کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەلات کورەکەی تەها مستەفا دەکوژیت ئەویش ریکلام بۆیەکیتی دەکا؟

Wednesday, 02/05/2018, 0:06


لەمێژوودا، لەپاڵ هەبوونی چەندین مرۆڤی بەمۆڕاڵ و خاوەن هەڵوێست چەندین مرۆڤی ناشیرین و خۆفرۆش و خائین بە گەل و نیشتیمان بونیان هەیە. زۆرجار ئەم کەسە خیانەتکارانە دەچنە ناو بازنەیەکی بچوکترەوە لە خیانەت بەنمونە خیانەت لە دۆست و خانەوادە و نزیکترین کەسەکانی خیانەتکارەکە
لێرەەوە نوێترین نمونەی سەردەم
تەها مستەفا، باوکی یەکێ لە شەهیدەکانی ١٩ی دیسێمبەری شاری ڕانیە بەناوی شەهید محمد. ناوبراوجێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی ڕەوەندە هەڵساوە بە گۆڕینی پڕۆفایلەکەی لە فەیسبوک بۆ بانگەشە بۆ لیستی سەوز و یەکێتی کە  ئەگەر لەبەر ئەو هەموو جەتە و مافیابونەی هەردوبنەمالە و حزبیش ئەو مامۆستایە شەرمی نەکردایە دەبوایە لەریزگرتن لەخوینی کورەکەی کەلەژێر دەسەڵاتی ئەم حزبە و لەزۆنی سەوز کوڕەکەی شەهید  لەنزیک لقی ڕانیەی پارتی و بەفیشەکی چەکدارەکانی پارتی  شەهیدکرا  کەپارتی ویەکیتیش یەک سەنگەری ئەو دەسەلاتەن 
بەگوێرەی زانیارریەکانمان، هەر لەپاش چەند رۆژێك بەسەر شەهیدکردنی شەهید محمد ئەم خانەوادەیە ڕازی بوونە بە وەرگرتنی پارە لە قوباد تاڵەبانی کە بڕی پارەکە پێنج ملیۆن دیناربووە
هەروەها، لە مەڕاسیمی چلەی شەهیدانی ١٩ی دیسێمبەر کە لەڕانیە بەڕێوەچووە ئەم خانەوادەیە هەولیاندا کە بانگهێشتی بەرپرسانی ئەمنی و حکومی یەکێتی بکرێن
جێگەی ئاماژەبۆکردنە، خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دوایی ، خانەوادەی شەهیدانی قەڵەم بەهەڵوێستی نەگۆڕ ماونەتنەوەو پێداگری دەکەن لە سەروەریی یاسا و پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ دادگا و زیندانی کردنیان. بەلام جێگەی داخە خانەوادەی شەهیدانی ١٩ی دیسێمبەری شاری ڕانیە  بەشیکیان خیانەتیان  لە خوینی ڕۆڵەکانیان و کڕین و فرۆشتنیان کرد پێیانەوە کە ئەمەش لای هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز و بەهەڵوێست هێڵی سورە.
لەکۆتاییدا، ئێمە حەق بەخۆمان دەدەین کە لەسەر ئەم هەڵوێستە ناجوامێرانەی باوکی شەهید محمد بەدەنگ بێین چونکە خوینی شەهیدانی ئازادی و قەڵەم موڵکی گشتینەو بازنەی خانەوادەیەکیان تێپەڕاندووە ئەوەش کاریکی زۆر سوکایەتیە بەو شەهیدەی رانیە کەدەسەلات و حزبیک کورەکەت بکوژیت توش لەسەنگەری ەئو دەسەلاتەوە ریکلام بۆ دەسەلاتە جەتە و مافیایە بکەی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە