په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی بنه‌ماله‌یی و خێله‌كییه
Thursday, 03/05/2018, 21:32
(ئه‌وه هی تۆیه ئه‌وی تر به ناهه‌ق ده‌یخوات)
هه‌رێمی كوردستان به خوێندنه‌وه‌ی زانسته سیاسیه‌كان هه‌رێمێكی ناموئه‌سه‌ساتیه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حیزبدایه‌و حیزبه‌كانی ده‌سه‌لاتیش به خێزان و خێل و بنه‌ماله كراوه. بێگومان حیزبی خێزان و خێلیش مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش به خێل و بنه‌ماله‌و خیزان بكات و كه‌سه‌كانی سه‌ر به‌خۆی دابنێت به وه‌لاو وه‌فا بۆ سه‌رۆك ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌ش نه‌بێت. هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تی خێزان و بنه‌مه‌له گه‌وره‌و بچوكه‌كان به‌كار هێنراوه. لێره‌دا به خێل و بنه‌ماله كردنی هه‌رێم به په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش لاوازیی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و دادوه‌ریی ده‌خاته ڕوو ، ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه ئاسایی ده‌بێت نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌لگه بن.
نه‌ته‌وه‌و ولاتێك به ئه‌قلی خێل و ده‌سه‌لاتی ته‌قلیدی گه‌شه ناكات و تۆوی دوبه‌ره‌كیش ده‌چێنێت و خاوه‌ن هه‌ست و ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌و دادموده‌زگا ده‌وله‌تیه‌كان بۆ ئه‌و ڕووكه‌شن و به مولكی خۆی ده‌زانێت. هه‌موو ئه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێمه‌وه به دی ده‌كرێت كه بریتین له یه‌كێتی و پارتی و هاوشێوه‌كانی.
په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ده‌ستی پارتیدایه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ لاوازی یه‌كێتی و دواتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه تا هه‌نووكه نه‌یتوانیوه كار له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كي سیاسی و دیبلۆماسیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ده‌ره‌وه بكات. گه‌ڕان به شوێن لۆبیشدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه نه‌بووه به‌لكو ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خێزان و بنه‌ماله‌و سه‌رۆك بووه.
كاتی فه‌رمانڕه‌وایی صدام حسێن به‌رزان تكریتی كردبوه نوێنه‌ری حكومه‌تی ب‌غدای به‌عس له سویسرا ، به‌لام له ڕاستیدا نوێنه‌رایه‌تی صدام حسینی ده‌كرد بۆ پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی له سویسرا.
له ئه‌لمانیاش دلشاد بارزانی برای مه‌سعوود بارزانی سالانێكی زۆره نوێنه‌ری به‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و به‌رده‌وام چوار پاسه‌وانیشی به دواوه‌یه‌و به‌پله‌ی سه‌ره‌كی جگه له په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌و گرێبه‌ست و پاره‌كانی بنه‌ماڵه ده‌كات له ئه‌لمانیا. یاریده‌ده‌ره‌كانیشی كه یه‌كێتین به‌لام بێ ده‌سه‌لاتن و ده‌سه‌لاتی ڕاسته‌قینه له ده‌ستی براكه‌ی مه‌سعوده.
( نوینه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌و ماده‌ی 118ی ده‌ستوری عێراق )
له ماده‌ی 118ی ده‌ستوری عێراقدا هاتوه: "نوسینگه بۆ هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌كرێته‌وه له باڵیۆزخانه‌و قونسولگه‌ریه‌كاندا بۆ به‌دواداچوونی كاروباری كه‌لتوری و كۆمه‌لایه‌تی و گه‌شه‌پێدان". ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان خۆی له ده‌ستوره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه‌و له‌مادده‌ی 10، فه‌قه‌ره‌ی 2 دا هاتوه‌و وه‌ك مافێكی ده‌ستوری و بنچینه‌یی هه‌رێمه‌كه ئاماژه پێدراوه‌و ده‌لێت: "هاوبه‌شی كردنی له پۆست و فه‌رمانبه‌رایه‌تیه‌كانی فیدرالی به شێوه‌یه‌كی هاوشان و رێژه‌یی". هه‌رێمی كوردستان ده‌یتوانی سوود له‌م یاسایه وه‌ربگرێت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه دبلۆماسی و كه‌لتوری و ئابوریه‌كانی خۆی به رێگای ئه‌م ده‌زگا دبلۆماسیه ده‌وله‌تیه‌وه. كارێك كه ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم ئه‌نجامی نه‌داوه. له‌بری ئه‌وه نوێنه‌ری حیزب و به‌ناو حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ن له ده‌ره‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا نوینه‌رایه‌تی حیزب و بنه‌ماڵه‌و سه‌رۆكه‌كانیان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌كان به حیزبی كراوون و به رێگای په‌یوه‌ندیه كه‌سیه‌كانه‌وه له‌و پۆستانه دانراوون. كه‌واته كامانه‌ن ئامانجه‌كانیشیان له هه‌لبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مانی عێراق كه كورد چه‌ندين پۆستي سيادي تيدا هه‌يه‌و چييان به ئه‌نجام گه‌ياندوه.
( نوێنه‌رانی بنه‌ماله گه‌وره‌و بچووكه‌كان )
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێشتر قوبادی كوڕی تاله‌بانی بوو ، دواتر درایه ده‌ستی به‌یان سامی كه ڕوونه ئه‌م دووانه كێن و نوێنه‌رایه‌تی كێ ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌ك صه‌لاح ڕشید بوو له يه‌كيتي ، نه‌ك هه‌ر كه‌سێكی بێتواناو هیچ له‌بار بوو ، به‌لكو له هیچه‌وه بووه ملیۆنێر له هه‌رێم ، دڵشاد بارزانی یاری به ئه‌قڵی صلاح ده‌كردو ده‌ستی به‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌شدا گرت و صلاحیان ده‌رپه‌ڕاندو له هه‌رێم مام جه‌لال كردیه وه‌زیری مافی مرۆڤ و ئاواره‌كان و ئه‌نفال و كورده فه‌یلیه‌كان ...نازانم چيتر
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ڕوسیا ئاسۆی برای لاهوری شیخ جه‌نگیه ، كۆن له فه‌ره‌نسا حه‌مه‌سابیر بوو. حه‌مه‌سابیر كه دواتر كرایه بالیۆزی عێراق له چین و ئێسته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیه.كه هه‌موو ئه‌مانه سه‌ر به بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانین.
نوێنه‌ری هه‌رێم له ئیسپانیا به‌كر فه‌تاحی برای عومه‌ر فه‌تاح بوو ، كه دواتر كرایه بالیۆز له به‌رازیل و دواتر به هۆی .... گوازرایه‌وه بۆ سوید وه‌ك بالیۆزی عێراق. لێره‌دا بنه‌ماله بچوكه‌كانیش وه‌ك ئه‌وانه‌ی فوئاد مه‌عسوم و عومه‌ر فه‌تاح و ... سوودمه‌ندن له‌م گه‌نده‌لیانه‌دا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ملكه‌چ بونیانه‌وه بۆ گه‌وره‌كانیان. ئه‌وه‌ی كاك كۆسره‌ت ڕه‌سولیش ده‌یكات هاوشێوه‌ی ئه‌وانی تره له خێزان و بنه‌ماله‌كانی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌ميش پشكي خۆي تيدا هه‌سه....
جگه له‌م نوێنه‌رایه‌تیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ، یه‌كێتی و پارتی نوێنه‌رایه‌تی حیزبیشیان هه‌یه له ده‌ره‌وه ، بۆنمونه نوێنه‌ری یه‌كێتی له به‌ریتانیا له دێر زه‌مانه‌وه شانازی برایم ئه‌حمه‌ده كه سه‌ر به بنه‌ماله‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده.
خالی جه‌وهه‌ریی له‌م به‌رپرسیارێتیانه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر به‌رپرسێك نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌ستنیشان كرابێت به‌لكو ئه‌وه‌نده‌ش له پۆسته‌كه‌یدا بێت ده‌بێت له به‌رگی سه‌رۆكدا ڕۆل و كاریگه‌ریی و چالاكی ببینێت. ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ش ده‌یبینین هیچیتر نیه له ئاوێته‌ی به‌ناو سیسته‌مه سیاسیه ته‌قلیدیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان. خه‌رجیی هه‌موو ئه‌م داموده‌زگاو مه‌كته‌بانه له بودجه‌ی هه‌رێم و خه‌لكیی هه‌رێم دابین ده‌كرێت. له قووتی ئه‌و هاولاتیانه‌وه دێت كه ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێ ده‌نگیان پێ بده‌ن وبوونه‌ته كه‌ره‌سه‌یه‌كی خاوی گه‌نده‌لكاران. ئاخۆ گه‌نده‌لكاره‌كانی ده‌سه‌لات چه‌ند به ئه‌قلی هه‌لبژێرده‌ران پێ بكه‌نن.
( بزوتنه‌وه‌ي گۆڕان بێ نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌یه )
ئه‌وه‌ی لێره‌دا خاوه‌ن نوسینگه‌و نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمیی نیه له ده‌ره‌وه‌ی ولات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه وه‌ك هێزی دوه‌می سیاسی هه‌رێم جا كاتی به‌شدار بوون و پێش به‌شداریی بوونیان بوبێت له حكومه‌تداو ئێسته‌شی له‌سه بێت. جا ئه‌میش چۆن ده‌بێت كردار نیشانی ئه‌دات.
ئه‌م دیارده‌یه بۆ بالیۆزو قونصوله‌كانیشه‌و ده‌رگا به‌سه‌ر كه‌سانی دلسۆزو ناحیزبی و تێكنۆكرات و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیرو كه‌سه به‌تواناكان داخراوه.. ئایا چیدی چۆن ده‌كرێت ببینه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌مان له دونیای ده‌ره‌وه‌شدا؟ له‌سایه‌ی ئه‌م شێوه ده‌سه‌لاته‌دا شتێكی مه‌حاله .. ژماره‌ی ئه‌و گه‌نده‌لكارانه‌ش كه‌م نین كه ڕۆژانێك كاك به‌رهه‌م ساڵحیش پۆستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌شی پێداوون و ئێسته ژماره‌یه‌كیش له‌وانه لای خۆی كۆبونه‌ته‌وه.
ليره‌دا ده‌نووسم بۆ من هیچ حیزبێكی سیاسی له هه‌رێم نیه پێی بوترێت باش، به‌لكو بۆ من ته‌نها خراپ و زۆر خراپ هه‌یه. ئه‌وه گه‌لی ناهوشیاريشه دیكتاتۆر دروست ده‌كات... كاتيكيش ناعه‌داله‌تي ده‌بيته ياسا ياخيبوونيش ده‌بيته ئه‌رك ...
سالار باسيره
-------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست