کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیبراهیم جەعفەری، هیوامان ئەوەیە کە حکومەتی زۆرینە لە عیراق دەست بە کار بێت

Saturday, 12/05/2018, 11:05


 ئەمڕۆ، ئیبراهیم جەعفەری لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لە بنکەیەکی دەنگداندا رایگەیاند ئەو هەموو کاتێک هیوای ئەوە بووە کە حکومەتی زۆرینە لە عیراق دەست بەکار بێت نەک حکومەت لەسەر بنەمای "تەوافق"!
شایەنی باسە زۆربەی سەرانی پارتە عەرەبییەکان بە تایبەتی سەرانی پارت شیعیەکانی وەک مالکی و عەبادیش پەیتا پەیتا لە هەموو چاوپێکەوتنێکدا دووپاتی دەکەنەو کە ئەوان بڕوایان بە حکومەت و سیاسەتی "تەوافق" نییە و  دەبێت هەوڵبدرێت دەسەڵاتی زۆرینە لە عیراق باڵا دەست بێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرانی پارتە کوردییەکان ڕایدەگەیەنن کە دوای ئەو هەڵبژاردنەش کە ئیستا لە پرۆسە دایە، لە عیراق  حکومەتی "تەوافق" دەست بەکار دەبێت کە لە بەرژەوەندیی میللەتی کوردە و مسۆگەری مافە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانە، کە هەموو پێکهاتە عیراقییەکان لەو جۆرە سیستەمەدا دەتوانن مافەکانیان بە دەست بهێنن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە