کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژێکی چارەنووس ساز

Thursday, 26/04/2018, 0:25


من رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ بە رۆژێکی تایبەت وچارە نووس ساز دەبینم لە باشووری کوردستان.دوای ٢٧ ساڵ لە دەسەڵاتی جووت شەشی بارزانی وتاڵەبانی واوێدەچی یەکەم هەڵبژاردن بێ کە ناکرێ ئەو دوو دۆڵپایە بە کەیفی خۆیان دەستی تێوەردەن ودەنگەکان وەک ساڵانی پێشوو بۆ خۆیان بدزن. حاڵ ، خاڵی نییە. یان ئەو هەڵبژاردنە بە شیوەیەکی دروست وبە چاوەدێری وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی لە عێڕاق وباشووری کوردستان بەڕیوە دەچی یان رووداوێکی نەخوازراو دێتە ئاراوە.ئەگەر هاتوو ئەو هەڵبژاردنە پاک وبێ فێل بە ڕێوە چوو، فکر دەکەم بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە بڕێاردانی ئەوتۆی سیاسەت دادەبەزێندرێن وکاریگەریی جارانیان لە سەر مەیدانی سیاسەت لە باشووری کوردستان نامێنێ.لە کاتژمێری یەکەمی دەستپێکردنی رۆژی هەڵبژاردن تا نزیکەی لای ئێوارە بارزانییەکان وتاڵەبانییەکان وا هەست بکەن کە دەنگی پێویست بە دەست ناهێنن، گومان دەکەن کارەساتێکی زۆر ناخۆش رووبداکە نزیکمان دەکاتەوە لە دەست بردن بۆ چەک!هیوادارم ئەو گومانم سەتالە سەت بە درۆ دەرچێ.بەڵام ئەو جووتە دەسەڵاتە ئەوەندە بێویژدان وخاک فرۆشن بۆ مانەوەی خۆیان هەمووکارێکیان کردوە ودەیکەن.
" هەڵبژاردن لە لایان خەڵكەوە بایکۆت دەکرێ؟ "
خەڵكی وەزاڵە هاتووی باشووری وڵات رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگ.رەنگە ڕێژەیەکی کەم رێكاری بایکۆت هەڵبژێرێ ودەنگ نەدەن. رێبازی بایکۆت لە هەر هەڵبژاردنێکیدا لە کۆمەڵگایەک دێتەوە ئاراوەوکە ئەو کۆمەڵگایە هوشیاردوورناس بێ. لە باشووری کوردستان ئەگەر خەڵکی ئێمە هوشیار بویایە تووشی بەو دوودەسەڵاتە نەدەبوو.خۆ یەکەمجار نییە هەڵبژاردن دەکرێ، جارانی پێشووش هەر بووە. هەزاران ساختەکاریش کراوە، کە چی هیچ کەس دەنگی لێوە نەهاتووە.ئاکامیش دوای ٢٧ ساڵ لە بەر چاوانە کە دەیبینین. لە وڵاتێك کۆمەڵگا لە لایان حیزب وبنەماڵە تەنرابێ بایکۆتی هەر هەڵبژاردنێک زۆر دژوارە.
" ڕۆژانەی هەڵبژاردن"
ئەو رۆژانە تەندووری هەڵبژاردن وەها نێڵ دراوەکە چاو لە شاشەی هەرمێدیایەک دەکەی کە سەر بە حیزبی خۆیەتی وای دەبینی کە هەرحیزبێک زۆرینەی دەنگەکان بۆ خۆی رادەکێشێ! درروشم وقسەی قەببە قەببە گوێچکەی فەلەکی کەڕ کردوە. کەس خەتی کەس ناخوێنێتەوە وئەسپی خۆی تاو دەدا.خەڵكی هەژاریش لە ناو بەرداشی بنەماڵەو حیزبیداسەرگەردان ووێلانن. لە لایەکی دیکەشەوە زەهراوی ژیانی ٢٧ ساڵی کورد کوژەکانی ئەو دوو بنەماڵەیەی چێژتووە، بە هەر جۆرێک بێ دەخوازێ لە زاری ئەژدیهای زەردوسەوزدەرهێندرێ.کار گەیشتۆتە ئاستی سەردەمانی شای ئێڕان لە رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی دەیانگووت: با / شآ / بڕوا، کێ دێ با بێ. دیتمان کێ هات!
" لەوڕۆژانەدا بابەتێک قەوزە پۆش کراوە"
لە پڕوپاگەندەی بەرپرسانی حیزبیدا هیچ شتێک نەماوە باسی لێنەکرێ. هەرکامیان خۆیان بە براوە دەزانن.هەرکەس ئەگەر بە بارتەقای سەرەدەرزییەک هەستی کوردانەی تێدا ىێ باش دەزانێ ئەوکارەساتەی کە قیادەمووەقەت وپاشآن یەکێتی بێ نیشتمانیی لە کاتی دەسەڵاتی جەلال تاڵەبانیدا / خودا نەیبەخشێ/ بە سەر خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانیان هێنا، قەت داگیرکار نەیکردوە.کۆماری ئیسلامی جێگای رەخنەو گازەندە نییە چون خۆی بە دۆست نازانێ.بەڵام ئەو کەسانەی کە ڕێفڕآندۆمیان کرد خۆ کورد بون! ئەوان دەبێ سەرکۆنە بکرێن. پرسیارێکی گرینگ کە ئەو رۆژانە مێدیای حیزبی وئەرکی رۆژنامەوانی خۆی لێ دەدەزنەوە ئەوەیە: ئەگەر هاتوو نەوێ نوێ وگۆڕان دەنگی زۆرینەیان بۆ خۆیان وەرگرت ودەسەڵاتیان لە چەنگ ئەو دووبنەماڵەیە هەستاند، چارەنووسی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو کوێ دەڕوا؟ سیاسەت وهەڵویستی دەسەڵاتی دوای بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە ئاست کۆماری ئیسلامی چۆن دەبێ؟ لە ئاست حیزبە کەمپنشینەکانی کوێ سەنجەق وزڕگوێزەڵە چی لێ دێتەوە؟
دوای شکستی ئەو دەسەڵاتە لە رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ لە بارزانی وبنەماڵەی تاڵەبانی غەمبارتر، کۆماری ئیسلامی وتورکیەیە.ئیدی وەرەق دەبێ وەرگەڕێ. ئەو بەهەشتەی کە نەوەی نوێ قەولی داوە بیهێنێتە سەرعەرزی باشووری کوردستان، نابێ ئەندام یان حیزب یان لایەنگرانەی بەشێک لە ئەو دیوی کوردستان هەر دەژێر زەختی ترس وترۆردا ژیان بە سەر بەرن.ئەوە نییە دەسەڵات گۆڕاوە.ئیدی زۆرداریی وشەقی بنەماڵەی بارزانی کۆتایی پێدێ و دەبێ هەناسەیەکی نوێ لە ژێڕ سای نەوەی نوێ بۆ ٣٨ ساڵ زەمینگیریی ئەو حیزبانە دێتە ئاراوە.
من رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ بە ڕۆژێکی گرینگ پێناسەدەکەم.ئەورۆژە خەڵک دەچنە سەر سندوقی دەنگدان؟ یان رێکاری بایکۆت هەڵدەبژێرن؟ هەرکامیان وەڕاست وەرگەڕی دەسەڵاتەی هەیی قازانجی لێ ناکا. تەنیا بابەتێک کە ئاماژەی پێدەکەمەوە ئەوەیە، هیچ بە دووری نازانم پێش رۆژی دیاری کراو بۆ هەڵبژاردن رەنگە رووداوی نەخوازراوبێتەئاراوە بۆ ئەوەی یاسایی بونی رۆژی دەنگدان بخاتە ژێر پرسیار.هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ترسی دەسەڵات لە شکستی سیاسی ئەو چەند ساڵەی خۆی لە باشووری کوردستان.
" ١٢/٥/٢٠١٨ بۆ رۆژێکی تایبەتیە؟ "
ئەگەر دژبەرانی دەسەڵاتی هەیی لە باشووری کوردستان دەنگی بەرچاو بە دەست بێنن، سیاسەت ئاڵوگۆڕی مەزنی بە سەر دێ. ئەگەر دەسەڵات دەفکری فێڵ وگزەدابێ ودونیای بێ ڕەحمی بەرژەوەندیخوازیش دەمی خۆی بدوورێ وهەمیسان سالاردزە کان ببنەوە کەڵەگا، رۆژی تەنگانەو گرژی دەست پێدەکا. لەوانەیە ئەوجار شەڕی ناوخۆیی وەرگەرێتە شەڕی هەمەلایەنەی چەکداری لە شآرو شارۆچکەکانی باشووری کوردستان.کۆماری ئیسلامی وڵاتێکی وەک سوریەی بە سێ چەپەی بە قوڕ گرتووە. چۆن ئیزن دەدابنەماڵەی گزیرسفەتی تاڵەبانی ئاوا هاسان لە دەست بدا. ئەردۆغانی فاشیست خەریکە رۆژئائاوای کوردستان تەخت بکا، چۆن ڕیگا دەدا هەر واهاسان بنەماڵەی گزیرسفەتی بارزانی لە کیس بچێ وکەسانی تازەپێگەیشتووی ئەوخاکە سووتاوە ببنە هەڵسووڕاوی باشوری کوردستان.بۆیە رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ تەنیا رۆژی هەڵبژاردن نییە.زۆر بابەتی ناخۆش بە دووی خۆیدا دێنێ. با چآوەڕوان بین بزانین رۆژگار چۆن دەزێ.
" ئاکام"
سێ بابەت لە رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ جێگای سرنجن:
یەک: بایکۆت وبەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ڕٶژە.
دوو: بەشداری کوردن لە هەڵبژاردنەکانەدا بە بایکۆتکردنی ئەو دەسەڵاتە ودەنگی نا.
سێ: بەشداری کردن لە هەڵبژاردن ودەنگدان بۆ گۆڕینی ئەودەسەڵاتە وهاتنە سەرکاری دەسەڵاتێکی تازە.
جەعفەرکەریمی
سندوقی : کوردستانپۆست.

راپرسی

  • بۆ هەلبژاردنەکان دەنگ دەدەیت، یان بایکۆت دەکەیت؟
  •  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە