جیاوازیی سیستانی ودەسەڵاتدارانی کورد لە باشوور
Saturday, 05/05/2018, 20:27
سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی وڵاتی عێڕاق لە پەیامێکدا رایگەیاندوە لە رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگ مەدەن بە کەسانی گەندەڵ ودز.بێ گومان مەبەستی سیستانی تەنیا عەڕەبی شیعەوسووننە نییە. سیستانیەکان وڵاتی عێڕاق بە موڵکی عەڕب دەزانن وپێیان وایە دین وئایین دەتوانێ گەلانی عێڕاق لە ژێڕئاڵای ئیسلامدا کۆبکاتەوە.تێڕوانینی
سیستانی بۆ مافی مرۆف وئازادی لە دەریچە وچاویلکەی ئیسلامەوە دێتن بەوواتایە هەموو ئوومەتی ئیسلامین بە نەتەوەی کوردیشەوە لە باشووری کوردستان هیچ جیاوازیەکان نییە وئیسلام دینی یەکسانی وبەرابەرییە.
من قەت کارم بە وە نییە کە سیستانییەکان چۆن دەفکرن، چۆن دەژین، چییان بۆ کورد کردوە،لە داهاتوودا چی بۆ کێشەی کورد دەکەن. ئەوە پرس گرێکی من نییە. بەڵام قسەی حەق وراست وبوێڕانە هەر کەس بیکا بە باشێ دەبینم. من لە سەر ئەو باوەڕەم کە دووژمنێک من بە چاوی ئەقڵ دەیبینم ودەیناسم، پێم بەشترە لەو سەرکردەیەی کە لە سەر ناوی شەهید وئاڵاو پێشمەرگەوخاک وهەستی درۆزنانەی کوردانە بازەرگانی بە نیشتمان ووڵاتی کورد دەکا. دووژمنی ئاشکرام پێ لە سەرکردەی شآراوە ودرۆزن پێ باشترە.
دووژمنی ئاشکرا پێت دەڵێ: دەبێ خۆت ئامادە بکەی تا بتوانی خۆت بپارێزێ. بەڵام سەرکردەی خەیانەتکاری کورد لە ژێر پەردەی کورد بون ورزگایدەر ئەوە ساڵهای جگە لە خۆفرۆشی چی لە دەست نەهاتووە.سیستانییەکان هیچ خێروبێرێکیان بۆ دۆزی کورد لێ هەڵناوەرێ و کۆمەڵگای وشیاریش نابێ چاوەڕوانی ئەو کەسانە بێ تا رزگاریان بکا.
ئەو رۆژانە منداڵەکانی جەلال تاڵەبانی وبارزانی شآر بە شآر دەگەڕێن تا دەنگی پێویست بۆ خۆیان کۆ بکەنەوە. لە ماوەی ٤ ساڵی رابوردوودا خەڵكی گەیشتۆتە ئەو پەڕی ناڕەزایەتی وگوزەرانێکی تاڵ ودژوار! من نازانم سیاسەت لە باشوری کوردستان بەرەو کام ئاقار هەنگاو دەنێ؟ ئایا ئەوەی دەسەڵات وخەڵكی دەیکەن ناوی سیاسەتە؟ بەرآستی شەرم لە خۆم دەکەم کاتێک قوباد تاڵەبانی ونێچێروان بارزانی بۆ خەڵكی قسە دەکەن ،ئەو خەڵکە بۆ لە دەوریان کۆ دەبنەوە؟
سیستانی هەرگیز ناتوانێ ببێتە دۆست وخەمخۆری کورد، ئەو دەفکری دین وئایین ورێکاری هزری خۆیدایە.هیچکات نابێ گازەندی لێ بکرێ.بەڵام خاڵی جیاوازی سیاستانی و دەسەڵاتێک کە ٢٧ ساڵە خوێنی کورد دەڕێژن لەوەدایە: سیستانی کۆلەکە مەلا بە ڕاشکاوی دەڵێ: دەنگ مەدەن بە گەندەڵكارودزوفەشەل. بەڵام دەسەڵاتی بەرواڵەت رزگاریدەری کورد بە ئاشکرا بە کورد دەڵێ: دەنگ بدەن بە کەسانی دزوگەندەڵ وفەشەل! ئەوەیە جیاوازیی نێوان نەیارو کوردو دەسەڵاتی بەڕواڵەت رزگاریدەری کورد.بارزانی دەوێرێ بێتە سەر شاشەی مێدیاکان وبڵێ: من رازی نیم دەنگ بدەنە کەسانی گەندەڵ ودزوخایین؟ بێ گومان ئەو ترسنۆکە قەت بەر لەو قسەیەش ناکاتەوە. بنەماڵەی تاڵەبانی دەوێرن بڵێن : دەنگ مەدەن بە کەسانی گەندەڵ وخاک فرۆش؟
تێبینی:
بۆ خوێنەری دوورناس، من مەبەستم تاریف کردن لە سیستانی نییە.کەس خراپ تێنەگا. کووتنێکی بە ناوبانگ هەیە دەڵێ: دووژمنی زانا لە سەر دەستت دادەنێ، بەڵام دۆستی نەزان لە عەرزت دەداو پشتت دەشکێنێ! ئەو دۆستە نەزانە دەسەڵاتی خۆفرۆشی باشووری کوردستانە. من لە سەر ئەو باوەڕەم تا بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ودێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێکاری سیاسەتدا بن کورد زۆر درنگ دەگاتە ئامانجەکانی خۆی.
جەعفەر کەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست