کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاندید

Monday, 30/04/2018, 16:03


تاکە کاندیدی ڕاستگۆ لە مێژووی عێراقدا "بەشیر موشیر" بوو...
وتی: دەنگم پێ بدەن، ئەوپەڕی منیش وەک ئەوانەی پێش خۆم، هیچتان بۆ ناکەم !
کەچی خەڵک دەنگیان پێ نەدا و لە دوو دەورەدا دۆڕا ..!
بەڵکو خەڵک دەنگیان دا بەو درۆزنانەی، کە هەزاران بەڵێنی ڕەنگاوڕەنگیان دەبەخشیەوە ..
-----------------------------
برای کاندید، خوشکی کاندیدە
شەرم مەکە ...
درۆبکە لە سەر‌ ڕەقەم ...
لەخۆتەوە ڕەقەم لێ بە.....
نوێژەکانت لەبیر نەچێت، ناوی خوا با هەمیشە لەسەر زمانت بێت، خوا و ئاین، باشترین وەسیلەن بۆ گەوجاندن .
پارەش...
هەر لە خۆتەوە بڵێ : گەڕاندنەوەی موچە پاشەکەوت کراوەکان، کاری سەرەکیم دەبێت .
تکایە موچەی کابانی ماڵت بیر نەچێت.
جنێو. 
تکایە جنێو . جنێوتان بیر نەچێت...
حەوت پشتی حیزبی بەرامبەرت لە گۆڕ دەربێنە، بەس بە هێمنی نا ...!
بشیڕینە، ترست لە قۆڕ بوون و فتق نەبێ...
خوا ئەکات دەردەچیت، بەیانی نەشتەرگەریی (فتق، لوت، لچ و لێو، چاندنی قژ و قوتکردنەوەی مەمک) بە یەکجار ئەنجام بدە ...
لێت تێک نەچێت . 
ئەم جارە ئەوە ناخوات وێنە لەگەڵ باوکی شەهید بگریت.
ئەوە بەسەرچوو...
ئێستا ئەو پیاوە بدۆزنەوە کە وتی: معاشەکەت جوانە گەواو! یان مام فەرخە و ئەحە تەپەڕەشی و مەلا معاز ....
تکایە...
باسی ڕابردوی پاکی خۆت مەکە. با قەشمەر نەبیت !
خەڵک چاویان لە داهاتوە و ڕابردو ڕۆیی...
چ شتێک هەرزانە ؟ بەڵێنی درۆ!
تکایە... تکایە... تکایە ....
لە ناو ئەم گەلە زیندوکوژەی مردوو پەرستەدا، وێنەی پاڵ گۆڕەکانت بیر نەچێ ...
ئەگەر ....
پارتیت، گۆڕی نەمران .
یەکێتیت، گۆڕی مامی گەورە .
گۆڕانیت، گۆڕی نەوشیروان مستەفا.
ئیسلامیت، گۆڕی پێغەمبەر .
چی تێ ئەچێت ؟!
بیچرکێنە و بیخەرە سەر واڵەکەت، بڕوا بکە زۆر دەوری هەیە .
لە هەموو ئەمانە گرنگتر ...
ووشەی (ڕێباز و باوک) لەم کۆمەڵگای باوکسالارەدا فەرامۆش نەکەیت ...
ڕێبازی باوکی کورد، بارزانی نەمر
ڕیبازی باوکی بافڵ و قوباد و چەپکە گوڵەکە و یەکێتی ناو یەکێتی، مامی گەورە .
ڕیبازی باوکی هەژاران .
ڕێبازی باوکی مرۆڤایەتی موحەمەد ئەل مستەفا.(د.خ)
ڕێبازی باوکی چاڤیلاند
ڕێبازی باوکی تەکنۆقراط
ڕێبازی باوکی باوکەکەم ....
لەمانەش هەمووی گرنگتر....
زۆر گرنگ نییە چەند دەنگ دەهێنیت. گرنگ ئەوەیە چۆن دەنگەکانت بۆ حیساب دەکرێت ...
لە کوردستاندا حیزب هی ماڵەکان و کەسی یەکەمە .
بۆیە تکایە ...
گەر پارتیت ماڵی بەرزانی 
گۆڕانیت ماڵی نەوشیروان مستەفا
یەکێتیت ماڵی مام جەلال
نەوەی نوێیت. جەنەراڵ شاسوار 
هاوپەیمانیت، دکتۆر بەرهەمت بیر نەچێت لە گەڵ تامدانەوەی دەمیشتا بڵێ: (تەکنۆ...قراط ...) 
ئەگینا.....
وەک من و بەشیر موشیر و جۆن کەنەدیت لێ دێت، 
دوایی ئەبی بە ......
کورد جوانی وتوە: سەد تەبیب ئەوەندەی دەردەدارێک نازانێت .هههههه.
دانیشن بەخێر ....
گاڵتە ئەکەم دامەنیشن. بگەڕێن بۆ دەنگ ...
شەرم مەکەن لە درۆ ...
تکایە باوەڕ بەو درۆزنانە مەکەن کە دەڵێن: پەتی دڕۆ کورتە ..!
پەتی درۆ تا ماڵی خوا درێژە ...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە