆم ناسۆرم لەچەنگ سیاسەتی هەڵەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چێژتووە. زۆر باس دەزانم ئەگەر لە ئێڕان ئاڵوگۆڕێک بێتە پێش، رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستانی خراتر لێ بە سەردێ. چون ئەو حێزبانەی وێش هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریان لە باراندا نییە.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە