کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاواری شەهید

Saturday, 21/04/2018, 23:24


لەجیهاندا مێژووی میوزیکی شۆڕشگێڕیی یان شۆڕشگێڕانە (Revolutionäre Musik ) مێژوویەکی دێرینی هەیە کەزۆرێك لەوانە خاوەنی ڕیتمی خێران وکاریگەریی دیار لای گوێگر بەجێ دەهێڵێن، بەباشم زانی بۆ ئەم جۆرە هۆنراوەیە (هاواری شەهید) ئەم ستایلە لەگۆرانی یان میلۆدیە بەکاربهێنم .پێم باشبوو خۆم نەبەستمەوە بە ئاواز یان سروودە تەقلیدیەکان ، مەبەستم لە ستایلە باوو زاڵەکانی پێشووی کە بەرگوێمان کەوتوون ... لەبەرنامەدا هەبوو، کە ژێرنوسی بەزوانی (ئینگلیزی) بۆ بکرێت ، بەداخەوە ئەوە ئەنجامنەدرا. ئەگەر دەرفەت هەبوو لە پۆستەکانی داهاتوومدا زیاتر لەسەرئەم بابەتە و ئەم جۆرە ستایلە ڕونکردنەوە ئەدەم، ئێستا تۆی هاوڕێ هۆنراوەکە بخوێنەرەوەو دواتر گوێبیستی ئاوازەکە ببە، هیوادارم جێگای ڕەزامەندی ئێوە بێت هاوڕێیانی ئازیزم..سوپاسگوزارم بۆ هەموو ئەوانەی یارمەتیدەروبەشداربوون لەبەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە هونەرییە..


هاواری شەهید
هۆنراوە: دکتۆر سەلام عوسمان
میلۆدی و وتنی: ڕێبوار بەنگینە
میوزیك: فریا عومەر
ڕیکۆرد: میران میرانی
دەرهێنانی: ئاسۆ جەمال موختار
هاوکاران: ئاوارە عومەر _ زامۆ سەروەت سەوز
---------------------------------
هـــــــــــاواری شەهـــــــید
تۆ تــــــــــــفەنگەکەی من دانێ و
ناوی منیش مەزڕێنە..
تۆ بـــــکوژی خەونی گەنجانی و
دەسەڵاتت شەرم هێنە..
مــــن گۆرانی و شنەبای سەربەستی بـــــــووم
دزی وتـــــــــــاڵان لەناوی من مەئاڵێنە..
مـــــــــن جەرگی دایکی خۆمم سوتاند
تۆ نــــــــاوی مــــن مەزڕێنە..

ئەمن نــــــــــەمرم وەك و نەمری ناوی ئینسان
تــــــــــــۆ شەرمێکی بەتەوێڵی مێژووی دۆڕان
مـــــن جـــــــەرگی دایــــــــکی خۆمم سوتاند
تۆ ناوی من مەزڕێنە..

مــــن شەهـــــیدم ... مـــــن شەهـــــــیدم
منـــــم تریسکەی چـــــــــاوی هەڵۆ
تۆ نیشتمان فرۆشێکی پڕ لــــەدرۆ
تـــــۆ تفەنگەکەی مـــــن دانــێ و
ناوی منیش مەزڕێنە..
تۆ بکوژی خــــەونی گەنجانی و
دەسەڵاتت شەرم هێنە..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە