کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرشوبڵاوی حیزبە کلاسیکییەکانی ئێمە و هەڵەکانیان لە ناوچە دابڕێنراوەکاندا

Thursday, 03/05/2018, 21:41


بەداخەوە، پێش رووداوەکانی ١٦ ی دەی ٢٠١٧ یش، جگە لە پیشاندانی رووکەشی میوانداری نێوان سەرانی مەڵبەندو لق و مەکۆ و بارەگاکانی تری حیزبە کوردییەکان،دەنا لە هیچ بوارێکی تردا، نە لە بواری هەڵوێستی تەکتیکی و ستراتیجی سیاسی، نە لە کارو خزمەتی کۆمەڵایەتی، نە لە ئاراستەکردنی پەروردە و خوێندن، نە چالاکی هەنەری و وەرزشی و نە لە بۆنە رۆشنبیرییەکان، هەروەها نە لە ئەرکی حکومی و ئیداری پارێزگاکاندا،حیزبەکانی ئێمە چ لە هەرێم و چ لە کەرکوکو ناوچە دابڕێنراوەکاندا،یەکهەڵوێستییان پەیڕەو نەکردو نەکردو نە کرد. هەڵبەتە ئەگەر سلبیاتیئەو پەرشوبلاوییە لە جومگەکانی هەرێمدا بە رێژەی ٧٠٪ بووبن،ئەوا بێشک لە کەرکوک و ناوچەکانی تردا دا لە سەرووی لە ٩٥٪ بوون.!
بەداخەوە، بە پێچەوانەی بەرەی تورکمانی – کە لەوانەیە کەمترین خوێنەری کورد بزانێت کە  بەرەی تورکمانی یەک حیزب نییە و بەڵکو پێکهاتەی حەوت حیزب و لایەن و چەندین کەسایەتی تورکمانییە.  بەڵام لە زۆربەی بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بواری بچووککردنەوەی دەسەڵات و کاریگەری کورد، بە یەک ناو و بە یەک دەنگ هەڵوێست وەردەگرن.
نا یەکهەڵوێستی  حیزبە کلاسیکیەکان و دەسەڵاتەکانی ئێمەی کورد لە کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکاندا،لە هەر هەموو ئەم بوارانەی خوارەوە، زەق و بەرچاوبوون و بۆیە ئاکامەکان، ئەم رۆچوونە بوون کە ئێستا شۆکی بۆ بیروبۆچوونی خۆمان و دۆشداماوی بۆ هەڵوێستەی تاکەکانی نەتەوەکەمان دروستکردووە  :

١- لە نا شەفافیەتی سەرجەمی ئەو داهاتانەی هاوپەیوەندن بە کێڵگەکانی نەوت و گاز و پەردەپۆشی لە داهاتەکانی تری وەك باج و کۆمرگ و هاوشیوەکانیان. 
٢ – لە پشتگوێ خستنی مەسەلەی دانانی سەنگ و یەکسانی لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشەسەندن و مۆدرێنەرکردنی شارو شارۆچکەکانی ئەو ناوچانە، بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە گوایە ویستوویانە هەولێر و یا شوێنێکی تری هەرێم وەك دوبەی لێ بکەن!
٣ – لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەو خوێندنی کوردی و لە قوتابخانەکان و لە ساندیکاکانی مامۆستایاندا،هەروەها لە خەستکردنی حیزبایەتی لە ناو ساندیکا جۆربەجۆرەکانی مامۆستایان.   
٤ – لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و خەستەخانەکان و کۆمەڵەو ساندیکاکانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیدا. وە پشتگوێ خستنی مەسەلەی هەوڵدانی جدی چ بەرەو حکومەتی بەغدا و چ بەرەو حکومەتی هەرێم لە نەوژەنکردنی ئەم سەکتەرە گرنگەی خزمتی هاووڵاتیان. 
٥ – لەکارو کردەکانی شارداری و  شارەوانیەکانەدا. 
٦ – لە دامەزراندن یا دەستنیشانکردنی قائیمقام و مودیر ناحیەکاندا، وە گوێدان بە ئەسبەقیەتی حیزبی، یا نزیکی لە بەرپرسانی حیزبەکان، لە بری تواناو پسپۆری و شارەزایی ئەو کەسانەی لەو پلەو پایانەدا دەستنیشان دەکران. 
٧ – لەسەرجەمی کار و کردەکانی سەندیکایی و رێکخراوەی بەناو مەدەنی دا. وە نەبوونی هیچ جۆرە چاودێری و بەدواچوونێك لە زەرورەت و نا زەرورەتی هەبوونی ئەو سەندیکاو رێکخراوانە. 
٨ – لە کۆمەک و پشتیوانیکردنی هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی و لاواندا،  
٩ – لە چۆنیەتی و چەندایەتی دابەشکردنی بەڕێوەبەرایەتی سەرجەمی دائیرەکاندا، بەتایبەتی لە مەڵبەندەکانی پۆلیس و پۆلیسخانەکان،لە دائیرە خزمەتگوزارییەکانی نەوت و ئاو و کارەبادا، 
١٠ – لە چۆنیەتی دابەشکردنی نا یاسایی باخ و ئەرزەو قۆڕخکردنی ناوچە گرنگەکانی ناو شار و شارۆچکەکان،
١١ – لە دوبارەکردنەوەی رەوت و هەڵسوکەتی رژێمی بەعس، لە هەڕەمەکیەتی ئەو پرۆژانەی جاروبار لە دوو لایەنی حکومەتی هەرێمەوە،بە ناوی ئەم سەرکردەو یا ئەویتریان لە شار و شارۆچکەکاندا جێبەجێ دەکران،

راستی و هەقیقەتی کار،ئەوەیە کە حیزبەکانی ئێمە تەنیا لە یەک خاڵدا یەکهەڵوێست بوون،ئەویش لە کاتی هەڵبژاردنەکان و لە دابەشکردنی پلەو پایەی وەزارەت و پارێزگارەکاندا ؛ بەداخەوە وا دەرئەکەوێت کە ئێستا،لەمەشدا هەر پەرشوبڵاوی هەڵبژێرن و ئیتر چش لەبو حیسابکردنی بەرژەوەندی گشتی کێشەی کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکان، چش لە  سوودمەندی یەکهەڵوێستی کورد،چش لە دۆڕاندنی هەر دەستکەوتێك کە بەری خوێنی دەیان هەزار شەهیدی رۆڵەکانی ئەم گەلی کورد بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە