وه‌ڵامی "به‌ره‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن" بۆ خه‌ندان و هاوپه‌یمانی
Saturday, 05/05/2018, 23:12
ئێمە دەستەیەک "بەرەی بایکۆتی هەڵبژاردن"مان دامەزارندو داوامان لە هاوڵاتیان کردووە تا هەبوونی "سیستێمێکی هەڵبژاردنی باوەڕپێکراو" بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن.
ئەمەش لە ئەنجامی مێژوویەکی درێژ لە "بێمەرجیی جەماوەر لەسەر دەستەڵات"ەوە دێت کە رێگای خۆش کردووە بۆ دەستەڵات هەموو ناهەموارییەک به‌سه‌ر میلله‌تدا بهێنێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات بکه‌وێت.
ئەم بەرەیە ناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی. هەر کەسێک و هەر لایەنێک لەگەڵ بایکۆت بێت دەتوانێت لە جێگای خۆیەوە بەکار بێت. خاڵی بایکۆت ناوکییە بۆ بەشداران. "بەرەی بایکۆتی هەڵبژاردان" رێکخراو نییە، جوڵانەوەیە.
"خەندان" یەکێکە لە دەزگاکانی بەرهەم ساڵح. ناوبراو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی پێکهێناوه به ناوی "هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادوه‌ری." ده‌زگای "خه‌ندان" ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە بەم ناوە: "بۆ هەموو هاوڵاتیانی کوردستان". لە ئاگادارییەکەیدا دەنوسێت که "پارتی و یه‌کێتی گروپێکیان دروستکردووه به ناوی گروپی "بایکۆت" که له کۆمه‌ڵێک چالاکوانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و به‌ناو بێلایه‌ن پێکهاتووه ئه‌م گروپه له لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه له سلێمانی رادیۆیه‌کیان بۆ دانراوه به ناوی رادیۆی "بایکۆت"
درۆ دان دەشکێنێت
یەکەم، ئەم بەرەیەی ئێمە ناوی "بەرەی بایکۆتی هەڵبژاردن"ە نەک "بایکۆت".
دووەم، نە رادیۆی هەیە بە ناوی "بایکۆت" نە یەکێتی و پارتیش دروستیان کردووە. ئەم بەرەیە داوای بایکۆتکردنی "ریفراندۆم"یشی کرد کە بە "بەڵێ" و بە "نەخێر" سەرجەمی پارتەکان و کلکەکانیان جەماوەریان بۆ راپێچ کرد بۆ سەر سندوقی دەنگدان. ئەو کات ئەم بەرەیە بەیانی کرد کە ریفراندۆم نە بۆ سەربەخۆییە نە بۆ دەوڵەت، بەڵکو جوڵاندنی داشی کوردە بۆ گەلەکۆمەکێی وڵاتانی ناوچەکە له‌سه‌ر کورد.
که‌واته، به قسه‌ی "خه‌ندان" و خاوه‌نه‌که‌ی بێت، ده‌بێت ده‌سته‌یه‌ک هه‌بن بە ناوی "بایکۆت" که یه‌کێتی و پارتی دروستیان کردبن و رادیۆشیان هه‌بێت به ناوی "بایکۆت". ئه‌م ده‌سته‌یه ئێمه نین. کوان له کوێن با خه‌ندان بچێت له رادیۆکه‌یان قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکات بۆ ئه‌وه‌ی به درۆ دانیان نه‌شکێت.
له هه‌مان کاتدا ئێمه لێره‌دا وه‌کو "به‌ره‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن" به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که قسه ده‌رباره‌ی ئه‌و خاڵانه بکه‌ین که "خه‌ندان" ساکارانه به هه‌وای شه‌ڕه‌په‌ڕۆ ناوی بردوون:
یه‌که‌م، "خه‌ندان" ده‌نوسێت: "تکایه به هه‌موو تواناتان رووبه‌ڕوی ئه‌م پیلانه‌ی یه‌کێتی و پارتی ببنه‌وه.
" تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت.
"خه‌ندان" پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م تکایه بکات باشتر وایه ساخی بکاته‌وه که خۆی، "هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادوه‌ری" و به‌رهه‌م ساڵح که خاوه‌نی هه‌ردوکیانه پیلانی یه‌کێتی و پارتی نین. به‌رهه‌م ساڵح که خۆی وته‌نی قوتابی رێبازه‌که‌ی مامی گه‌وره‌یه‌تی نه‌ک مامی بچوک، به ناوی هاوپه‌یمانی و دادوه‌رییه‌وه خۆی کردووه به شه‌کر کۆمه‌ڵێکی تازه‌ی پێوه بنیشێت، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی هیچ هۆیه‌ک نییه بچێت بۆ ده‌نگدان رێگایه‌کی دی نه‌گرێت. وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هه‌م یه‌کێتی و هه‌م پارتی نه‌بێت؟
دووه‌م، "خه‌ندان" ده‌نوسێت: "پاش ئه‌وه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بۆیان ده‌رکه‌وتووه که هه‌موو رێگاکانیان لێ گیراوه و وه‌ک جاران ته‌زویرو ساخته‌کاریان بۆ ناکرێت، له ئێستادا پیلانێکیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سارد بکه‌نه‌وه له چوون بۆ ده‌نگدان.
" ده‌زگای "خه‌ندان" ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ر بخه‌ڵه‌تێنێت که ئه‌م جاره ته‌زویرو ساخته ناکرێن. به‌م ناڕاسته بە ناڕاستێکی دی ده‌پێچێته‌وه که گوایه پارتی و یه‌کێتی رێگاکانیان لێ گیراوه. وه‌کو ئه‌وه‌ی که خۆیان رێگایه‌کی قاچاخ نه‌بن بۆ ئه‌وان.
سێیەم، "خه‌ندان" ده‌نوسێت که پارتی و یه‌کێتی پیلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیی سارد بکه‌نه‌وه له چوون بۆ ده‌نگدان.
ئه‌مه راست نییه. لایتدانه له چاوی هاوڵاتیی. ئه‌و دوو پارته و هه‌موو پارته‌کانی تری ناو په‌ڕله‌مان نایانه‌وێت جه‌ماوه‌ر مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت شتێک هه‌ڵببژێرێت له ده‌ره‌وه‌ی بڕیای ئه‌وان بێت. جگه له‌مه بایکۆت ساردکردنه‌وه نییه. گه‌رمکردنه که جەماوەر وه‌کو مه‌ڕ جارێکی دی بێ مه‌رج نه‌چێته‌وه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان. بایکۆت ئیراده‌و هوشیارییه. بایکۆت ته‌واو جیاوازه له ساردبوونه‌وه، هه‌ڵوێسته.
چواره‌م، "خه‌ندان" ده‌نوسێت که: "یه‌کێتی و پارتی باش ده‌زانن که هه‌موو ده‌نگه‌کانیان ده‌ڕوات بۆ به‌ره‌ی هێزه نوێ و چاکه‌خوازه‌کان و دوچاری شکستێکی ئابڕوبه‌ر ده‌بنه‌وه.
" ماشه‌ڵا له‌م کۆنهنوێ و خوارخوازانه! ئه‌مانه بۆ ئه‌وه دروست کراون که ئه‌وان که‌وتن به‌مان خۆیان بگرنه‌وه. لای هه‌موو لایه‌ک روونه که ئه‌م به‌ره‌و هێزه کۆنانه به ناوی تازه‌وه، به‌شێکن له‌و پیسخۆریی و هۆکاری نه‌هامه‌تییه‌ی که باشوری تێکه‌وتووه. با ئه‌وان له پێشدا له به‌رده‌می دادگایه‌کدا باسی سامان و ده‌زگاکانیان بکه‌ن به چ پاره‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێن و سه‌رچاوه‌کانیان کوێن، ئنجا بێنه مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه.
پێنجه‌م، "خه‌ندان" ده‌نوسێت: "ئه‌م گروپه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به تایبه‌تی فه‌یسبوک به‌چڕی کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕپێبهێنن که چونیان سودی نیه و هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ و پێویسته بایکۆتی ده‌نگدان بکه‌ن."
لای هه‌موو لایه‌ک روونه که ده‌نگدان ته‌نها بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی ملکه‌چییه، ره‌واییدانه‌وه‌یه به‌و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی که کۆمه‌ڵگایان به‌م رۆژه گه‌یاندووه، پشتگیریی و به‌رده‌وامدانه به ناهه‌مواریی و قه‌یرانه‌کان. ئه‌و که‌سه‌ش که ده‌چێت بۆ ده‌نگدان ئه‌وه‌نده نه‌فام نییه پێی وابێت به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان گۆڕانکاریی ده‌کرێت.
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌نگ ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگ ده‌دات که راگری ئه‌و سیستێمی ده‌سته‌ڵاتدارییه‌یه که به هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کان رایانگرتووه.
بایکۆت چییە؟
بایکۆت هه‌ڵوێسته.
بایکۆت ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌ڵبژاردنه. هه‌ڵبژاردنێک که هاوڵاتیی تیایدا هه‌موو مافێک ده‌خاته ده‌ستی ژماره‌یه‌ک ده‌سته‌ڵاتداری بێ متمانه‌وه له پێناوی تیاچوون و کۆیله‌یه‌تیی خۆیدا. بۆیه ئێمه لێره‌وه داوا له جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ینه‌وه:
هه‌ڵوێست بگرن له‌و هه‌موو خراپه‌کارییه‌ی به‌رامبه‌رتان کراوه! بڕواتان به خۆتان هه‌بێت که ته‌نها به ئیراده‌ی خۆتان ژیانتان ده‌گۆڕن. ملتان له په‌تی ژماره‌یه‌ک سهوداکارو بازرگانی جه‌نگ ده‌ربهێنن! مه‌بن به به‌رده‌باز بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ژماره‌یه‌ک هه‌لپه‌رست!
ده‌نگ بده‌یت به هه‌ر پارتێک ده‌نگ ده‌ده‌یت به هه‌موویان!
رێگای بایکۆت رێگای ئازادییه.
به‌ره‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن
05/05/2018
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست