لەتە پێشمەرگە
Wednesday, 02/05/2018, 0:10
لەسەر دەستی ئەم دەسەڵاتە کوردیە خۆماڵیە هیچ تاك و گروپ و چینێك نەماوە تیك و پێك نەدرابێ. سەرەڕای داتەپینی ئابووری و تێكدانی شیرازەی کۆمەڵگا.
ئەم دەسەڵاتە لۆکاڵیەی جووت بنەماڵەی کوردفرۆش تاكە هیوای گەل و سونبولە بەرزەکەشی وورد و خاش کردوە. پێشمەرگە بەرزترین و باڵاترین ناسنامەی کورد بەشێوەیەك سووکراوە کە هەرگیز ئەوەندە قێزەوەن و بێ ئەرزش نەبوە. ئەم نەتەوەیە ژمارەیەکی بێشوومار لە پێسمەرگە کردۆتە قوربانی ئەم خاکە بەبێ ئەوەی هیچ دەست کەوتێکی بۆ کورد هەبوبێ،جگە لە چەند پلەو پۆستێك بۆ ئەو دوو بنەماڵەیە کە ئەمڕۆ لەژێر سایەی ناوی پێشمەرگە خۆیان وەك پاشا ئەژین و میلەتیان تووشی هەزار دەردەسەری و ماڵوێرانی کردوە.
بەداخەوە لەدوای لە باشوور هێزی پێشمەرگە هەردەم بە حزبی و دواتر بەبنەماڵەیی کراوون و بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێنراون. بەشێوەیەك هەر حزبە و میلیشیای خۆی هەیە و لەکاتی پێویستی خۆیدا بەکاریان دێنن. جا بۆیە ئەم هێزە لەبەرانبەر دوژمنان‌دا نەیتوانیوە ڕۆڵی مەزنی خۆی بگێڕی و تەنها بەرانبەر کورد خۆی بەکاریان هێناوە و میلەتیان پێ ترساندوە.
هەنووکە ئەم هێزە بەجۆرێك سووكکراوە نەك تەنها شکۆکەی تێك شکێنراوە،بەڵکە لەئاستی بژێوی و مووچەدا بەرانبەر هێزی سەربازی حکومەتی عێراقیش نابەرانبەر کراوە. ئەوەتا لەم ڕاپۆرتەی خەنداندا ببینە چۆن ئەم دەسەڵاتە نقوورچ لە گیرفانی پێشمەرگە و شەهیدانیش ئەگرێ و مووچەکانیان نیواو نیو پێ ئەدەن.
جا بەڕاستی گەر پێشمەرگە بەم شێوەیە بن و بەو هاوکێشە نابەرانبەرە ڕازی بن ئەوا مافی خۆیان و ماڵ و مناڵیان خوراوە. بۆیە چی تر گریان و باوکە ڕۆو سۆڵکەری و دەرۆزەکەری بەر مزگەوتەکان دادیان نایە. بۆیە گەر لەبەر خۆیان نا،ئەوا لەبەر ژن و مناڵەکانیان لەم چەتانە ڕاپەڕن و شکۆیەك بۆ خۆیان بگێڕنەوە.گەر نا ،ئەوا هەتا ماوون ئەبێ وەك لەتە پێشمەرگە بژین.
------------------------------------
خه‌ندان-
ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى، به‌راوردى مووچه‌ى پله سه‌ربازییه‌كانى، نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه، و به ژماره‌و داتا ئاشكرایكردووه، كه مووچه‌كان له سوپاى عێراق زۆر زیاتره.
شكستی حوكمڕانی و گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو له هه‌رێمی كوردستان-دا، به ته‌نها خۆی له داڕوخانی ئابووری نیشتیمانی و قه‌رزاربوونی هه‌رێم به بڕی ده‌یان ملیار دۆلار و له ده‌ستدانی زیاتر له نیوه‌ی خاكی كوردستاندا نابینێته‌وه.
به‌ڵكو بووه‌ته هۆكاری دابه‌زینی مووچه‌ی سونبولی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی و پارێزه‌ری خاكی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه، به جۆرێك موچه‌ی پێشمه‌رگه، كه‌متر بێت له نیوه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق.
به‌پێی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی ده‌ست ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كه‌وتووه جیاوازییه‌كی یه‌كجار گه‌وره له نێوان مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای ناوه‌ندیدا هه‌یه.
موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هه‌رێمدا ته‌نها(501000) پێنج سه‌د و یه‌ك هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا مووچه‌ی سه‌ربازێك له سوپای عێراق-دا ( 1.139.000 ) ملیۆنێك سه‌د و سی و نۆ هه‌زاره، به‌مه‌ش مووچه‌ی سه‌ربازێك له سوپای عێراقدا(638000 ) شه‌ش سه‌د و سی و هه‌شت هه‌زاری زیاتره له مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك.
نائیب زابتێك له هێزی پێشمه‌رگه‌دا، (765000 ) حه‌وت سه‌د و شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار مووچه وه‌رده‌گرێت، به‌رانبه‌ر به‌وه نائب زابتێك له سوپای عێراقدا (1.932.000) ملیونێك و نۆسه‌د و سی دوو هه‌زار دینار وه‌ر ده‌گرێت.
به‌مه‌ش مووچه‌ی نائب زابتێك له سوپای عێراق بڕی( 1.167.000 ) ملیۆنێك و سه‌د و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار دیناری زیاتره له نائب زابتێك له هێزی پێشمه‌رگه‌دا، هه‌رچی پله‌ی نه‌قیب-ه له هێزی پێشمه‌رگه‌دا مووچه‌كه‌ی (740000) حه‌وت سه‌د و چل هه‌زار دیناره، به‌ڵام نه‌قیبێك له سوپای عێراقیدا (2.048.000) دوو ملیۆن و چل و هه‌شت هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
به‌مه‌ش نه‌قیبێك سوپای عێراق 1308000 ملیۆنێك و سێ سه‌د و هه‌شت هه‌زار زیاتر وه‌ر ده‌گرێت له نه‌قیبێك له هێزی پێشمه‌رگه، عه‌قیدێكی پێشمه‌رگه (957000) نۆسه‌د و په‌نجاو حه‌وت هه‌زار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام عه‌قیدێكی سوپای عێراق (2469000) دوو ملیۆن و چوارسه‌د و شه‌ست و نۆ هه‌زار وه‌ر ده‌گرێت، جیاوازی نێوانیان (1512000) ملیۆنێك و پێنج سه‌د و دوانزه هه‌زار دیناره.
عه‌میدێكیش له كوردستان( 1170000) ملیۆنێك و سه‌د و حه‌فتا هه‌زار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام مووچه‌ی عه‌مێدێك له سوپای عێراقیدا (2876000) دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و هه‌فتا و شه‌ش هه‌زار دیناره، به‌مه‌ش عه‌میدێك له سوپای عێراق(1700000) ملیۆنێك و حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار موچه زیاتر وه‌رده‌گرێت.
ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌ڵێت، ئه‌م داتایانه ئه‌وراستییه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه،" كه زوڵم و سته‌م و نا عه‌داله‌تی زۆر گه‌وره‌یه، به‌رانبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تاڵانكاره‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، هیچ ره‌وایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌وه‌نییه، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه سونبولی به‌رگرییه، كه به خوێنی خۆی كوردستانی له هه‌ڕه‌شه‌ی داعش پاراست، بەڵام ئێستا مووچه‌كه‌ی زۆر كه‌متر بێت له نیوه‌ی مووچه‌ی هاوتاكه‌ی له سوپای عێراقدا.
"ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌رزی كوردستان، رێگای رزگاری له‌م زوڵم و په‌راوێزخستنه رۆژی ده‌نگدانه، ده‌نگدانه به لیستی 153هاوپه‌یمانی كه تاكه هێزه دەتوانێت، موچه‌كانتان هاوتای مووچه‌ی به‌غدا بكات".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست