کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نائومێدبوونی پارتی لە بەرەى ئەمریکا

Wednesday, 09/05/2018, 14:27


هەنگاوەکانی پارتی لە دووساڵی رابردوودا هێندە کاردانەوە بووە بەرانبەر فەرامۆشکردنی لەلایەن ئەوروپا و (بەریتانیا بە تایبەت) و ئەمریکا وەک خاوەن شتراتیژ لە ناوچەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نیو هێندە کاری جدی و بە بەرنامە نەبووە، نە لە پێناوى خۆی وەک حزبێکی خاوەن نفوس و پاوانکار، نە بۆ بەرژەوەندییەکی نیشتمانی-نەتەوەیی. یەکێتی نیشتمانیی کە زۆر جار بەرژەوەندی بازاڕ و ئابوورى و پشکداری لە دۆسییەکانی نەوتدا ناچاری کردووە سەرکزی بەردەم خواستەکانی پارتی بێت، لەگەڵ رووداوەکانی 31 ى ئابدا بە تەواوى بۆ بەرەى ئێرانی یەکلایی بووەوە، (تەنانەت ئەو باڵ و بزاڤ و هێزانەشی کە تا ئێستا لێی ترازاون هەر مەحکومی ئەو پەیماننامەیە بوون کە لە سەیرانبەن بۆ ئێرانیان واژوو کردووە). بۆیە تا ئێستاش سلێمانی و هەر ناوچەیەکی تر کە رەوتە سەوزەکەی پێشتر تێیدا باڵادەست بوون بە ناوچەى هەیمەنەى ئێران دەزانرێ. پارتی کە مەترسی ئێران هەمیشە لەسەرى بووە سەرباری دژایەتی کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە پێناو خواستی تورکیا لەلایەک و ئەمریکا و رۆژئاوا لەلایەکی تر، ئێستا لە دۆخی نائومێدی و هەست کردن بە تەنیامانەوەى، بەدوور نازانرێ کە لە هەوڵی نزیک بوونەوەیە لە بەرەى ئێرانی و لەو رووەشەوە ئێران بۆ هەڵگرتنى بەربەستەکانی بەردەمی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە. ریفراندۆم، کە بۆ پرسی دەوڵەت هێنرایە کایەوە، هێندە خەونی دەوڵەتێکی رەیعی بوو بۆ مانەوەى هەیمەنەى پارتی، هێندە وەک کارتێکی نەتەوەیی رانەکێشرا، بۆیە سەرئەنجامەکانیشى بۆ ئەمڕۆ ناپوخت و نادیدەگرتنى مەترسییەکانی دواترى پێوە دیار بووە، تەنانەت گرێبەستی لایەنی کوردى لەسەر نەوتى کەرکوک بۆ کۆمپانیاى روزنەفت و چوونی نێچیرڤان و قوباد بەو پەلەپروزێیە بۆ روسیا لە روانگەى نائومێدییان لە ئەمریکا سەرچاوەى گرت، تا کێشمەکێشی سیاسیی گەورەتر بکەن و ئەو مەترسییەش بە بایەخ وەرنەگیرا کە بەریتانیا خۆى بە خاوەنى ئەو سەرچاوە وزەییانە دەزانێت کە لە عێراق و بە تایبەتیش لە کەرکوکدا هەیە کە بە دیدی راستى سیاسیی ئێستاش ئینتیداب لەژێر پەردەوە بەردەوامی هەیە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە