بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


ساتیرە رەخنە: مەسعود و حەمە لە پایزدا

Sunday, 06/05/2018, 20:29


ئەم وێنەیە دروستکراوە، مەسعود و حەمەی حاجی مەحمود لە دوو شوێن و کاتی جیاوازدا هێنراوە و خراوەتە نێو پایزێکی گەڵاهەڵوەرین، کە دوای ریفراندۆمەکە، مەسعود لە خەمۆکی هەڵوەریندایە، کە دڵی هەموومانی بەوە خۆش کرد، کە وەکو مرۆڤێک، خەم دایدەگرێت، نەک بۆ دروستنەبوونی دەوڵەتی کوردیی، بەڵکو بۆ ئەو هەموو درۆ و قسە و پەیمانانەی کە بەردەوام لە دەمی دەهاتنە خوارێ، ناخۆشییەکەی بۆ منیش لەوەدایە، کە لەم وێنەیەوە لەگەڵای وەریوی پایز دەڕوانم، عەبدوڵڵا گۆرانی شاعیر دەبێتە میوانی خەیاڵەکانم و دەڵێم: بریا گۆران لێرە بوایە، دیسان بۆ فەرشی ڕاخراوی گەڵاکان هۆنراوەیەکی دیکەی بنوسیایەتەوە
ئەگەر ئەم وێنەیە راستبوایە ئەوسا دەمگوت: خۆشبەحاڵت عەبدوڵڵا گۆران، کە شیعرەکەی تۆیان ناشرین کرد  و ئابڕووی پایزیان برد.
 پایز، پایز بوکی قژزەرد
من مات و تۆ زیز
هەردوو هاودەرد 
زۆرجاران وێنەیەک بەقەدەر کتێبێک قسە هەڵدەگرێت.، ئەو وێنەیە دوو مرۆڤی ناشرینی گرتۆتە خۆی، هەردووکیان لە پایزی بێهیوایادا وەستاون و  بێهیوایی بە ئێمەی کورد دەدەن، دەیانەوێت پێمان بڵێن، ئێمەش وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگا، ژیان دەکەین، هەستمان هەیە و لە هەموو کەژی ساڵەکاندا بوونمان هەیە.
 ئەو وێنەیە، کە حەمەی حاجی مەحمود رۆڵی کەسێکی بچوک دەبینێت لە چاو مەسعوددا، مێژووی هەردووکیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و دەزارنێت کامیان لە چاو ئەویتریاندا بچووکە، وێنەکە راستیی نییە، لێ ئەوەی کە ئەم وێنەیەی وا لێکردووە ئەو دوانە پێکەوە نزیک بکاتەوە، مێژووی ریاکاریی و خیانەتی حەمەی حاجی مەحمودیشە کە لەو رۆژەوە لەو خائینە نزیک بۆتەوە، دەڵێیت لەسەر داوای من ئەمەی هێناوەتە بوون، تا پێیان بڵێم: خۆزگە مرۆڤ دەیتوانی تۆسقاڵێک شەرم لەخۆی بکات، کاتێک دوای ڕاپەڕین حسک و پارتی لە سلێمانی لێیان بووە شەڕ، حەمە پاش ماوەیەک چووە ئەورپاو، لەوێ لە مێدتێڤی هەرچی سوکایەتی بوو بە پارتی و مەسعودی کرد.
 هەرجارێک حەمەم دەبینی لەگەڵ مەسعود بەخۆی تفەنگێکی قەناسەوە ئەمووت، بێئافات بێت، ئەم کراسە شینە و قەناسە درێژە و نیتاقێکی قاوەی و چەند فیشەکدانێکی خوارو خێچ.وا بڕوا نەک حەمرین بەڵکو نیوەی بەغدادیش دەگیرێت.
 دەزانن چی لەهەمووی خۆشترە؟ ئێستاشی لەگەڵ بێت، ئەم کەسانە نایەن بڵێن ئێمە لە پڕۆژەی ڕیفراندۆم شکستمان هێنا و وانەبوو یان وا دەرنەچوو، کە ئێمە پلانمان بۆکردبوو بەهارمان هێنابوە چۆکان.
 ئێستا بۆمان دەرکەوت، پاڵەوانەکان شێوەیان لەوە ناچێت کە لەپەڕتوکە مێژووەکاندا دەیبینین.سەیرکەن ئەمانە ١٠٠ ساڵی تر کەس نازانێت مێژوو چۆن لێتان دەکەنە قارەمان، بەڵام کەس نایگێڕێتەوە کە نیشتمان کەوتە لێواری مەرگ بە بۆنەی ئەم شێرەوە کە خۆی لێببوە "ناپلیۆن پۆناپارت" مەیدانی جەنگێک کە لە دوری دەیان کیلۆمەترەوە بە دوربینی سەرداخراوەکەی لێی دەڕوانی، یان لەکەناڵی تەلەفیزۆنەوە سەیری قوربانییەکانی دەکرد خۆی بەباوکی هەموو قوربانیەک دەزانی، هێندە دڕندەی کۆنتڕۆڵ نەکراو لە دەرونی مەسعودایە کە گەلێک دەکاتە قوربانی خواستە خۆپەرستێکەی کە لە ڕابردودا کردبووی.
کاتێک لەم وێنە دروستکراوە ورد دەبیتەوە هەست دەکەیت کە ئێمە توشی چی بووین و چ بەڵایەک ڕێگەی پێگرتووین؟ ئەم بەشەرانە گەلێک ئاوا لێدەکەن تا کۆتایی بە ئەرکەکانیان بێنن. تۆبزانە مەسعودو حەمە بە وشەیەکیش باسی سوپای تورک و نیشتەجێبون کردنەوەی دەیان سەربازخانەی ئەو تورکە فاشیانە دەکەن؟ 
ئەم دوانە هاوشێوەی یەک نین بەڵام ئامانجی جودایان نییە، بۆیە وا ئاوێزانی یەک بوون، لەو چیایە حەمە هەمیشە خێزانەکەی لەگەڵدا بوو، من خۆم جارێک لە قەندیک دیمن، بەڵام لەوەتەی لە مەسعود نزیک بۆتەوە، خێزانەکەی وەک ژنەکەی مەسعود لەهیچ کونێکەوە دەرناکەوێت.بۆیە کورد دەڵێت دووگا لە دۆڵێکدابن، گەر ڕەنگی یەک نەگرن خوی یەک دەگرن.
 ژیان وایە کاتێک مرۆڤ لەهەموو توانایەک دادەماڵرێت، کە خۆی خاوەنی نەبووە، سەرئەنجام بەم شێوەیە دەر دەکەوێت، کە دوو پیرە پیاوی داماو خەون بە ڕوناکیەکەوە دەبینن لە سەر کەڵەکەبووی قوربانییەکان، بەڵام وێنە کەسی نەکردۆتە پاڵەوان و، کەسیش لەڕێگەی وێنەوە نابێتە خۆشەویست، گەر بەرگی هەژارانیش بپۆشن.
پیاوەکانی مەیدانی جەنگ دەڵێن "خوێن لە ئاو خەسترە " بەڵام لای ئەم دوو مالۆزە خوێن و ئاو لەیەک دەچن، بۆیە داوای لێبوردن ناکەن لە تاوانی خوێنەڕژاوەکان، لە کۆڵان و شەقامەکان کە لە سایەی ئەمانەوە دەڕژێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە