سواڵاندن
Sunday, 06/05/2018, 15:58
دسته‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ماوه‌ی (٢٧) ساڵی ڕابردوو هیچ نه‌ما نه‌یکه‌ن بۆ تێکدانی ڕه‌وشتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، ناگه‌ڕێینه‌وه پێش ڕاپه‌ڕین که چۆن تۆوی دووبه‌ره‌کی و دوژمنکاری و ناوچه‌گه‌ریان داچاند هه‌موو شتێکیان کرد به‌دوو.!
ته‌نها باسی دوای ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ین که (٢٧) ساڵه ئه‌مانه له ده‌سته‌ڵاتدان له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان هیچ نه‌ما نه‌یکه‌ن له ئه‌نجامدا شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌ک تێکچوه (٢٧) ساڵی تری ده‌وێ بۆ بنیاد نانه‌وه‌ی ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا خه‌ڵکیان فێری دزی و تاڵانیکرد، به‌شێوه‌یه‌ک ممتلکات و شریکات و مکائنه‌کانیان تاڵانکرد و ئاودیوی ئێرانیان کرد، ئه‌مه گه‌ر به‌دیوێک زیان به‌ر نیشتمان که‌وتبێ به‌دیوه‌که‌ی تر هاوڵاتیانی فێری دزی و گه‌نده‌ڵی کرد به‌شێوه‌یه‌ک ئێستاش پێیان وایه موڵکی گشتی حکومه‌ت خواردنی حه‌ڵاڵه، بۆیه‌ش دوای ئه‌وه له‌شه‌ڕی ناوخۆ بینیمان چه‌کداره چه‌ته‌کانی ئه‌و دوو حزبه چۆن ماڵ و موڵکی تایبه‌تی و گشتی تاڵان ده‌که‌ن له‌و پێناوه‌دا خۆیان ئه‌دا به‌کوشت له پێشبڕکێی تاڵانیدا ، بچوکترین نمونه تاڵان‌کردنی تورکمانه‌کانی هه‌ولێر بوو له‌لایه‌ن چه‌کدارانی پارتی که چۆن وه‌ک گورگی هار به‌ربوونه تاڵانی ماڵ و باره‌گاکانی به‌ره‌ی تورکمانی له هه‌ولێر،
دوای ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکیان دامه‌زراند به بندیوار و سه‌ر دیوار ته‌نها بۆ زیادکردنی ڕێژه‌ی ده‌نگی حزبه‌کانیان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سته‌ڵات گه‌ر به‌راورد بکرێت به ڕێژه‌ی مووچه‌خۆری فه‌رمی نیوه به‌نیوه زیاتر مووچه خۆری بندیواره نمونه‌شمان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه که له‌کۆی نزیکه‌ی (٤٠٠ ) هه‌زار پێشمه‌رگه (١٨٠) هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی فعلی ئاماده نیه ئه‌وه جگه له خانه‌نشینی نایاسایی فه‌رمانبه‌ری موفته‌خۆری ماڵه‌وه، ئه‌مه‌شیان به‌هه‌ردوو دیوه‌که‌ی زیانی هه‌یه گه‌ر جارێک به‌دیوێکدا نا عه‌داله‌تی و زیان گه‌یاندنبێ به داهاتی گشتی، به‌دیوه‌که‌ی تردا سه‌دان جار ته‌مه‌به‌ڵکردن و گه‌مژاندن و بێکار کردنی ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه گرنگه‌یه که پێویسته سود له وزه‌و توانایان وه‌ربگیرێ نه‌ک به‌شێکیان له چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی موفته‌ی مانگانه ته‌مبه‌ڵببێ به‌شه‌که‌ی تریش له خه‌فه‌تان ده‌ستی ڕه‌قبێ له‌کارکردن.!
له‌م کۆتاییانه‌ش که سیاسه‌تی برسیکردن ده‌ستی پێ‌کرد بودجه‌ی گشتی که‌وتۆته ده‌ستی حزب له‌ناو حزبیش له‌ده‌ستی سه‌رکرده‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌دایه، ئه‌وانیش به‌جۆرێک به‌کاری ده‌هێنن هاوڵاتیانی خۆیان فێری چاوچنۆکی پاڕانه‌وه و سواڵکردوه کاتێک که‌سێکی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌چێت بۆ سه‌ردانی ناوچه‌یه‌ک شارێک به‌تایبه‌تی کاتی هه‌ڵبژاردن ڕێکخستنه‌کانی حزبه‌که‌ی خه‌ڵکی ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌یانی فڵاندێت بۆخۆتان نوسراوێکی پێبده‌ن هاوکاریتان ده‌کات ئه‌مه ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵک کۆبکه‌نه‌وه به‌و ناوه وه‌ک چالاکی ئۆڕگانه‌که‌یان، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌مه‌شیان به هه‌ردوو دیوه‌که‌ی زیانی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، دیوی یه‌که‌م به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و نادادگه‌ریه، له دیوی دووه‌ما به‌کۆیله‌کردن و چاوچنۆکی و سواڵاندنی کۆمه‌ڵگایه که به‌جۆرێک په‌روه‌رده ده‌بێ هه‌رکه‌س بۆخۆی ئازابێ به‌شێوه‌یه‌کی ناته‌ندرست و نایاسای پاره په‌یدابکا، وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن کوڕه هه‌ر ئه‌یخۆن جا بۆ لێیان نه‌ستێنین تا لێیان بستێنین هه‌ر که‌مه، وه‌ک کورد گوته‌نی ( هه‌ر مویه‌ک له‌به‌راز ببێته‌وه ) به‌ڵام ئه‌و په‌نده‌ش له‌دیارده‌که ناشیرنتر و ناڕاستره بۆیه پێویسته به‌هه‌موومان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده‌یه ببینه‌وه تا زووه فریای ئه‌ودۆخه بکه‌وین ئه‌گه‌رنا به دوو (٢٧) ساڵی تریش ناتوانین ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بونیادبنێینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست